به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
جه‌ماوه‌ری خۆشه‌ویستی كوردستان..
له‌باره‌ی ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییه و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی نێوان حكوومه‌تی توركیا و پارتی كرێكارانی كوردستان، به پێویستم زانی هه‌ڵوێستی شه‌خسیی خۆم ڕابگه‌یێنم، چونكه له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی من له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته، هه‌ندێ لێكدانه‌وه‌ی میزاجی و حوكمی پێشوه‌خته و دوور له زانیاری خراونه‌ته‌ڕوو.
كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كه به‌بێ ئیراده‌ی خۆی دابه‌ش كراوه. ئه‌و دابه‌شكردنه‌ش وه‌ك واقعێكی تاڵ به‌سه‌ر ئێمه‌دا سه‌پێندراوه. له‌پێناو گۆڕینی ئه‌م واقیعه خوێنێكی زۆر ڕژا، كه‌چی واقعه‌كه هێشتا له ڕووی جیۆگرافی و سنووره نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه هه‌ر وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌م خوێن و قوربانییه ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی خۆمان پاراست. سه‌د ساڵه وه‌ك كورد دژی زوڵم و زۆرداری و داگیركاری شه‌ڕمان كردووه، نه ئێمه توانیمان واقیعه‌كه بگۆڕین و نه به‌رانبه‌ره‌كانیشمان توانییان ئێمه له‌ناوببه‌ن. بۆیه گه‌یشتوومه‌ته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه شه‌ڕ هیچ ده‌ستكه‌وتی نابێ و، پێویسته سوود له هه‌موو ده‌رفه‌ته‌كانی ئاشتی وه‌ربگرین و به‌ره‌و ئاشتی و گفتوگۆ بچین.
له دوای شه‌ڕی كوه‌یت، له باشووری كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی قۆناغی زۆر ناخۆشمان بڕین، به‌ڵام كیانێك پێكهێنرا كه له ڕووی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ئیعترافی پێكرا و بووه جێگه‌ی ئومێدی هه‌موو تاكێكی كورد له هه‌موو شوێنێك. وه‌ك شه‌خسی خۆم و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش بۆ یارمه‌تیدانی خوشك و براكانمان له سه‌رتاسه‌ری كوردستان ئه‌وه‌ی پێمانكرابێ كردوومانه دوور له هه‌موو جۆره موزایه‌داتێك.
ئه‌گه‌ر به دیدێكی واقعیانه سه‌یری بارودۆخی توركیا بكه‌ین، ده‌بینین كه به‌ر له هاتنی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان، ناوی كورد و كوردستان و گشت هێمایه‌كی كوردی قه‌ده‌غه بوو. زۆر هه‌وڵمان دا كه زه‌مینه‌ی پڕۆسه‌یه‌كی ئاشتیانه له توركیا دروست ببێت، دوای گفتوگۆ و دانیشتنی زۆر ده‌ركه‌وت كه پارتی داد و گه‌شه‌پێدان و شه‌خسی به‌ڕێز ئه‌ردۆغان سیاسه‌ت و بۆچوونێكی تازه و جیاواز له حیزبه‌كانی رابردووی توركیایان هه‌یه به‌رامبه‌ر كورد. بۆیه له‌گه‌ڵ پارتی كرێكارانی كوردستان هه‌وڵمان دا كه به‌شداری گفتوگۆ ببن و به‌ڕێز ئۆجه‌لانیش وه‌ك لایه‌نێكی سه‌ره‌كیی دانوساندنی ئاشتی و كرانه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت. ئه‌وه‌ش پێشكه‌وتنێكی زۆر گرینگ بوو، چونكه پێشتر بینیمان حكوومه‌ته‌كانی پێش حكوومه‌تی داد و گه‌شه‌پێدان چ جۆره مامه‌ڵه‌یه‌كی پڕ له سووكایه‌تییان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئۆجه‌لان ده‌كرد. ئه‌وه‌ش ئه‌نجامی باشی لێكه‌وته‌وه و بووه هۆی ئه‌وه‌ی بواری دانوستاندنی راسته‌وخۆ بڕه‌خسێت و، وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م پڕۆسه‌ی ئاشتی زۆر به باشی به‌ڕێوه بچێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه دواتر كۆسپی زۆر هاتنه پێش. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، پڕۆسه‌كه هه‌ر به هه‌بوو حیساب ده‌كرا، به‌تایبه‌تی كه ده‌وڵه‌تی توركیا و به‌ڕێز ئۆجه‌لان و پارتی دیموكراتیی گه‌لان HDP پابه‌ندیی خۆیان به‌و پرۆسه‌یه‌وه و درێژه‌پێدانی ڕاده‌گه‌یاند، بۆیه‌ش ئێمه به‌وهیوایه بووین كه پرۆسه‌كه ئه‌و كۆسپانه‌ش تێپه‌ڕێنێت و ئێمه‌ش ئاماده‌ییی خۆمان بۆ هه‌موو هاوكارییه‌ك له‌وباره‌وه به‌هه‌ردوولا راگه‌یاندبوو. ئێستایش داوا ده‌كه‌ین جارێكی دیكه پڕۆسه‌كه ده‌ست پێبكاته‌وه و گه‌لی كورد به مافه‌كانی شاد ببێت و ئاساییش و سه‌قامگیری به‌رقه‌رار بێت.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی توركیا و پارتی كرێكارانی كوردستانیش، ئێمه سیاسه‌تی توركیا ڕه‌سم ناكه‌ین و به‌رپرسیش نین له سیاسه‌تی پارتی كرێكارانی كوردستان. ئه‌وه‌ی له ده‌ستمان دێت ته‌نیا ئه‌وه‌یه كه یارمه‌تییان بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ بكه‌ن و لێك نزیك ببنه‌وه. بۆ مێژوو ئه‌وه ده‌ڵێم كه له‌باره‌ی چاره‌سه‌ری ئاشتیانه ئێمه هه‌ڵوێست و ئاماژه و هه‌نگاوی ئیجابیمان له حكوومه‌تی توركیا بینین، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ندێ لایه‌ن ئیستیعابیان نه‌كرد و تێبینیی ئه‌وه‌مان كرد كه تووشی غروور بوونه. چه‌ندین جار په‌یامم بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان ناردن كه پشوودرێژ بن، چونكه ئاشتی پرۆسه‌یه‌كی زه‌حمه‌ته و به پشوودرێژی سه‌رده‌كه‌وێت. پێمڕاگه‌یاندن به كوشتنی دوو پۆلیس توركیا له‌ناو ناچێ، ئێستا گه‌وره‌ترین هه‌ل هاتووه‌ته پێش كه به سندووقه‌كانی ده‌نگدان، به قه‌ڵه‌م، دیالۆگ، سیاسه‌ت و خه‌باتی ئاشتیانه به‌رده‌وام بن، چونكه ئه‌و ده‌ستكه‌وت و به‌رهه‌مه مه‌زنه‌ی له‌و رێگه‌یانه‌وه به ده‌ست دێت، هه‌رگیز له رێگه‌ی چه‌كه‌وه به ده‌ست نایێت. ئێستایش پێمانوایه پارتی دیموكراتی گه‌لان له‌گه‌ڵ پارتی داد و گه‌شه‌پێدان ڕێك بكه‌ون بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی تازه له توركیا، چونكه ئه‌وه ده‌ستكه‌وتێكی زۆر گه‌وره‌ی ده‌بێت بۆ كورد و هه‌موو توركیا و ناوچه‌كه.
هه‌ر له‌سه‌ره‌تایشه‌وه پێمانوابوو بێ بڕیاركردنی به‌ڕێز ئۆجه‌لان و پارتی دیموكراتی گه‌لان له‌باره‌ی چه‌كدانان و كۆتاییهێنان به‌شه‌ڕی چه‌كداریی به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كجاره‌كی، هه‌نگاوێكی زۆر هه‌ڵه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی كرێكارانی كوردستانه، چونكه به‌وشێوه‌یه واده‌كه‌ن كه توركیا وه‌ك لایه‌نێكی دانوستاندنه‌كان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئۆجه‌لان نه‌كات و، وابكه‌ن پارتی دیموكراتی گه‌لانیش بكه‌وێته ژێر گوشارێكی سیاسی و په‌رله‌مانیی زۆره‌وه دوای سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌كه‌ی.
ئێستا شه‌ڕێكی زۆر گه‌وره له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه، ده‌بێ هاوپه‌یمانیی ناوچه‌یی له‌و شه‌ڕه‌دا رۆڵێكی گرینگ بگێڕێت هاوشان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیدا و، پێویستمان به شه‌ڕ و كێشه‌ی لابه‌لای دیكه‌ی بێئه‌نجام نییه. پێویسته هه‌موو لایه‌ك له ناوچه‌كه‌مان پێكه‌وه كار بكه‌ین بۆ له‌ناوبردنی دیارده‌ی داعش و هۆكار و ئاسه‌واره‌كانی. پێمانوایه ڕێككه‌وتنی توركیا و ئه‌مه‌ریكا بۆ لێدانی داعش هه‌نگاوێكی گرینگه و ئه‌نجام و كاریگه‌ریی زۆر گه‌وره‌ی ده‌بێت. به‌شداریی سه‌ربازیانه‌ی توركیا ئه‌نجامی زۆر گه‌وره و یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌ی ده‌بێت له‌و شه‌ڕه‌دا به هاوپه‌یمانێتی ئه‌مه‌ریكا، هه‌موو لایه‌كیشمان ده‌بێ زۆر به وردی ئه‌و پێشكه‌وتنانه بخوێنینه‌وه.
زۆر نیگه‌رانی ئه‌و بارودۆخه نوێیه و دووباره ده‌ركه‌وتنی بۆنی باڕووتم، شه‌ڕم پێ خۆش نییه و هیچكات پشتیوانی یه‌ك چركه‌ی شه‌ڕیش ناكه‌م. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆر تێبینیم له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان هه‌یه به تایبه‌ت له ده‌ستتوه‌ردانیان له كاروباری هه‌رێمی كوردستان و هه‌موو پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان و قۆرغكردنی گۆڕه‌پانی رۆژئاوا، به‌ڵام به لای منه‌وه دۆزی ڕه‌وای گه‌لی كورد له سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌وه‌یه، به هاندان و دروشم و شه‌ڕ و تووندوتیژی كێشه‌كان چارەسەر ناكرێن. باشترین هاوكاریی من بۆ هه‌ردوولا ئه‌وه‌یه داوا بكه‌م بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر مێزی گفتوگۆ و، درێژه بده‌نه‌وه به پرۆسه‌ی ئاشتی. به‌رده‌وامبوونی شه‌ڕ زیانی بۆ خه‌ڵك و دانیشتووانی ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش هه‌بووه.
خه‌ڵك مافی خۆیه‌تی پرسیار بكات بۆچی هه‌رێمی كوردستان ببێته گۆڕه‌پانی شه‌ڕ و ژیان و ئاسووده‌ییان بشێوێت. له كۆتاییدا دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه گه‌ڕانه‌وه بۆ پڕۆسه‌ی ئاشتی و گفتوگۆ، ته‌نیا ڕێگه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌كان و ئێمه‌ش ئه‌وه‌ی له ده‌ستمان بێت ده‌یكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تیی گفتوگۆ و ژیانه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی بده‌ین.
مه‌سعوود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
26ـی 7ـی 2015