کەریم قادر
بۆ یه‌كه‌مجار دوای نزیكه‌ی نۆ ساڵ، رۆژی سێشه‌ممه رێكخه‌ری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كرد ((بەپێی ئەو زانیارییانەی لە چەند سەرچاوەیەكی جیاوازی یەكێتی و گۆڕانەوە دەست شارپرێس كەوتوون، ئامادەبووانی كۆبوونەوەكە باسیان لەوە كردووە، كە پارتی بەرژەوەندییەكی گەورەی ئابووری گرێی داوەتەوە بە چەند وڵاتێكی ناوچەكەوە، ئەمەشی بەكار هێناوە بۆ دەستوەردان لە پارچەكانی تری كوردستان، ناكرێت دوو هێزی گەورەی كوردستان (یەكێتی و گۆڕان) لەمە بێدەنگ بن. هه‌روه‌ها یەكێتی‌و گۆڕان بە كۆی دەنگ گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی ململانێی پارتی بكەن)).
له كاتێكدا كوردستان له شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش و پرۆسه‌ی خۆدامه‌زراندن یا خۆبنیاتنان دایه، وێڕای ئه‌وه‌ی هه‌ر یه‌ك له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتمانی له‌سه‌ر بنه‌مای پره‌نسیپی سازان به‌شداری ئۆرگانه‌كانی هه‌رێمی كوردستانن، به‌ڵام له‌بری ده‌ستبارگرتن له كۆی مهسهلهكاندا، بە((كۆی دەنگ)) گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی ململانێی پارتی بكەن.
پرسیاره جددیهكه ئه‌وه‌یه: ئایا له‌باریاندایه ئه‌وه بكه‌ن یا وه‌كو گوشارێك به‌كاری ده‌هێنن بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وت و ئیمتیازی دیكه‌ی سه‌ربار، یاخود بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی بیرۆكه‌ی ماوه‌به‌سه‌رچووی((فیدراڵیی پارێزگاكانه)) كه سه‌رده‌مانێك باوه‌ڕیان پێی هه‌بوو، كاریشیان بۆی كرد؟
به هه‌ڵسه‌نگاندنی واقیعه‌كه و له‌به‌رچاوگرتنی ره‌وتی رووداوه‌كان و نرخاندنی سه‌نگ و ئه‌زموونی پارتی له قۆناغه جووداكانی خه‌باتدا له به‌ڕه‌نگاربوونه‌وه‌ی غروریه‌ت و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كاندا، ئه‌مه‌یان پێ ناكرێ. چونكه واقیعی ناو هه‌ردوو حزبه‌كه، كه كێشه‌ی گه‌وره‌یان له نێواندا هه‌یه له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و ناوچانه‌ی، كه حزبی یه‌كه‌م و دووه‌من، هه‌روه‌ها ئاماده‌نه‌بوونی جێگری یه‌كه‌م و دووه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتی نیشتمانی له پێشوازی رێكخه‌ری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیاندا، سه‌رباری ناكۆكییه شه‌خسیه‌كانی نێوان هه‌ندێ له سه‌ركرده‌كانی ناو هه‌ردوو حزب، هاوڕانه‌بوونی كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو له زۆر پرسدا له‌گه‌ڵیاندا، پێناچێ بتوانن تا سه‌ر ئه‌م بڕیاره‌یان پێ بچێته سه‌ر یا له‌سه‌ر ئه‌و كۆده‌نگییه بمێننه‌وه، چونكه كاتێك پارتی به‌و قه‌ناعه‌ته بگات، سازان به‌بنبه‌ست گه‌یشتووه، كه ئێستا یه‌كگرتووی ئیسلامی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له هه‌وڵی كۆكردنه‌وه‌ی پێنج لایهنهكهدایه، كارته‌كانی به‌كار ده‌هێنێ، له سه‌رووی هه‌موویشیانه‌وه بۆ گه‌ل ده‌گه‌ڕێته‌وه تا بڕیاری به پاشكۆكردنی كوردستان بۆ ئه‌جێندای خه‌ڵكی دی پووچه‌ڵ بكاته‌وه.
هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌پێی پره‌نسیپی سازان به‌ر گۆڕان كه‌وتووه، بزووتنه‌وه‌كه ده‌یه‌وێ ئه‌مه بۆ جێبه‌جێكردنی به‌رنامه گومانهوییهكانی به‌كار بهێنێت، له‌وه‌شدا توانیویه‌تی به‌شێك له یه‌كێتی بكات به پاشكۆی خۆی به ناوی په‌رله‌مان مه‌رجه‌عی سه‌ره‌كیی كوردستانه. واته ئه‌م سه‌رۆكه‌ی په‌رله‌مان (كه سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه) نه‌یتوانی خۆی له‌و گرێ ده‌روونییه رزگار بكات، كه سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پێوه‌ی ئالوده‌یه. بۆیه نه‌یتوانی وه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان كار بكات. چونكه له ته‌نگترین ده‌رفه‌تدا، كه به ئاسته‌م سه‌ری ده‌رهێنا و ره‌نگه دووباره نه‌بێته‌وه، هه‌م پشتی له سازان كرد هه‌م یاسای پێشێل كرد. ئه‌مه‌ش مانه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستای خسته ژێر ئه‌و پرسیاره، كه ئایا شایسته‌ی ئه‌وه‌یه له‌بری گه‌ل ببێته مه‌رجه‌عی سه‌ره‌كیی كوردستان؟
ئه‌گه‌ر هه‌ڵگرانی گرێی خۆبه‌بچووكزان توانیبێتیان له قۆناغێكی دیاریكراودا خه‌ڵك به دژایه‌تیكردنی پارتی و به‌رنامه‌كانی سه‌رۆك بارزانی چه‌واشه بكه‌ن، یا به قه‌ولی خۆیان (بگه‌وجێنن) كه لێره و له‌وێ، له‌م و ئه‌و گوێبیست ده‌بین و ده‌خوێنینه‌وه، له‌مه‌ودوا ئه‌وه‌شیان پێ ناكرێ، چونكه به ئهرشیڤكردنهكهی 2009ـی ده‌ستوور دووباره نابێته‌وه، كه زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتارن(96 ده‌نگ) و ره‌زامه‌ندیی 32 حزبی كوردستانی هه‌یه. هه‌روه‌ها خه‌ڵكی خۆڕاگر و ستمهدیته و هۆشیاری كوردستان به دوای ژیان و چاره‌نووسی خۆیه‌تی و له‌گه‌ڵ خۆبنیاتنانه نه‌ك تێكدان و به پاشكۆكردنهوه، نه‌خاسمه گه‌وره و بچووكی كوردستان باش ده‌زانن بارودۆخه‌كه بۆ به‌دیهاتنی خۆدامه‌زراندن زۆر له‌باره و، رووداوه‌كانی ئێستای ناوچه‌كه‌ش به‌شێكن له پرۆژه‌ی داڕشتنه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. بۆیه خه‌ڵكی كوردستان هه‌قی خۆیه‌تی ئه‌و پرسیاره له‌و دوو حزبه بكات. ئایا به ململانێكردنی پارتی و خۆهه‌ڵواسین به ئه‌جێندای خه‌ڵكی دیكه، كه ئه‌وان ناویان ناوه((دەستوەردانی پارتی لە پارچەكانی تری كوردستان)) و ته‌پڵ لێدان بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی شه‌ڕ و له‌گۆڕنانی پرۆسه‌ی ئاشتی له كوردستانی توركیا، جگه له خوێنڕشتن و كاولكاری زیاتری كوردستان، چ سوودێكی بۆ هاووڵاتیانی كوردستان هه‌یه؟
پاش به‌شداریكردنی راسته‌وخۆی سعوودیا و توركیا له شه‌ڕی داعش به سه‌رپه‌رشتی و رێنمایی ئه‌مەریكا و دانانی ئه‌وانی دی له خانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی داعش (لێدوانێكی وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مەریكا)، كه له پاشەڕۆژدا كاریگه‌رییه‌كه‌ی باشتر ده‌رده‌كه‌وێ، ئه‌وانه‌ی بڕیاری ململانێی پارتییان داوه، پێویسته به دیققهتتر له گرینگیی مانه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی له پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و لێكه‌وته‌ی رووداوه‌كان به ئاراسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی بڕوانن، نه‌ك ((پارتی بەرژەوەندییەكی گەورەی ئابووری گرێی داوەتەوە بە چەند وڵاتێكی ناوچەكەوە))، چونكه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، كه رێزێكی زۆری بۆ سیاسه‌ته‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌رخودانی پێشمه‌رگه هه‌یه، قۆناغی نه‌مانی غروریه‌ت و ده‌ستتێوه‌ردان و خۆ به سه‌روه‌سیه‌ت دانانی ناوچه‌كه به‌ره‌و پووكانه‌وه ده‌ستی پێكردووه.