هه‌ولێر -KDP.info- گوته‌بێژى بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات ده‌بێت سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانى كوردستان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ مه‌بده‌ئى گفتوگۆ و سازان؛ چونكه قۆناغى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان وا ده‌خوازێت سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه‌كان پێکەوە بڕیار بده‌ن.
(عه‌بدوڵڵا وه‌رتى) گوته‌بێژى بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامیى كوردستان به ماڵپه‌ڕى فه‌رمىی پارتىی دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "هیوادارین لەمەولا سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه‌كان پێكه‌وه به سازان بڕیار بده‌ن، چونكه واقیعى هه‌رێمى كوردستان وایه؛ هه‌ندێك بابه‌ت هه‌ن په‌رله‌مان به ته‌نیا ناتوانێت یه‌كلایان بكاته‌وه، ده‌بێت بەر لەوە هێزه سیاسییه‌كان له‌سه‌رى ڕێك بكه‌ون، ئینجا بەرگی قانوونى بە بەردا بکرێت. ئه‌وه‌ى له په‌رله‌ماندا قەوما، دەبا به شێوه‌یه‌كى دیكه بووایه؛ هه‌رچه‌نده ئێمه ئه‌ندامى خۆیشمان له كۆبوونه‌وه‌كەدا هەبوون، به‌ڵام ماناى ئه‌وه نییه كه له‌گه‌ڵ ئه‌و شێوه مامه‌ڵه‌كردنەدا بین؛ ئێمه ڕه‌خنه‌مان له‌سه‌ر جه‌م ئه‌و شێوه كاركردنه هه‌یه، پێمان وایه یه‌كڕیزیى لایه‌نه‌كان به‌بێ بارگرژى زۆر گرنگه، چونكه دۆخى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان وا ده‌خوازێت كه به‌و شێوه هێزه سیاسییه‌كان له‌ناو خۆیاندا ڕێك بكه‌ون".
ئه‌وه‌شى خسته ڕوو: "وه‌ك باس ده‌كرێت بڕیاره گه‌ڕێكى دیكه‌ى دانوستان له نێوان لایه‌نه‌كان ده‌ست پێبكاته‌وه و، له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه تێروتەسەل گفتوگۆ بکەن."