Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 18 APR 2024 05:40 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پارتی و یەكگرتوو لەگەڵ سازانی سیاسیین
| KDP.info


هه‌ولێر-KDP.info- جێگری سه‌رۆكی پارتیی دیموكراتی كوردستان پێشوازی له‌ ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانی كرد و له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لەسەر گەیشتن بە چارەسەرێكی سیاسی لەسەر بنەمای سازان لەبارەی یاسای سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستانەوە كۆكبوون بە شێوەیەك لە بەرژەوەندیی گەل و هەرێمی كوردستاندا بێت.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 28/7/2015 (نێچیرڤان بارزانی) جێگری سەرۆكی پارتیی دیموكراتی كوردستان، پێشوازی لە  مامۆستا (محەمەد فەرەج) ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان و شاندێكی یاوەری كرد.
لە كۆبوونەوەیەكدا كە لە پارتیی دیموكراتی كوردستان (فازڵ میرانی) سكرتێری مەكتەبی سیاسی و (ئازاد بەرواری) ئەندامی مەكەبی سیاسی و (دلشاد شەهاب) ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتیی پارتی و لە یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستانیش  (د.محەمەد ئەحمەد) یاریدەدەری ئەمینداری گشتی و (خەلیل ئیبراهیم) ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكگرتوو ئامادەی بوون، هەردوولا لەسەر گەیشتن بە چارەسەرێكی سیاسی لەسەر بنەمای سازان لەبارەی یاسای سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستانەوە كۆكبوون بە شێوەیەك لە بەرژەوەندیی گەل و هەرێمی كوردستاندا بێت.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا شاندی پارتی ئەوەی دووپات كردەوە كە لەگەڵ سازانی سیاسین، چونكە ئەو پرسانە پرسی چارەنووسسازن و جگە لە ڕێككەوتن لە نێوان لایەنە سیاسییەكانی كوردستان لەسەر ئەم پرسانە، هیچ ڕێگایەكی دیكە بۆ چارەسەركردن نین، بە تایبەتی كە ئێستا بارودۆخی عێراق و ناوچەكە بە شێوەیەكی گشتی بە قۆناغێكی زۆر سەختدا تێدەپەڕێت و هێشتا هەڕەشەی تیرۆر لە سەر هەرێمی كوردستان هەیە و هەرێم لە قەیرانێكی ئابووریی قورسدایە و ئەمەش لە هەموو لایەنەكان دەخوازێت ڕەوشی هاووڵاتیان گرانتر نەكرێت، بەڵكو بپڕژێنە سەر ئەولەویەتی ژیان و ژیاری خەڵكی هەرێمی كوردستان و بە زووترین كات كێشەكان چارە بكەن




دوایین هەواڵەکان

له‌ بەرەبەیانییه‌وه‌ تا ڕۆژی دوایی جەژنی سەری ساڵی ئێزدیان لە KDPیه‌وە بزانە

WEDNESDAY, 17 APRIL 2024 21:04:20

ھەولێر-KDP.info- جەژنی چوارشەممەی سەری ساڵی ئێزدیان (کۆنترین و پیرۆزترین جەژنی ئێزدیانە، ھەر ساڵێک ئەم جەژنە دەکەوێتە چوارشەممەی یەکەم لە مانگی نیسانی خۆرھەڵاتی، بە بڕوای ئێزدییانیش ئەم جەژنە دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای دروستبوونی گەردوون.

 
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی یەكێتیی ئەورووپا لە عێراق دەكات

WEDNESDAY, 17 APRIL 2024 21:04:55

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی چوارشەممە 17ی نیسانی 2024 لە شاری هەولێر سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازیی لە بەڕێز تۆماس سیلەر باڵیۆزی یەكێتیی ئەورووپا لە عێراق كرد.

 
سکرتێری یەکێتی ئافرەتان: بەرنامەیەکی فراوانمان بۆ باشکردنی رەوشی ئافرەتان داناوە

WEDNESDAY, 17 APRIL 2024 17:04:52

ھەولێر _KDP.info_  سکرتێری یەکێتی ئافرەتانی کوردستان گوتی: لە دوای کۆنگرەی نۆ پرۆگرامێکی نوێمان پەسەند کردووە و ستافێکی نوێ دەستبەکاربووین، بەردەوامین لەسەر ئەنجامدانی کار و چالاکی و پڕۆژەکانمان بۆ جێبەجکیردنی ئەو ئەرک و ئامانجانەی لە پەیڕەو و پڕۆگرام بۆ ئەم قۆناغە پەسەند کراون، بۆیە چاومان لەوەیە کاریگەری باشیان لەسەر باشکردنی ڕەوشی ئافرەتان ھەبێت.

 
"کێشە سیاسییەکان ھۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕن

WEDNESDAY, 17 APRIL 2024 16:04:07

ھەولێر _KDP.info_ گوتەبێژی سەندیکای زێڕنگەرانی کوردستان دەڵێت: چەند ھۆکارێک وایان کردووە نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد بێت گرنگترینیان کێشەی سیاسییە.

 
بەفەرمانی سەرۆکی حکوومەت کاروانی ئاوەدانی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەردەوام دەبێت

WEDNESDAY, 17 APRIL 2024 15:04:10

سۆران _KDP.info_ سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی: ئەمڕۆ لەژێر چاودێری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەردی بناغەی دوو پڕۆژە دانرا و لە چەند ڕۆژی داھاتووش بەردی بناغەی کۆمەڵێک پڕۆژەی دیکە دادەنرێت، بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەت کاروانی ئاوەدانی لە سۆران بەردەوام دەبێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact