هه‌ولێر-KDP.info- له‌ماوه‌ی ڕابردوودا هه‌موو كاره سه‌ره‌كییه‌كانم له ڕێگه‌ی ته‌وافوق و ڕاوه‌رگرتن ئه‌نجام داوه و ڕێزیشم له سازان و ڕێككه‌وتنی لایه‌نه‌كان له‌ناو خۆیاندا گرتووه و، یارمه‌تیم داون ئه‌و سازانه‌یان شێوه‌یه‌كی یاسایی وه‌ربگرێت. ڕایشیده‌گه‌ینێ، ئەوەی رۆژی 23/6/2015 لە پەرلەمان ڕوویدا، مەترسییە لەسەر بنه‌ما و پڕه‌نسیپی ته‌وافوق و سازان، ئەو بنەمایەی كە خودی سه‌رۆكایه‌تیی پەڕلەمان و كابینەی هەشتەم لەسەری دامەزراون. سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا بۆ جەماوەری کوردستان رایگەیاند.
ده‌قی په‌یامی سه‌رۆك بارزانی:
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
جەماوەری سەربەرزی كوردستان
سەبارەت بە بارودۆخی سیاسیی هەرێمی كوردستان و پرسی سەرۆكایەتیی هەرێم بە ئێوەی خۆشەویست ڕادەگەیێنم كە، بەر لە دوو ساڵ، بە نامەیەك بۆ سەرۆكایەتیی پەرلەمان، داوام لێ كردن كە لەگەڵ حزبەكاندا مەسەلەی سەرۆكایەتیی هەرێم بە تەفاهوم یەكلایی بكەنەوە. پێش چەند مانگێكیش هەمدیسان لەگەڵ حزبەكان دانیشتم و داوام لێ كردن زوو چارەسەرێك بۆ ئەم پرسە بدۆزنەوە.
له‌ماوه‌ی ڕابردوودا هه‌موو كاره سه‌ره‌كییه‌كانم له ڕێگه‌ی ته‌وافوق و ڕاوه‌رگرتن ئه‌نجام داوه و ڕێزیشم له سازان و ڕێككه‌وتنی لایه‌نه‌كان له‌ناو خۆیاندا گرتووه و، یارمه‌تیم داون ئه‌و سازانه‌یان شێوه‌یه‌كی یاسایی وه‌ربگرێت. یاسای ژمارە 4ـی 2015ـی پەرلەمان بۆ ئامادەكردنی دەستوور، وێڕای ئەوەی كە تێبینیمان لەسەری هەبوو، لەبەر بەرژەوەندیی وڵات و پاراستنی یەكڕیزیی گەلەكەمان ئیمزام كرد. پێشتریش ڕەشنووسی پڕۆژەی دەستووری هەرێمی كوردستان كە بە كۆدەنگیی لایەنەكان و دەنگی 96 پەرلەمانتار پەسەند كرابوو، هەر لەپێناو سازان و ڕێككەوتنی هەموو لایەنە سیاسییەكان و پاراستنی یەكڕیزیی گەلەكەمان نەخرایە ریفراندۆم.
ئەوەی رۆژی 23/6/2015 لە پەرلەمان ڕوویدا، مەترسییە لەسەر بنه‌ما و پڕه‌نسیپی ته‌وافوق و سازان، ئەو بنەمایەی كە خودی سه‌رۆكایه‌تیی پەڕلەمان و كابینەی هەشتەم لەسەری دامەزراون. ئێستاش، لەبەر بەرژەوەندیی گەل و وڵاتەكەمان داوا لە حزبەكان دەكەم، دوور لە بەرژەوەندیی حزبیی تەسك و، بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندیی وڵات و، هەروەها ڕەچاوكردنی هەلومەرجی ناسك و هەستیاری ئێستا كە وڵاتمان پێیدا تێدەپەڕێت، بگەڕێنەوە بۆ پڕه‌نسیپی ته‌وافوق و سازان. چونكە تەنیا بە سازان، پرسە نیشتیمانی و سەرەكییەكان بە پرسی سەرۆكایەتیی هەرێمیشەوە قابیلی چارەسەرن.
كوردستان به‌ره‌و قۆناغێكی زۆر جیاواز و گرنگ ده‌ڕوات. ئه‌مڕۆ زیاتر له‌هه‌موو كات پێویستیمان به یه‌كڕیزیی و رێككه‌وتن و سازانه. ئه‌وه‌ی له‌ڕووی یاساییه‌وه پێویسته، من له‌لای خۆمه‌وه كردوومه. ئه‌ركێكی نیشتمانی ده‌كه‌وێته سه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كان تا پێش 20/8 بگه‌نه ئه‌نجامێك كه، ده‌توانن به سازان ڕێك بكه‌ون. ئه‌گه‌ریش لایه‌نه‌كان به‌پێی پڕه‌نسیپی ته‌وافوق و سازان نه‌جووڵانه‌وه، ئه‌وكات منیش هه‌ڵوێستی خۆم ڕاده‌گه‌یێنم.
هاوكات، داوا له په‌رله‌مانتاران و حكوومه‌ت و حزبه سیاسییه‌كان ده‌كه‌م به قووڵیی بیر له چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه داراییەكان و شه‌ڕی داعش و پرسی ژیان و بژێویی خه‌ڵك، به‌تایبه‌تیی پێشمه‌رگه‌كان بكه‌نه‌وه و بایه‌خی شایسته‌ی پێ بده‌ن.
مه‌سعوود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
29ـی 6ـی 2015