سلێمانى-KDP.info- لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانیدا، بەھۆی ساخبوونەوەی بەڵگەی گەندەڵی لەسەری، پێشنیازی لابردنی شارەوانی ھەڵهبجە پەسەند کرا و ئاراستەی وەزیری شارەوانییش دەکرێت بۆ ئەوەی رێکارەکان بگرێتەبەر و بەفەرمی لاببرێت.
(مینا سامی) ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر لیستی پارتیی دیموکراتی کورستان بە ماڵپهری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "ئەولیژنە ھاوبەشەی لەبارەی گەندەڵییەکانی شارەوانی ھەڵهبجەوه راسپاردەکانی پێشکەشی ئەنجوومەن کردووە ھەمووی لەسەر ساخ بووەتەوە کە ئەو کارانەی کردوویەتی لەبارەی زەویوزار نایاسایی بوونە و ھیچ رێکارێکی نەگرتووەتەبەر و ھیچ لیژنەیەکیشی دروست نەکردووە، بۆیە بەپێی یاسا ئەوکارانەی کردوویەتی بە ھەدەردانی موڵکی گشتییە، لەبەر ئەوە پێشنیازمان کردووە لەسەرکار لابدرێت."
(سامی) گوتیشی: "تەنیا یەک ئەندام نەبێت ئەوانەی دیکە سەرجەمیان دەنگیان داوە کە شارەوانی لەسەر کارەکەى لابدرێت، ئەو پێشنیازەش دەدرێتە وەزیری شارەوانی و ئەو بۆی ھەیە جێبهجێى بکات یاخود رەتی بکاتە، بەڵام بەڵگەی لەسەر ساخ بووەتەوە تا لەسەر کار لادبرێت."
بڵند ئیبراھیم