Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 25 APR 2024 01:02 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سه‌رۆك بارزانی: كورد لە توركیا و ناوچەكەدا واقعێكە و دەبێ هەموو لایەك مامەڵەی لەگەڵدا بكەن
| KDP.info


هه‌ولێر-KDP.info-(سه‌رۆك بارزانی) له‌پێشوازی باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا له‌ عێراقی فیدراڵ رایگه‌یاند كه‌، كورد لە توركیا و ناوچەكە واقعێكە و دەبێ هەموو لایەك مامەڵەی لەگەڵدا بكەن.

ڕۆژی سێشەممە 28ـی 7ـی 2015 لە سەلاحەدین (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە (ئیكهارد بروس) باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراقی فیدڕاڵ كرد.
لە دیدارەكەدا باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق سوپاسی  خەڵك و حكوومەتی كوردستانی كرد بۆ حەواندنەوەی ئاوارە و پەنابەران و ئاماژەی بەوەدا كە جیهان سەرسامە بەوەی كە هەرێمی كوردستان باوەشی بۆ سەدانهەزار ئاوارە كردەوە كە زۆربەشیان لە نەتەوەی كورد نین. هەروەها (سەرۆك بارزانی) لە هەوڵەكانی وڵاتەكەی ئاگادار كردەوە بۆ یارمەتیدانی ئەو ئاوارانەی بۆ ناوچە ئازادكراوەكان دەگەڕێنەوە. سەبارەت بە فراوانبوونی بەرەی دژی داعش باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق ڕایگەیاند كە وڵاتەكەی پێشوازی لە بڕیاری توركیا دەكات بۆ ئەوەی بچێتە بەرەی شەڕی دژی داعش، بەڵام لە هەمان كاتدا نیگەرانیشە كە بەهۆی پەرەسەندنەكانی نێوان حكوومەتی توركیا و پەكەكە پڕۆسەی ئاشتی بكەوێتە ژێر مەترسییەوە، چونكە پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا خەریك بوو بگاتە ئەنجام.
لەبەرانبەردا سەرۆك بارزانی سوپاسی هەوڵەكانی ئەڵمانیای بۆ یارمەتیدانی ئاوارەكان و هەروەها هاوكاریكردنی پێشمەرگە و ئەوەی خستە ڕوو چارەسەری سەرەكیی كێشەی ئاوارەكان ئەوەیە كە بگەڕێنەوە ناوچەكانی خۆیان و هەر هەنگاوێك بە ئاراستەی یارمەتیدانی خەڵكی ئاوارە بێت بۆ گەڕانەوەیان هەرێمی كوردستان پێشوازی لێ دەكات.
پەیوەست بە گرژی و پەرەسەندنەكانی نێوان حكوومەتی توركیا و پەكەكە (سەرۆك بارزانی) ئاماژەی بەوەدا كە لەمبارەیەوە هەڵوێستی هەرێمی كوردستان و ئەڵمانیا لە یەك نزیكە و ئەوەی دووپاتكردەوە كە هاتنی توركیا بۆ نێو بەرەی شەڕی دژی داعش هەنگاوێكی ئیجابیە بەڵام زۆر نیگەرانین لە سەرهەڵدانەوەی شەڕی نێوان سوپاس توركیا و پەكەكە و هانی هەردوولا دەدەین بگەڕێنەوە بۆ پڕۆسەی ئاشتی و دانوساندن چونكە چەندین ساڵ دانوساندن باشترە لە یەك كاتژمێر شەڕ، بۆ سەرگرتنی ئەو بابەتەش ئەوەی لەدەستمان بێت دەیكەین بۆ یارمەتیدان هەردوولا كە بگەڕێنەوە بۆ بنەماكانی پڕۆسەی ئاشتی.  سەرۆك بارزانی لەدرێژەی قسەكانیدا ئەوەیشی خستەڕوو كە بوونی كورد لە توركیا و ناوچەكە واقعێكە و دەبێ هەموو لایەك مامەڵەی لەگەڵدا بكەن. لەگەڵ ئەوەیشدا لەپێناو سەرخستنی ئاشتی پێویستە لایەنە كوردییەكانیشە واقعبینانە سەیری پێشهاتەكان بكەن.




دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی ناوخۆ ئاگادارییەك ئاراستەی ئەو ئەفسەر و كارمەندانە دەكات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 00:04:55

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاگادارییەك ئاراستەی ئەو ئەفسەر و كارمەندانە دەكات كە بی مۆڵەتی خوێندن بڕوانامەیان بەدەست هیناوە و تاوەكوو ئێستا بۆیان هەژمار نەكراوە.

 
ھەرێمی کوردستان بەشداری لە دیداری ئەبوزەبی بۆ وەبەرھێنان دەکات

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 19:04:39

ھەولێر -KDP.info- دەستەی گشتی وەبەرھێنان بەشداری لە سێزدەمین دیداری وەبەرھێنان لە ئەبوزەبی دەکات و سەرۆکی دەستەی گشتی وەبەرھێنانیش دەڵێ، ھەرێمی کوردستان بۆ جاری یەکەمە بەشداری لە دیدارەکە دەکات.

 
ئەنجومەنی وەزیران: بەپێی یاسا بەرکارە فیدڕاڵییەکان، بەشی بەغدا لە داهاتی نانەوتی هەرێم دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 19:04:56

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی نیسانی 2024، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

 
مەحموود محەممەد: وەک پارتی لەگەڵ سیستەمی هەڵبژاردن و ڕێگریی لە بەشداریی پێکهاتەکان، کۆک نەبووین

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 18:04:37

مەحموود محەممەد: وەک پارتی لەگەڵ سیستەمی هەڵبژاردن و ڕێگریی لە بەشداریی پێکهاتەکان، کۆک نەبووین

 
راوێژکارێکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکان: ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کاریگەری ھەبووە"

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 17:04:54

ھەولێر-KDP.info- دوای ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کرانەوەیەک ھەیە لەنێوان ھەرێم و بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی ھەرێم و دەنگەکانی کورد لە کەرکووک و نەینەوا و خانەقین گۆڕانکاریان پەیداکردوە. 

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact