زاخۆ ــKDP.infoــ فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگە لەسەر سنوور ئاشکرای کرد، ئەم دوانیوەڕۆیە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دیسان دەستیان کردە بۆردومانکردنی سنوورەکانی ھەرێمی کوردستان، بەڵام ھیچ زیانێکی نەبوو.
فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگە کە نهیویست ناوی ببرێت بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "سەعات ٣:٤٥ خولەک فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە سنووری قەزای زاخۆ ناوچەکانی ئەڤلە و پیربلا و گوندی ڕیسێ و حەفتەنینیان تاوەکو سهعات ٤:٣٠ خولەک بۆردومان کرد."
ئەو فەرماندەیە گوتیشی، لە سەعات ٣:٠٠وە تا سەعات ٣:٣٠ خولەک فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە دهڤهری ئامێدی ناوچهكانی نزدۆر و ھرورێیان بۆردومان کرد.
گوتیشی، لهو بۆردومانانهدا کەس هیچی لێ نەهاتووە بەڵام چەند شوێنێک ئاگری گرتووە و، زیانی داوە لە خەڵکەکە.
بڵند ئیبراھیم