چەمچەماڵ-KDP.info- (د.فەرھاد کەرکوکی) ده‌ڵێت، ئەو کەسەی لە شارۆچکەی چەمچەمال تەقەی لە بارەگای لقی 19ـی پارتیی یموکراتی کوردستان کرد دەستگیر کرا و، سه‌رچاوه‌یه‌كیش دەڵێت، کەسه ده‌ستگیركراوه‌كه سەر بە بزووتنەوەی گۆڕانە.
(د.فەرھاد کەرکووکی) بەرپرسی لقی 19ـی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە چەمچەماڵ بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "ئەو کەسەی چەند رۆژێک لەمەوبەر تەقەی لە بارەگای لقی ئێمە کرد، دەستگیر کراوە و، لە لێکۆڵینەوەیش لەگەڵیدا، ددانی ناوە بە تاوانەکەیدا."
(د.فەرھاد کەرکووکی) گوتیشی، دەست بەسەر ئۆتۆمبێل و چەکی تەقەکەرەکەدا داگیراوە و، لەئێستادا لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە، پاش تەواوبوونی لێکۆڵینەوەیش وردەکاریی تەقەکردنەکەی و ئەو پاڵنەرانەی کە هانیان داوە تەقە لە بارەگای پارتی بکات، ئاشکرا دەکەن.
بەرپرسی لقی 19ـی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە چەمچەماڵ هاوکات دەڵێت، "ئێمه هێشتا ناتوانین هیچ لایه‌نه‌ێك به‌م هێرشكردنه سه‌ر باره‌گای لقمان تۆمه‌تبار بكه‌ین، هەڵبەت پاش کۆتایی لێکۆڵینەوە ئاشکرا دەبێت کە، ئەو تاوانبارە سه‌ر به چ لایه‌نێكه.''
هاوكات سه‌چاوه‌یه‌كی ئاگادار له دۆسێی ده‌ستگیركراوه‌كه بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیمۆكراتی كوردستانی ئاشكرای كرد، ئەو کەسە كه ته‌قه‌ی له باره‌گای لقی 19ی پارتی كردووه، سەر بە بزووتنەوەی گۆڕانە.
بڵند ئیبراھیم