ھەولێر-KDP.info- بەڕێوبەری ئاساییشی ھەولێر ڕهتی دهكاتهوه، له بازگهیهكی ئاسایش، سوکایەتی و رێگری له ڕاوێژكارێكی پهرلهمان كه له بزووتنهوهی گۆڕانه كرابێ و نههێڵرابێ بێته ھەولێر، هاوكات رایدهگهیێنێت، بهڵكه ڕووداوهكه وایه كه، پشکنینی ئاسایی له ههر بازگهیهك ههیه، دیاره ئهو كهسهیش چەکی پێ بووە و ژمارەکەیشی لەسەر ناسنامەکەدا نەبووە، بهڵام پاش ئهوهی كه زانراوه لە پەرلەمان دەوام دەکات، رێگەی پێدراوە.
وا بڵاو كراوهتهوه كه، راوێژکاری پەرلەمانی کوردستان (کاردۆ محەممەد) لە ڕێگای ھاتنیدا بۆ شاری ھەولێر، لە بازگەی دێگهڵه کارمەندانی ئاساییش سوکایەتییان پێی کردووە و ڕێگهیان نهداوه بچێته ههولێر.
لهم بارهیهوه بەڕێوبەری ئاساییشی ھەولێر (د.تارق نووری) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: ''ئەو ھەواڵەی بڵاو کراوەتەوە کە گوایە لە بازگەیهكی ئاسایشی سنووری ھەولێر کارمەندانی ئاساییش سوکایەتییان بە راوێژکارێکی پەرلەمان کردووه راست نییە، چونکە ئاساییش رێگری لە ھیچ کەسێک ناکات و سوکایەتیشیان پێ ناکات، بەڵکو تەنیا پشکنین بۆ ھەموو کەسێک دەکەن ئەمەش کاری ئاساییشە.''
بەڕێوبەری ئاساییشی ھەولێر زیاتر گوتی، ''پشکنین ناچێتە خانەی سوکایەتیپێکردنهوه، چونکە بۆ پرسی ئەمنی ئەو کارە دەکرێت و، خۆناساندن بەس نییە لە بازگەکان و، پشکنین بۆ ھەموو کەسێک بکرێت زۆر ئاساییە.''
(د.تارق نووری) گوتیشی، ''چونکە ئهو ڕاوێژكاره چەکی پێ بووە و کێشەی لە چەکەکە ھەبوو كه ژمارەکەی لەسەر ناسنامەکە نەبووە، بهڵام دوای ئەوەی زانراوە لە پەرلەمان دەوام دەکات رێگەی پێدراوە بڕوات.''
بڵند ئیبراھیم