ههولێر-KDP.info-(سەرۆک بارزانی) پێشوازی له (محهمهد حاجی مهحموود) سكرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان كرد و ڕۆڵی (محەمەدی حاجی مەحموود)ـی بەرز نرخاند لە کە لە سەرەتای شەڕی داسەپاوی تیرۆریستانەوە، وەک پێشمەرگە و فەرماندەیەکی ئازا و گیانلەسەر دەست بەشداریی بەرگرییکردن و سەرکەوتنەکانی هێزی پێشمەرگەی کردووە و هوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواست.
ڕۆژی یەکشهممه ٣٠ـی٨ـی٢٠١٥، (مهسعود بارزانی) سهرۆكی ههرێمی كوردستان له سهلاحهدین پێشوازی له (محهمهد حاجی مهحموود) سكرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان كرد.
له دیدارێكدا بارودۆخی سیاسیی كوردستان و ڕەوشی بەرەکانی بەرەوڕووبوونەوەی تیرۆریستان و سەرکەوتنەکانی ئەم دواییەی پێشمەرگە لە میحوەری باشووری کەرکووک، خرایە بەر باس و (سەرۆک بارزانی) جارێکی دی دەستخۆشیی لە پێشمەرگە قارەمانەکان کرد و سوپاسی خۆڕاگریی و گیانفیدایی فەرماندە و پێشمەرگەکانی کوردستانی کرد.
هەر لە دیدارەکەدا (سەرۆک بارزانی) ڕۆڵی (محەمەدی حاجی مەحموود)ـی بەرز نرخاند لە کە لە سەرەتای شەڕی داسەپاوی تیرۆریستانەوە، وەک پێشمەرگە و فەرماندەیەکی ئازا و گیانلەسەر دەست بەشداریی بەرگرییکردن و سەرکەوتنەکانی هێزی پێشمەرگەی کردووە و هوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواست.