هه‌ولێر-KDP.info- (هێمن هه‌ورامی) له دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی 'سی‌ئێن‌ئێن'ـی ئه‌مه‌ریكادا ڕایگه‌یاند كه، لێدوانه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی په‌كه‌كه له قه‌ندیلەوە و كوشتنی پۆلیس، هیچ خزمەتی پرۆسه‌ی ئاشتی ناکات، هیوادارین ژیران و ماقووڵانی هه‌ده‌پە و ئۆجه‌لان، به‌رده‌وام بن له دانوستان بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری ئاشتیانه.. داواكارین كه په‌كه‌كه له قه‌ندیل نه‌بنه هۆكاری لاوازبوونی پێگه‌ی هه‌ده‌پە و ئۆجه‌لان له پرۆسه‌ی ئاشتیدا.
سی‌ئێن‌ئێن: ئێوه ئەو پێشهاتانەی ئەم دواییە چۆن لێک ده‌دەنەوە؟
(هێمن هه‌ورامی): ئیمه پێشوازی له و ڕێكه‌وتنه‌ی نێوان ئه‌مەریكا و توركیا ده‌كه‌ین بۆ لێدانی داعش، هه‌روه‌ها ئه‌مه به‌ره‌و پێشه‌وه‌چونێكی زۆر باشه بۆ تێكشكاندنی داعش. ئێمه پشتیوانی ته‌واو له پرۆسه‌ی ئاشتی ده‌كه‌ین كه چه‌ندین ساڵه به‌ڕێوه ده‌چێت، پێمان وایه ئه‌مه ڕێگایه‌ی كه گیراوه‌ته به‌ر به‌رنامه‌یه‌كی ستراتیژیه بۆ توركیا و حزبه كوردیه‌كانی ئه‌و وڵاته. هیوادارین ئه‌و بوردومانانه‌ی چه‌ند ڕۆژى ڕابردوو نه‌بێته هۆكاری كۆتایهاتنی ئه‌و پرۆسه‌یه، ئاواتی كوردان بۆ ئاشتی و به ده‌ستهێنانی مافه‌كانیانه. حزبی داد و گه‌شه‌پێدان كه حزبی ده‌سته‌ڵاته له ساڵی 2005 ـه‌وه زۆر بوێرانه ده‌ستیان كردووه به پرۆسه‌ی چاره‌كردنی كێشه‌ی كورد له توركیادا. هه‌ڵوێستی ئێمه ئه‌وه‌یه كه پشتیوان و هاوكار بین بۆ سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی ئاشتی و تێكشكاندنی داعش.
سی‌ئێن‌ئێن: ئه‌و بۆردومان و هێرشانه بۆ سه‌ر پێگه‌ی حزبه كورده‌كان هیچ خزمەتی پرۆسه‌ی ئاشتی دەکا یاخود پەکی دەخات؟
(هێمن هه‌ورامی): پێم وا نیه ئه‌و هێرشانه بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچه شاخاویانه كراون كه دانیشتوانی تێدا بێت.. داوا له په‌كه‌كه ده‌كه‌ین كه دانبه‌خودا بگرن و نه‌كه‌ونه ژێر هیچ بڕیار كتوپڕ، به‌ڵكو خۆڕاگربن بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانیان.
سی‌ئێن‌ئێن: پێت وانیه ئه‌وان خۆڕاگرییان له‌و زیاتر نییه؟ له ڕاگه‌یاندن و لێدوانه‌كانیان وا به‌ده‌رده‌كه‌ون.
(هێمن هه‌ورامی): بۆ ئه‌وه‌یه كه داوا له هه‌ردولا ده‌كه‌ین و هانیان ده‌ده‌ین كه چاره‌ى ئاشتییانه هه‌ڵبژێرن و دوور بكه‌ونه‌و له به كارهێنانی هێزی سه‌ربازی. هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستان و به‌رێز (مه‌سعوود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێم كوردستان ڕوونه، كه ئێمه به‌شێك ده‌بین له چاره‌ی ئاشتیانه، هه‌موو هاوكاریه‌كی هه‌ردوولای كردوه بۆ لێك نزیك بوونه‌وه‌ى پرۆسه‌ی ئاشتی. ئێمه داڕێژه‌ری سیاسه‌تی توركیا نین و پشتگیریش له‌و هه‌لوێسته‌ی په‌كه‌كه ناكه‌ین كه بیانه‌وێت ڕێگه‌ی تر بگرنه به‌ر جگه له ئاشتی. دانوستان و لێك تێگه‌یشتن باشترین ڕێگه‌یه بۆ چاره‌سه‌ر كێشه‌ی كورد له نیوخۆی توركیا، ئه‌مه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو لادایه. بووردمان و هێرشی سه‌ربازی پرسی كورد له توركیادا چاره‌سه‌ر ناكات. به چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد توركیا به‌هێزتر ده‌بێت له نیوخۆ و ناوچه‌كه‌شدا، ئومێده‌وارین ئه‌و هێرشانه نه‌بنه هۆكاری كوشتنی پرۆسه‌ی ئاشتی.
سی‌ئێن‌ئێن: هه‌ندێك پێان وایه كه هێرشی سه‌ر په‌كه‌كه بۆ ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان چه‌ند پولیسێكیان كوشتووه و شه‌ڕ داعش ده‌كه‌ن و پێده‌چێت ئه‌وان پرۆسه‌ی ئاشتییان به لاوه گرنگ نه‌بێت له به‌ر ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردندا ده‌بێته هاوكارێكی باش بۆیان؟
(هێمن هه‌ورامی): بێگومان دژایه‌تی ئه‌و پرۆسه‌یه هه‌یه له نێو هه‌ردوولادا په‌كه‌كه و توركیا، ئه‌و كه‌سانه‌ش به‌رژه‌وه‌ندیان له‌وه‌دایه كه ناكۆكی هه‌بێت. ئه‌گه‌ر پڕۆسه‌ی ئاشتی سه‌ربگرێت ئه‌وان گۆشه‌گیر ده‌بن. ئێمه داوا ده‌كه‌ین و پشتگیری له هه‌ده‌پە و ئۆجلان ده‌كه‌ین كه سه‌ركردایه‌تی ئه‌و پرۆسه‌یه بگرنه ئه‌ستۆ. لێدوانه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی په‌كه‌كه له قه‌ندیل و كوشتنی پۆلیس هیچ هاوكاری ئه‌و پرۆسه‌یه نین. هیوادارین كه‌سه ژیره‌كانی هه‌ده‌پە و ئۆجلان به‌رده‌وام بن له دانوستان بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری ئاشتیانه. داواكارین كه په‌كه‌كه له قه‌ندیل نه‌بنه هۆكاری لاوز بونی پێگه‌ی هه‌ده‌پە و ئۆجلان له‌م پرۆسه‌یه‌دا.
سی‌ئێن‌ئێن: ئێوه هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ هێزه كوردی و لایه‌نه‌كانی تردا هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی به‌رده‌وام بێت و كۆتایی نه‌هێت پاش ئه‌م هێرشانه.
(هێمن هه‌ورامی): حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و ڕاستیه‌ی سه‌لماندوه كه به‌شێكی گرنگی ئه‌و پرۆسه‌یه، سه‌رچاوه‌یه‌كی باشه بۆ گه‌یاندنی هه‌ردولا به‌یه‌ك. ئێمه پشتیوانی له‌هیچ پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازی و ئاسایشی ناكه‌ین هه‌روه‌ك چۆن پشتگیری له‌و هه‌لۆێسته سه‌ربازگه‌ریه‌ی په‌كه‌كه ناكه‌ین كه ده‌بێته هۆكاری تێكدانی ڕه‌وشه‌كه و ئاڵۆزترکردنی ئه‌و بارودۆخه، به ئاشكرا ئه‌ومان ڕاگه‌یاندووه هه‌رچییەکمان پێ بكرێت ده‌یكه‌ین بۆ پێکهێنانەوەی ئه‌و لایه‌نانه. له‌و سێ ساڵەدا ئه‌و ڕاستیه به‌ده‌ر كه‌وتووه كه هێزی سه‌ربازی هیچ ئه‌نجامێكی نابێت جگه له كوشتن و خوێنڕشتن. ئه‌و باردۆخه‌ی كه ئێستا له توركیادایه هاتووەته ئاراوه، كورد ده‌توانێت مافه‌كانی له ڕێگه‌ی سیاسیه‌وه به‌ده‌ست بێنێت، گه‌یشتنی هه‌ده‌پە به په‌رله‌مان و تێپه‌راندنی ڕێژه‌ی یاسایی خاڵێكی وه‌رچه‌رخان بوو، پێمان وایه له‌و ڕێگایه‌وه ده‌توانیێت ئه‌نجامی باشتر زیاتر به‌ده‌ست بێت.