Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 25 APR 2024 16:08 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سه‌روتاری KDP.info: پێشمەرگە جیهانی پاراستووە
| KDP.info


سه‌روتاری KDP.info: پێشمەرگە جیهانی پاراستووە

بەڕێز د. حەسەن ڕۆحانی سەرۆككۆماری ئێران لە گردبوونەوەیەكی جەماوەریدا لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، ئاماژەی بەوە كردووە كە ئەگەر نیزامی كۆماری ئیسلامیی ئێران نەبوایە هەولێر و شارەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان دەكەوتنە دەستی تیرۆریستانی داعشه‌وه‌. بەڕێز سەرۆككۆماری ئێران ویستوویەتی ڕۆڵی وڵاتەكەی لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا بۆ خەڵكی سنە ڕوون بكاتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەیشدا چەند ڕاستییەك هەیە كە پێویستە بەڕێزیان و خەڵكی خۆشەویستی شاری سنە لێی ئاگادار بن:
یەكەم: داعش ڕێكخراوێكی تیرۆریستیی جیهانییە و ئەندامانی ئەم ڕێكخراوە دڕندەیە لە هەموو وڵات و كیشوەرەكان پێكدەهێندرێن. داعش هەڕەشەیە بۆ سەر مرۆڤایەتی و هەموو جیهان، بۆیەشە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەركی هەموو لایەكە.
دووەم: هەرێمی كوردستانی عێراق سوپاسی ئەو وڵات و لایەنانەی كردووە كە لە شەڕی تیرۆردا یارمەتیی كوردستانیان داوە بە كۆماری ئیسلامیی ئێرانیشەوە. لە ڕاستیدا یارمەتیدانی كوردستان لە شەڕی تیرۆردا یارمەتیدانی خۆیان و پاراستنی خۆیشیان بووە لە هەڕەشەی تیرۆریستان. هەرێمی كوردستان سوپاسی هەموو ئەو لایەنانە دەكات كە بەشدارن لە شەڕی دژی تیرۆریستان و، ئامادەی هەماهەنگیكردنیش بووە لەگەڵ هەر وڵات و لایەنێك كە بیەوێت شەڕی تیرۆریستانی داعش بكات.
سێیەم: كوردستان لەو شەڕەدا باجی گەورەی مرۆیی و ماددیی داوە. پێشمەرگە بە خوێنی خۆی بەرگری لە خاكی كوردستان كرد و تیرۆریستانی تێكشكاند. هەزار و دووسەد شەهیدی قارەمان و حەوتهەزار بریندار، بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كە ئەوە گەلی كوردستانە نەیهێشتووە دەستی گڵاوی تیرۆریستان بگاتە شارەكانی كوردستان. ئەوە پێشمەرگە بوو بە خوێن و ئازایەتیی خۆی ئوستوورەی داعشی شكاند و نەك تەنیا كوردستانی پاراست، بەڵكو بووە قەڵغانێك بۆ هەموو مرۆڤایەتی. ئەوە پێشمەرگە بوو بووە بەربەستێك كە جیهان و دراوسێكان لە هەڕەشەی ڕاستەوخۆی تیرۆر بپارێزرێن.
چوارەم: هەرێمی كوردستان پێزانینی بۆ یارمەتی و كۆمەكی هەموو لایەك هەبووە و یارمەتییەكانی كۆماری ئیسلامییش لەكاتی خۆی و كاریگەر بوونە، بەڵام ئەوەی لە مەیدان شەڕی كردووە و خوێنی داوە، هێزی پێشمەرگەی كوردستان بووە.
 




دوایین هەواڵەکان

پرۆفیسۆر خەلیل ئیسماعیل: ھەڵبژاردن بەبێ پارتی عاقیبەتی باش نابێت"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 15:04:43

ھەولێر-KDP.info- مامۆستایەکی زانکۆ دەڵێت، نزیکبوونەوە لەنێوان لایەنەکان بۆ بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن  و نەرمی نواندن بەرامبەر  مەرجەکانی پارتی ھەیە..دەشڵێت، ھەڵبژاردن بەبێ پارتی دەکرێت، بەڵام عاقیبەتی باش نابێت و پرۆسەی حوکمڕانی شەلەل دەبێت.

 
پەدەکەسە: چاوەڕوانبن ھێزی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بارەگاکانمان دەپارێزێت

THURSDAY, 25 APRIL 2024 15:04:16

ھەولێر-KDP.info-  كارزانی سه‌باح هه‌ورانی، رۆژنامه‌نووس راپۆرتێكی ئاماده‌ كردووه‌ تێیدا هاتووە: باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ سووریا سه‌ركۆنه‌ی سووتاندنی باره‌گای پارتی دیموكراتی كوردستانی سووریا له‌ شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای كوردستان كرد و سه‌ركرده‌یه‌كی ئه‌و حزبه‌ زانیاری نوێ ده‌خاته‌روو.

 
مەسعود کاڕەش" لەھەولێر ئامادەکاری بۆ وەرزی گەرماو دابین کردنی ئاو دەکرێت"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 14:04:29

ھەولێر -KDP.info-  جێگری پارێزگاری ھەولێر ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، لە چەند رۆژی داھاتوو کۆبوونەوەیەک بۆ ئامادەکاریانی وەرزی گەرما و بەرەنگابوونەوەی وشکەساڵی دەکرێت و دەشڵێ، ھەر شوێنێک پێویستی بە بیر ھەبێت ئەوە بیری ئاوی بۆ دابین دەکرێت.

 
بەردی بناغەی پڕۆژەی کۆرنیشی رووبارێ روویێ شین و یاریگایەکی وەرزش دانرا

THURSDAY, 25 APRIL 2024 14:04:45

ئامێدی-KDP.info- لەژێر چاودێریی پارێزگاری دهۆک بەردی بناغەی دوو پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری ناحیەی شێلادزێی سەر بە قەزای ئامێدی دانرا. پارێزگار دووپاتی دەکاتەوە، لە جێبەجێ کردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانیان بەردەوام دەبن.

 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری پێشووی موسەننا کرد

THURSDAY, 25 APRIL 2024 12:04:06

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری پێشووی موسەننا کرد و بارودۆخی سیاسیی عێراق و دۆخی پارێزگاکانیان تاوتوێ کرد.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact