هه‌ولێر-KDP.info-(فازڵ میرانی) سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتیی دیموكراتی كوردستان له پێشوازیی كونسوڵی ئیتاڵیا له هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند كه، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی 23 حوزێره‌ران كه له‌په‌رله‌مان كرا پێچه‌وانی سازان و ته‌وافق بوو، چونكه پرسێكی وه‌ها چاره‌نووسساز به كه‌مینه و زۆرینه چاره ناكرێت هه‌روه‌ها بێ ئاماده‌بوونی گه‌وره‌ترین هێزی نێو په‌رله‌مان بێ ڕه‌چاوكردنی پێكهاته‌ی توركمان و مه‌سیحی و هه‌ندی حزبی دیكه له‌و هەلومه‌رجه‌ی كوردستاندا چاره ناكرێ.
ئه‌مڕۆ له پیرمام، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتیی دیموكراتی كوردستان فازڵ میرانی پێشوازیی له (كارمیلۆ ڤیكارا) كونسوڵی ئیتاڵیا له هه‌رێم كرد.
له دیداره‌كه‌دا (فازڵ میرانی) به‌خێرهاتنی كوسنوڵی ئیتاڵیای كرد و ڕۆشنایی خسته سه‌ر ڕه‌وشی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان و دوا پێشهاته‌كان و باسیشی له ڕۆڵی قاره‌مانانه‌ی پێشمه‌رگه كرد له دژی تیرۆریستانی داعش كه به نوێنه‌رایه‌تیی كۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی به‌رگری له پره‌نسیپه‌كانی دیموكراتی و ئازادی و به‌هاكانی مرۆڤایه‌تی ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها ئاماژه‌یشی دا كه پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی زیاتر هاوكاریی پێشمه‌رگه بكه‌ن و سو‌پاسی حكوومه‌ت و گه‌لی ئیتاڵیاشی كرد کە هاوكاریی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دەکەن.
(فازڵ میرانی) ئاماژه‌ی به پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایشی كرد و باسیشی له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی 23 حوزێره‌ران كرد كه له په‌رله‌مان كرا و پێچه‌وانەی سازان و ته‌وافق بوو، چونكه پرسێكی وه‌ها چاره‌نووسساز به كه‌مینه و زۆرینه چاره ناكرێت؛ هه‌روه‌ها بێ ئاماده‌بوونی گه‌وره‌ترین هێزی نێو په‌رله‌مان و، بێ ڕه‌چاوكردنی پێكهاته‌ی توركمان و مه‌سیحی و هه‌ندی حزبی دیكه له‌و هەلومه‌رجه‌ی كوردستاندا چاره ناكرێ.
هه‌روه‌ها گوتیشی كه ئێستا هه‌وڵه‌كان چڕ بوونه‌ته‌وه بۆ سازان و، لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌رده‌وامه بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌یه‌كی گونجاو بۆ ده‌رچوون له‌و بارودۆخه‌دا كه نیگه‌رانیی خه‌ڵكی كوردستانی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ڕایشیگه‌یاند كه په‌یامه‌كه‌ی دوێنێی (سه‌رۆك بارزانی) له‌سه‌ر ئەم دۆخه‌ی ئێستا، زۆر كاریگه‌ر و به‌نرخه بۆ ده‌رچوون له‌و بارودۆخه‌دا.
كونسوڵی ئیتاڵیایش سو‌پاسی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی كرد بۆ ئه‌و دیداره و ستایشی گه‌لی كوردستانی كرد بۆ خۆراگریان به‌رانبه‌ر ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ی كه به‌رۆكی كوردستای گرتووه.. جه‌ختیشی له به‌رده‌وامی و هاوكاری وڵاته‌كه‌ی بۆ هیزی پێشمه‌رگه كرده‌وه كه شانازی هه‌موو جیهانن.