هه‌ولێر -KDP.info- ئه‌ندامێكى كۆمیته‌ى ناوه‌ندیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان-سوریا ئاماژه به‌وه ده‌كات هێزێكى گه‌وره‌ى ڕۆژئاواى كوردستان له باشوورى كوردستان مه‌شقى كردووه، ڕۆڵه و كوڕى ڕۆژئاواى كوردستانن ده‌بێت ئه‌م ڕۆڵانه ڕێگایان پێ بدرێت به‌رگرى له خاكى خۆیان بكه‌ن.
(سه‌عید عومه‌ر) ئه‌ندامى كۆمیته‌ى ناوه‌ندى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان-سوریا به ماڵپه‌ڕى فه‌رمى پارتى ڕاگه‌یاند: "هێزێكى زۆرى ڕۆڵه‌كانى ڕۆژئاواى كوردستانه مه‌شقیان كردووه، ئاماده‌ن به هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌رگرى له ڕۆژئاواى كوردستان بكه‌ن؛ بۆیه ده‌بێت ڕێگایان پێ بدرێت ئه‌و هێزه بچنه ڕۆژئاوا؛ بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌ركه‌وت كه مامه‌ڵه‌ى تاكحزبى و تاكهیزى له ڕۆژئاوا چ زیانێكى هه‌یه، بۆیه ئه‌گه‌ر بێت و، هه‌موو لایه‌نه‌كان پشگیرى له ڕۆژئاوا بكه‌ن و ئه‌و ڕۆڵه قاره‌مانانه‌ى ڕۆژئاوا بچنه‌وه بۆ به‌رگرى له خاكه‌كه‌یان، هێزى كورد زیاتر ده‌بێت، له ئاستى نێوده‌وڵه‌تییشدا پشگیرى و پشتیوانى بۆ هێزه‌كانى ڕۆژئاوا زیاتر ده‌بێت؛ چونكه دۆخى ئێستا ئه‌وه ده‌خوازێت به هه‌موو لایه‌كه‌وه پشتگیرى له ڕۆژئاوا بكرێت".
ئه‌وه‌شى خسته ڕوو: "داوا له هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ن زۆر بۆ په‌یه‌ده بهێنن كه ڕێگا به‌و هێزه بدات به‌رگرى له خاكى خۆیان بكات."
كارزان هه‌ورامی