رێكان سه‌باح
نه‌زه‌ریه‌ی به‌ردێك له ئاسمان بكه‌وێته خواره‌وه پارتی ده‌ستی تێدایه، جگه له هه‌ندێك حزبی كوردی له‌ناو په‌كه‌كه‌دا، خه‌ریكه ده‌بێته به‌شێك له سیاسه‌تی ئه‌و پارته. بارزانی له دواهه‌ڵوێستی خۆیدا به روونی ده‌ڵێت "سیاسه‌تی توركیا ره‌سم ناكه‌ین و به‌رپرسیش نین له سیاسه‌تی پەکەکە، كه‌وایه ئه‌و دۆخه‌ی له توركیا دورست بووه كێن ئه‌وانه‌ی به‌رپرسن لێی و كێن ئه‌وانه‌ی نانیان له قسه‌كردنی چه‌كه؟ ئه‌وه‌ی بارزانی ده‌یڵێت ته‌نها دژایه‌تیی چه‌كه، ئه‌گه‌ر ئه‌و دژایه‌تییه به وێنه‌ی دژایه‌تیی گرووپێكه جا چ له‌ناو ده‌وڵه‌تی تورك بێت یان چ له‌ناو په‌كه‌كه بێت، خاڵی گرینگی ئه‌وه‌یه كه بارزانی ده‌ڵێت "به لای منه‌وه دۆزی ره‌وای گه‌لی كورد له سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌وه‌یه". وه‌لێ لێره‌دا ده‌پرسین چه‌ك له توركیا له قازانجی كێیه؟ ئایا چه‌ك چاره‌سه‌ره؟ ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ره بۆچی 100 ساڵه چاره‌سه‌ری بۆ كورد نه‌هێناوه به‌قه‌ده‌ر ئه‌و دوو ساڵه‌ی كه ئاشتی هه‌بووه له توركیا؟ كه‌وایه ئه‌و گرووپه كێن كه نانیان له چه‌كه!؟
ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی په‌كه‌كه له‌سه‌ر ئاستی راگه‌یاندنه‌كان و له‌ژێر بیانووی جۆراو جۆردژی پارتی به‌رپای كردووه، كاریگه‌رییه‌كی زۆر خراپی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیی پارتی و په‌كه‌كه دروست ده‌كات و ئێستا جه‌ماوه‌ری پارتی و خودی پارتی نیگه‌ران و تووڕه كردووه، كه دواجار ئه‌گه‌ری هه‌یه كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر سیاسه‌تی و په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی له‌سه‌ر ئاستی سیاسه‌تی فه‌رمیدا دروست بكات له‌هه‌مبه‌ر په‌كه‌كه‌دا، له‌و حاڵه‌ته‌شدا هه‌ر په‌كه‌كه‌یه تێیدا زه‌رمه‌ند ده‌بێت، چونكه سیاسه‌تی پارتی و بارزانی گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ردوو لایه بۆ سه‌ر مێزی گفتوگۆ و، چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی كێشه‌ی كورد له توركیا، بۆیه ده‌بێت كه‌سانی نیشتمانپه‌روه‌ری ناو په‌كه‌كه له مه‌ترسیی سه‌ر ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی راگه‌یاندنی حزبه‌كه‌یان تێبگه‌ن؛ ده‌بێ رێگری بكه‌ن له‌وه زیاتر پێ رانه‌كێشێت، له خۆیان بپرسن گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌كه‌كه بۆ خاڵی سفر و گوشه‌گیربوونی له قه‌ندیل له قازانجی كێدایه؟!
په‌كه‌كه له رێگای میدیاكانی خۆیه‌وه وا وێنای ده‌كات گوایه پارتی رێگره له جه‌نازه‌ی كورده‌كانی باكووری كوردستان كه له رۆژئاوای كوردستان شه‌هید بوونه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه په‌كه‌كه زۆر به ئاسانی ده‌توانێت ئه‌و ته‌رمانه له‌ناو خاكی باكووری كوردستان به خانه‌واده‌كانیان بداته‌وه و، رێگای جۆراوجۆریش له قووڵایی خاكی باكووری كوردستاندا شك ده‌بات، به‌ڵام هێنانه‌وه‌ی ئه‌و ته‌رمانه بۆ هه‌رێمی كوردستان و راگه‌یاندنی ئه‌وه‌ی كه ڕێیان نادڕێ بگه‌ڕێنرێنه‌وه، تۆمه‌تباركردنێكی ناڕێوای پارتییه!؟ چونكه په‌كه‌كه باش ده‌زانێت كه توركیا رێگری ده‌كات و رێگا نادات ته‌رمی شه‌هیدانی باكوور له ده‌روازه‌ی فه‌رمییه‌وه ببرێنه نێو خاكه‌كه‌یه‌وه، ئاخر توركیا داخستنی ده‌روازه‌كانی به ڕووی ته‌رمی شه‌هیدانی باكووری كوردستاندا كردووه به بڕیار، له‌و حاڵه‌ته‌یشدا پارتی چی بكات؟! به‌ڵام جارێك تر ده‌كه‌وینه‌وه به‌رده‌م هه‌مان ئه‌و پرسیاره، ئه‌رێ بۆچی په‌كه‌كه راسته‌وخۆ و له سنووره‌كانی خۆیه‌وه ته‌رمی ئه‌و شه‌هیدانه راده‌ستی خانه‌واده‌كانیان ناكاته‌وه؟! ئایا به راستی ئه‌و بیانووه‌ی به پارتی ده‌گیرێت ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه بارزانی دژی دووباره ده‌ركه‌وتنی بۆنی بارووته؟! بۆیه راگه‌یاندنه‌كانتان بێده‌نگ بكه‌ن، چونكه دواجار هه‌ر خۆتان زه‌ره‌مه‌ندن.