هه‌ولێر-KDP.info- سه‌رۆكى لیژنه‌ى یاسایى له په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ڵێ، بانگهێشتكردنى ئه‌ندامانى لیژنه‌ى یاسایى له‌لایه‌ن سه‌رۆكى په‌رله‌مان پێشێلكردنى پێنجەم بڕگه‌ى مادده‌ى (39)ـی په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستانه.
(د. ڤاڵا فه‌رید ئیبراهیم) سه‌رۆكى لیژنه‌ى یاسایى له پەرلە‌مانى كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، سه‌رۆكى پەرلە‌مان بانگهێشتى لیژنه‌ى یاسایى كردووه له ڕێگه‌ى بڕیارده‌رى لیژنه بۆ كۆبوونه‌وه ئه‌م هه‌نگاوه‌ى سه‌رۆكى پەرلە‌مان پێشێلكردنى بڕگه‌ى (5)ـه له مادده‌ى (39) له په‌یڕه‌وى ناوخۆى پەرلە‌مانى كوردستان، چونكه به پێى ئه‌و بڕگه‌یه مافى بانگهێشتكردن بۆ كۆبوونه‌وه ته‌نها بۆ سه‌رۆكى لیژنه‌ى یاساییه و سه‌رۆكى لیژنه بانگهێشت ده‌كات بۆ كۆبوونه‌وه و، له ڕێگه‌ى بڕیارده‌ریشه‌وه تێكراى ئه‌ندامان ئاگادار ده‌كرێنه‌وه بۆ ئه‌نجامدانى كۆبوونەوه، به‌ڵام سه‌رۆكى پەرلە‌مان به پێچه‌وانه‌ى ئه‌و مادده‌یه له‌په‌یڕه‌وى ناوخۆ ئه‌مڕۆ بانگهێشتى كردووه بۆ كۆبوونه‌وه و بڕیارده‌ریش ئه‌ندامانى ئاگادار كردۆته‌وه له ڕێگه‌ى نامه‌یه‌ك كه ناردوویه‌تى بۆ ئه‌ندامان و به‌یانى به سه‌رۆكایه‌تى سه‌رۆكى پەرلە‌مان لیژنه‌ى یاسایى كۆ ده‌بێته‌وه بۆ بابه‌تى هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاسایى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم كه ئه‌وه پێشێلكارى بوو سه‌رۆكى پەرلە‌مان نه‌ده‌بوو وه‌كو سه‌رۆكى پەرلە‌مان ئه‌و كاره بکات.
له باره‌ى ئاماده‌بوونیشى له‌و كۆبوونه‌وه‌ى به‌یانى (د. ڤاڵا) گوتی:"هه‌نگاوى یه‌كه‌م خه‌رقى یاسایى بوو چۆن ئاماده بین، ئاماده‌بوون واته ئێمه مافى بانگهێشتمان هه‌بوو ئه‌و مافه‌یان به خه‌رقى یاسا لێ سه‌ندینه‌وه، بۆیه پێمان وایه هه‌ر له هه‌نگاوى یه‌كه‌م هه‌نگاوه‌كه یاسایى نه‌بوو كه هاوێشتراوه و بۆیه ئاماده نابین."
نەشوان بەرزنجی