هه‌ولێر-KDP.info- نووسینگه‌ی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان، ئه‌و دوالێدوانه‌ی به ناوی (فازڵ میرانی)یه‌وه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كراونه‌ته‌وه، سه‌رله‌به‌ری دوورن له راستییه‌وه، ڕوونكردنه‌وه جه‌خت ده‌كاته‌وه كه، (میرانی) سیاسه‌تی پارتی دووپات ده‌كاته‌وه كه خۆی له به‌رزڕاگرتنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی كوردستان و یه‌كڕیزیی ناوماڵی كوردستان و پابه‌ندبوون به بنه‌ماكانی سازانه‌وه وه‌كو بژارده‌ی سیاسی له‌م قۆناغه چاره‌نووسسازه‌دا ده‌بینێته‌وه.
ئه‌م ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ی نووسینگه‌ی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان كه زاگرۆس تی ڤی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، پاش ئه‌وه دێ كه، له‌م یه‌ك دوو رۆژه‌دا هه‌ندێ قسه به ناوی (فازل میرانی)یه‌وه له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كراونه‌ته‌وه.
نووسینگه‌ی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان، له‌و ڕوونكردنه‌وه‌یه‌دا جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی، ''سه‌رله‌به‌ری ئه‌و قسانه‌ی به ناوی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی(فازڵ میرانی)یه‌وه لێره‌وله‌وێ بڵاو كراونه‌ته‌وه، دوورن له راستییه‌وه و هه‌ڤاڵ فازل میرانی دووپاتی سیاسه‌تی پارتی ده‌كاته‌وه له به‌رزراگرتنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی كوردستان و یه‌كڕیزی ناوماڵی كوردستان و پابه‌ندبوون به بنه‌ماكانی سازانه‌وه وه‌كو بژارده‌ی سیاسیمان له‌م قۆناغه چاره‌نووسازه‌دا.''