هه‌ولێر-KDP.info- به‌بۆچوونی چاودێرانی سیاسی و پسپۆڕانی سه‌ربازی و نه‌وت، هه‌رێمی كوردستان له جه‌نگی دژ به تیرۆر و دیپلۆماسیه‌ت و كه‌رتی نه‌وتدا سه‌ركه‌وتنی به‌رچاوی تۆمار كردووه. هه‌ریه‌ك له (مه‌حموود عوسمان) و (زێره‌ڤان مائی) و فه‌ریق (جه‌مال محه‌ممه‌د) و (بیریوان خه‌یلانی) به گوێره‌ی پسپۆڕیی خۆیان سه‌ركه‌وتنه‌كانی هه‌رێم و پاڵپشتیی ئه‌مه‌ریكا بۆ كورد، شیی ده‌كه‌نه‌وه.
بۆچه‌ندین جاری یه‌ك له دوای یه‌ك، ئه‌مه‌ریكا به شێوه‌ی دیپلۆماسی پشتگیریی هه‌رێمی كوردستانی كردووه، ئه‌گه‌رچی هێشتا به كارتێكی دیار و گوشار بۆسه‌ر رۆژهه‌ڵاتی ناوین پاڵپشتیی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌رنه‌بڕیوه، به‌ڵام كێشانی هێڵی سوور به ده‌وری هه‌رێمی كوردستان و پاڵپشتیكردنی ئه‌و هه‌رێمه له جه‌نگی تیرۆردا، به مانای پاڵپشتیی درێژخایه‌نی ئه‌مه‌ریكا دێ بۆ هه‌رێم، كه ره‌نگه له داهاتوودا كاریگه‌رییه‌كانی زیاتر به‌دیار بكه‌ون. سه‌باره‌ت به‌م پرسه مامۆستاى زانكۆى دهۆك له به‌شى زانسته سیاسییه‌كان (زێره‌ڤان مائى) به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى گوت: "ئه‌مه‌ریكا سیاسه‌تێكى گه‌وره‌ى له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه، بۆ ئه‌مه‌ش چه‌ندین جار گوتوویه‌تى هه‌رێمى كوردستان هێڵى سووره و له‌ئێستایشدا هێڵه‌سووره‌كه‌ی توختر كردووه؛ چه‌ندین جار پشتگیریى كێشه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى كردووه و له‌و سیاسه‌ته‌شدا به‌رده‌وام ده‌بێ.
(زێره‌ڤان مائی) ده‌یشڵێت، له ڕووى واقیعیشه‌وه له شه‌ڕی دژ به‌تیرۆردا له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ى تیرۆریستانى داعش له هه‌رێمى كوردستان، به هه‌موو هێزى خۆى و به په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیى (سه‌رۆك بارزانى) له ماوه‌ى 20 خوله‌كدا فڕۆكه‌ى هاوپه‌یمانانى هێنایه سه‌ر تیرۆریستان و مه‌ترسیى داعشى له كوردستان دوور خسته‌وه، خۆ ئه‌وكاتیش ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند "هه‌رێم هێڵى سووره، له‌مه یه‌ك دوو وڵاتی دراوسێیش تووشى شۆك بوون كه چۆن ئه‌مه دروست بوو، چونكه هه‌مان حاڵه‌تی هه‌رێم له‌و كاته‌ى تیرۆریستان 20 كم له به‌غدا نزیك ببوونه‌وه بۆ عێراق رووی‌دابوو، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا بایه‌خێكى ئه‌وتۆی پێنه‌دان.
(مائى) گوتیشى: "ئه‌مه‌ریكا زۆر جار هه‌ڵوێستى باشی ده‌ربڕیوه، بۆ نمونه له فرۆشتنى نه‌وتى هه‌رێم تائێستا دژى نه‌وه‌ستاوه و هه‌ڵوێستى خۆى ڕانه‌گه‌یاندووه، ئه‌وه‌ی دیكه‌یش ده‌وه‌ستێته سه‌ر سیاسه‌تی هه‌رێم كه تاڕاده‌یه‌كی زۆریش سه‌ركه‌وتوون و زیاتریش ده‌بێ، هه‌ڵبه‌ت هه‌رێم له ڕووی سیاسه‌تی نه‌وته‌وه سه‌رده‌كه‌وێت.''
به‌بۆچوونی چاودێرانی سیاسی، ئه‌مه‌ریكا له‌وه تیگه‌یشتووه كه كورد له عێراقدا نه‌ك ته‌نیا ده‌توانێت ئیداره‌ی دیموكراسیی ناوچه‌كه بكات، به‌ڵكو توانیویه‌تی ئیداره‌ی لاوازكردنی پێگه‌ی تیرۆریش له رۆژهه‌ڵاتی ناوین بكات و، كورد زه‌نگێكی سه‌ركه‌وتووانه‌ی له شه‌ڕی دژ به داعش بۆ گه‌لانی دونیا لێ دا، كه هه‌م له ڕووی فیكر و هه‌میش له مه‌یدانی جه‌نگدا پێشمه‌رگه وا له لووتكه‌ی سه‌ركه‌وتندایه.
له ڕووی توانستی ئیداره‌دانی شه‌ڕیش، زۆر وڵات له‌گه‌ڵ جه‌نگدا وێران بوون، به‌ڵام وره‌ی هه‌رێم رۆژ دوای رۆژ له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆردا به‌رزتر بووه، ئیدی ئه‌وه‌یش یه‌كێكه له نیشانه به‌هێزه‌كانی كورد له جه‌نگی دژ به تیرۆردا. به‌پێچه‌وانه‌وه عێراق ده‌وڵه‌تێكه له‌نێو زۆر كێشه‌ی جیاجیادا ده‌ژی، ئه‌گه‌رچی له راگه‌یاندندا ده‌گوترێ كه كێشه‌كان به‌ره‌و چاره‌كردن رۆیشتوون یان په‌رده‌پۆش ده‌كرێن و دانیشتنی سیاسی‌یان بۆ ده‌كرێ، به‌ڵام له هه‌ناوی عێراقدا جۆره‌ها قه‌یرانی نوێ و كێشه‌ی نوێ هه‌ن.
به‌گوێره‌ی ئامارێكی نافه‌رمی 82 رێكخراو گرووپی تیرۆریستی، ته‌نیا له رۆژانی كه‌تنی مووسڵدا له عێراقدا به‌دیاركه‌وتن و هه‌ن كه زۆر له‌و كێشانه‌ی هه‌ن له سه‌رده‌می (مالیكی) هاتوونه‌ته كایه‌وه، به‌ڵام له‌ئێستایشدا كه (عه‌بادی) له شوێنی (مالیكی) له حوكمدایه، به‌بۆچوونی هه‌ندێ ناوه‌ندی سیاسی، (عه‌بادی)ـیش به جۆرێك له جۆره‌كان باكگراوندی (مالیكی) هه‌یه، بۆیه كێشه‌كان چاره نه‌كراون و چه‌ندین قه‌یرانی دیكه‌ی به‌دوای خۆیدا هێناوه، به‌ڵام بۆ چه‌ندین جاری له‌سه‌ر یه‌ك ئه‌مه‌ریكا زه‌نگی بۆ عێراق لێداوه كه ده‌بێ له‌گه‌ڵ كورددا رێك بكه‌ون و نابێ پێشێلی مافه‌كانی كورد بكرێ.
كه‌سایه‌تیی سیاسیی كورد (د. مه‌حموود عوسمان) به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "دیاره ئه‌گه‌ر هێزه عێراقییه‌كان توانییان به كورد، سوننه و شیعه و گشت لایه‌ك به‌گوێره‌ی ده‌ستوور له‌نێوخۆیاندا رێكبكه‌ون، بێگومان عێراق هه‌نگاوێكی باش ده‌چێته پێشه‌وه، چونكه عێراق وڵاتێكى نه‌وتییه و به‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌وڵه‌مه‌نده، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه ئه‌مه بكه‌ن، بۆیه عێراق به‌م شێوه‌یه كه ئێستا هه‌یه بێگومان به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوات، به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌رێم كه داهاتوویه‌كی رۆشنی هه‌یه، هه‌ڵبه‌ت له عێراقدا كێشه‌كان زۆر بوونه، وه‌ك كێشه‌ی ئه‌منى و خزمه‌تگوزارى و زۆرێكی دی".
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی عێراق به‌بۆچوونی شاره‌زایانی سیاسی تادێ شه‌ڕی تیرۆر و نه‌بوونی لێكتێگه‌یشتنی سیاسی قه‌یرانی زۆرتری بۆ دێنێ، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی شه‌ڕی راسته‌قینه‌ی تیرۆر ده‌كات رۆژ به ڕۆژ ئومێدی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌م هه‌رێمه زیاتر ده‌بێ. ئه‌گه‌رچی كه‌م تا زۆر پرسی پڕچه‌ككردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و جه‌نگه سه‌خته‌ی له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعشدا ده‌یكات و چه‌كه‌كان وه‌ك پێویست نین، به‌ڵام له‌لایه‌ن چه‌ندین وڵاتیشه‌وه چه‌ك بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان دابین كراوه؛ كاتێ له دیمه‌نی جه‌نگیش ده‌ڕوانرێ پێشمه‌رگه سه‌ركه‌وتنێكی وه‌ها گه‌وره‌ی به‌سه‌ر تیرۆریستان‌دا تۆمار كرد كه هه‌موو جیهانی سه‌رسام كرد و ئه‌مه‌یش به‌لای ئه‌مه‌ریكاوه جێگه‌ی دڵخۆشییه، پێوه‌ست به‌م پرسه‌یش سوپاسالارى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان فه‌ریق (جه‌مال محه‌ممه‌د) بۆ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌ڵێ: "سه‌ركه‌وتنه‌كانى هێزى پێشمه‌رگه كه به ئیراده‌یه‌كى پۆڵاینه‌وه هاتووه‌ته ئه‌و شه‌ڕه‌وه و به‌رگرى له خاك و نشتیمان و كه‌رامه‌تى خۆى ده‌كات، ئه‌گه‌رچی له سه‌ره‌تادا ناوى پێشمه‌رگه له راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تانى ئه‌ورووپایی و ئه‌مه‌ریكا دیار نه‌بوو به‌هۆی ئه‌وه ئه‌و حكوومه‌تانه له عێراق و ناوچه‌كه‌دا ده‌سته‌ڵاتیان به ده‌ست بوو، خه‌ڵكیان وا تێگه‌یاندبوو كه پێشمه‌رگه تێكده‌رن، به‌ڵام ئێستا بینییان كه پێشمه‌رگه چییه و ناسنامه راسته‌قینه‌كه‌ی پێشمه‌رگه‌یان بۆ ده‌ركه‌وت، بۆیه جیهان به هه‌رێم بووه سه‌رسام بووه.
سوپاسالاری پێشمه‌رگه راشیگه‌یاند، پێشمه‌رگه به‌رگرى له خاك و كه‌رامه‌تى خۆی ده‌كات و رۆڵیان دیاره كه هێزێكى كاریگه‌ره و له ئاستی هه‌رێمایه‌تیشدا زۆر دیاره و به‌رچاوه، چونكه شه‌ڕى دژى داعش شه‌ڕێكى جیهانییه و پیشمه‌رگه له جیاتى هه‌موو جیهان له سه‌نگه‌ردایه.
فه‌ریق (جه‌مال محه‌ممه‌د) گوتیشى: "هه‌ماهه‌نگییه‌كى ته‌واو له‌نێوان پیشمه‌رگه و هاوپه‌یماناندا هه‌یه كه به ئاسمانه‌هێرشه‌كانی پشتیوانى له هێزى پیشمه‌رگه ده‌كه‌ن، ماوه‌ى ساڵێكیشه هیچ حاڵه‌تێكى هه‌ڵه‌یش دروست نه‌بووه.. جێگاى شانازیشه بۆ هه‌موو گه‌لى كورد پێشمه‌رگه وا سه‌ركه‌وتوانه له جیاتى هه‌موو جیهان شه‌ڕى تیرۆرستانى داعش ده‌كات، ئه‌مه‌یش وایكردووه جیهان و ئه‌مه‌ریكا زۆر دڵخۆش بن به‌و سه‌ركه‌وتنانه و رۆژانه‌یش ئه‌و هێزانه كه له‌گه‌ڵ ئیمه‌دا ژووری عه‌مه‌لیاتیان هه‌یه، دڵخۆشیی وڵاته‌كانیان به پێشمه‌رگه دووپات ده‌كه‌نه‌وه.
(جه‌مال محه‌ممه‌د) ئاماژه‌یشی دا: "زۆر جار له ئۆپه‌راسیۆنه‌كاندا له هه‌ندێك ده‌ڤه‌ر، ئه‌مه‌ریكاییه‌كان پێشبینى ده‌كه‌ن به شه‌ش بۆ حه‌وت رۆژ ناوچه‌یه‌ك كۆنتڕۆڵ بكه‌ین، به‌ڵام پێشمه‌رگه به یه‌ك بۆ دوو رۆژ له تیرۆریستان پاكى ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش دڵخۆشى پێیان به‌خشیوه؛ له‌گه‌ڵ گشت ئه‌مانه‌یشدا یه‌كه‌مجاره شتى وا روو بدات كه ئه‌مه‌ریكا پشت به‌و زانیارییه هه‌واڵگریانه‌ى كه ئه‌فسه‌ره‌كانى هێزى پێشمه‌رگه پێیان ده‌ده‌ن ببه‌ستێت تا ئامانجه‌كانیان بپێكن و، متمانه‌یه‌كی هاوبه‌شی گه‌وره له‌نێوانماندا دروست بووه".
نه‌وت چه‌كێكی دیكه‌ی ده‌ستی هه‌رێمه كه سیاسه‌تی سه‌ركه‌وتووانه‌ی هه‌رێم له‌و كه‌رته‌یشدا له جیهاندا ده‌نگی داوه‌ته‌وه، كه تا ئێستایشی له‌گه‌ڵدابێ ئه‌مه‌ریكا دژی سیاسه‌تی نه‌وتی هه‌رێم نه‌وه‌ستاوه‌ته‌وه و ئه‌و سیاسه‌ته‌ی به دروست زانیوه، هه‌ڵبه‌ت چاودێرانی سیاسی وای بۆده‌چن كه ئه‌مه‌ریكا گوشاریشی خستووه‌ته سه‌ر هه‌ندێ وڵات كه نابێ دژایه‌تیی هه‌رێم بكرێت، ئه‌وه‌تا هه‌رێم نه‌وتی خۆی ده‌فرۆشێ و هه‌نگاو به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی نه‌وت ده‌نێ، ئه‌مه‌یش باشترین به‌ڵگه‌یه كه وڵاتانی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ورووپا به‌و سیاسه‌ته‌ی هه‌رێم رازین.
بۆ ئه‌م پرسه‌یش پسپۆرى بوارى نه‌وت و ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق (د. بێریوان خه‌یلانى) به ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "هه‌رێمى كوردستان به به‌رنامه‌یه‌كى سه‌ركه‌وتووه‌وه توانى بگات به‌و ئاسته‌ى ئێستا له كه‌رتی نه‌وتدا و، له رۆژهه‌ڵاتى ناویندا له كه‌رتی نه‌وتدا هه‌رێمێكی دیاره و كه‌وتووه‌ته سه‌ر هێڵى نه‌وتى جیهانى، كه گرینگه و ئێستا هه‌موو جیهان ده‌زانێت نه‌وت له هه‌رێمى كوردستاندا هه‌یه و جۆره‌كه‌یشى باشه و داتاى دڵخۆشكه‌ریش ڕاگه‌یه‌ندراوه كه، 11 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه كراوه و ،ئه‌م هه‌نگاوه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمیش پێگه‌یه‌كى زۆر باش و پێشكه‌وتووتر بۆ هه‌رێم ده‌ستبه‌ر ده‌كات.
(بێریوان خه‌یلانی) ده‌یشڵێت، هه‌رێم به نه‌وت ده‌توانێت پشتگیریى ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كان به ده‌ست بهێنێت، به‌تایبه‌ت كه ئه‌مه‌ریكا له بواری كه‌رتی نه‌وتدا پشتگیریمان ده‌كات.
نەشوان بەرزنجی