هه‌ولێر-KDP.info-له له‌نده‌نەوە، هێمن هه‌ورامی ڕایگه‌یاند كه بۆ چاره‌كردنی كێشه‌كانی توركیا پێویسته هه‌موو لایه‌ك هه‌وڵی دووباره له‌دایكبوونه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی بده‌ن چونكه ئه‌مه تاكه چاره و ڕێگه‌یه.
27/7/2015 له له‌نده‌ن كۆنفراسێك له ژێرناونیشانى (توركیا و ئه‌و قه‌یرانانه‌ى ڕووبه‌رووى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بوونه‌ته‌وه، ئه‌نكه‌ره به‌ره‌و كوێ و چۆنیه‌تیى پشتیوانى هاوپه‌یمانان) له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى ئه‌وروپا بۆ پێوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه و مو‌نته‌داى شەرق، ساز كرابوو كه شاندێكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیى هێمن هه‌ورامى ئاماده‌ی بوو. شاندى پارتى وه‌ك تاكه شاندى پارته كوردستانییه‌كان به فه‌رمى بانگهێشتى دانیشتنه‌كه كرابوون، ژماره‌یه‌كى به‌رچاو له پسپۆڕى نێوده‌وڵه‌تى و دیپلۆمات و كه‌سانى تایبه‌ت به كاروبارى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌شدار بوون، له پانێڵى سێیه‌مى كۆنفرانسه‌كه‌دا، به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى پارتى بابه‌تێكى پێشكه‌ش كرد كه دید و تێڕوانینى پارتى و هه‌رێمى كوردستانى به‌رامبه‌ر توركیا و گۆڕانكارییه‌كانى ئه‌م دواییانه و شه‌ڕى داعش و ئایینده‌ى هه‌رێمى كوردستان و وڵاتانى دیكه، هه‌ورامى پۆخته‌یه‌كى له‌سه‌ر مێژووى ئه‌و په‌یوه‌ندیی و هه‌وڵانه‌ی (سه‌رۆك بارزانى) و كاك (نێچیر‌ڤان بارزانى) له پێشخستنى دیالۆگ بۆ دۆزى كورد له باكوور و هه‌موو كات سیاسه‌ت و دیالۆكیان به چاره زانیوه، ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك هه‌وڵى له‌دایكبوونه‌وه‌ى پرۆسه‌ى ئاشتى له توركیا بده‌ین، چونكه تاكه چاره و ڕێگه‌یه. هه‌روه‌ها له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك پرسى دیكه كه ناوچه‌كه‌ى پێدا تێده‌په‌رێت و ستراتیژى پارتى و هه‌رێمى كوردستانى له‌و باره‌وه‌ى خسته ڕوو. شایه‌نى باسه له میانه‌ى ئه‌و كۆنفرانسه‌دا چه‌ندین بابه‌ت و ته‌وه‌رى گرنگ سه‌باره‌ت به بارودۆخى ناوچه‌كه و ئاینده‌ى له‌لایه‌ن كه‌سانى شاره‌زا و پسپۆڕ پێشكه‌ش كرا.
له په‌ڕاوێزى كۆنفرانسه‌كه‌دا شاندى پارتى چه‌ندین كۆبوونه‌وه و دیدارى گرنگیان ئه‌نجام دا له‌گه‌ڵ به‌شدار بوانى كۆنفڕانسه كه كه‌سایه‌تى خۆى له كه‌سانى ئه‌كادیمى و سیاسه‌تمه‌دار و میدیاكاردا.
سه‌نگه‌ر هه‌ورامی