شازاد ئه‌نوه‌ر
*جارێكى تر و له نۆژه‌ن، به‌شێك له ئه‌ندامانى ده‌وڵه‌تى قانوون مه‌به‌ستیانه وه‌ك پێشتر گێره‌شێوێنیێكى ناساغڵه‌م بهێننه ئاراوه؛ كه بێگومان شاراوه نییه دواى له‌ده‌ستدانى پۆستى سه‌رۆكوه‌زیریى مالیكى، ئه‌و تیپه په‌رته‌وازه‌یى ته‌واوى پێوه دیاره. هه‌ڵبه‌ت هه‌موو ئه‌و په‌یمانانه‌ى له هه‌ندێ وڵات و نێوه‌ندى جۆربه‌جۆر پێیان درابوو نه‌هاتنه دى، ئێستایش سه‌رتاپاى عێراقى عه‌ره‌بى، رۆژانه ناڕه‌زایى به‌رامبه‌ر گه‌نده‌ڵییه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانى پێشوو ده‌رده‌بڕن و ده‌ڵێن: نامانه‌وێ بچینه‌وه سه‌ر عه‌هدى بائید، چونكه له قه‌یران زیاتر هیچى نه‌چاند و نه‌دورییه‌وه، بۆیه له لاوازیى ئه‌مڕۆیاندا هه‌موو هه‌وڵێك پیاده ده‌كه‌ن بۆ هاتنه ناوه‌وه‌ى كایه‌ى سیاسى جا به هه‌ر نرخێك بێت.
*به‌شێك له میدیاكان بڵاویان كرده‌وه كه، د.مۆفه‌ق روبه‌یعى په‌رله‌مانتارى ده‌وڵه‌تى قانوون و راوێژكارى پێشووى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى عێراق، به‌نیازه له‌مه‌ڕ فرۆشتنى نه‌وتى كوردستان، سكاڵا بخاته به‌رده‌م دادگاى ده‌ستوورى له به‌غدا، به‌و بیانووه‌ى گوایه كورد نه‌وتى به ئیسرائیل فرۆشتووه؛ هه‌ڵبه‌ت وه‌ڵامی وه‌زاره‌تى سامانه سرووشتییه‌كان به‌رانبه‌ر به وه‌ها ده‌نگۆی بێبنه‌ما ڕوونه به‌وه‌ی كه، هه‌رێم پترۆڵ به كۆمپانیا ده‌فرۆشێت و له‌وێوه به‌رپرسیاره‌تیى سامانه سرووشتییه‌كان نامێنێت، ئه‌مه‌ش له عورفى پرۆتۆكۆڵى بازرگانیدا حاڵه‌تێكى ئاساییه و كێ بازاڕ بۆ خۆى په‌یدا ده‌كات، لایه‌نى یه‌كه‌م كارى به‌سه‌رییه‌وه نییه. به‌ڵام سه‌یره كه روبه‌یعى داواكارى له‌م جۆره ده‌كا، له‌كاتێكدا گه‌ر بێت و سكاڵا تۆماركردن هه‌بێ، جه‌نابیان یه‌كه‌م كه‌سن كه ده‌بێت بچێته به‌رده‌م دادگا، چونكه له هیچ وڵاتێكى جیهان رووینه‌داوه راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش ره‌گه‌زنامه‌ى وڵاتێكى تر‌ى هه‌بێت، وابزانم ئه‌مه روون و ئاشكرایه چى ده‌گه‌یه‌نێ.
*ده‌وڵه‌تى یاسا له‌برى ئه‌م جۆره پیلانه نه‌زۆكه بێئه‌نجامه، حه‌ق بوو به سیاسه‌تى خۆیدا بچووبایه‌وه، نه‌ك له ئانوساتى ئیفلاسى سیاسیشیدا، جارێكى تر شه‌ڕ به كوردستان بفرۆشێت؛ چونكه گشتمان به‌ڵه‌دین وه‌ك هه‌وڵه‌كانى پێشوویان له‌وه‌یشدا مایه‌پووچ ده‌رده‌چن.