دھۆک-KDP.info- دامهزرێنهر و ئەندامی دەستلەکارکێشاوەی مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی جهخت دهكاتهوه، ھیچ جۆرێک گوشاریان لەسەر نەبووە كاتێك لە دژی بەشداریکردنی یەکگرتوو لە کۆبوونەوەی پەرلەمان ههڵوێستاین گرتووه، بەڵکو ئەوانەی بەشدارییان کردووە کەوتوونەتە ژێر گوشاری گۆڕان و یەکێتی و ئێرانهوه.
(دیندار دۆسکی) كه دوێنێ چوارشهممه دهستلهكاركێشانهوهی فهرمیی خۆی له مهكتهبی سیاسیی تهكگرتوو له ڕێگهی پێگهی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانهوه راگهیاند، ڕایدهگهیهنێ: ''بڕیارە ئەمڕۆ سەرکردایەتیی یەکگرتووی ئیسلامی لە بادینان کۆ ببێتەوە و، ئهوه بڵێن كه لەگەڵ ئەوەدا نەبن من دەستم لە کار کێشابێتەوە، دهیانهوێ منیش لهو كۆبوونهوهیهدا بەشدار بم و، وههایش باس لە ھۆکاری دەستلەکارکێشانەوەکەم بکەم کە ناچار کراوم.''
ههربۆیه جارێكی دی له ڕێی KDP.infoوه (دیندار دۆسکی) جهخت دهكاتهوه، ''من لە دەستلەکارکێشانەوەکەم پەشیمان نیم و شانازی پێوە دەکەم کە ئەو ھەڵوێستەم وەرگرتووە، چونکە من ئامادە نیم لە بڕیارێکدا بەشدار بم کە ئەزموونی ھەرێم تێک بدات.''
ئەو دامهزرێنهر و ئەندامە دەستلەکارکێشاوەیهی یەکگرتووی ئیسلامی گوتیشی، بەھیچ شێوەیەک لەژێر گوشاری سەرکردایەتیی یەکگرتوو لە بادینان ئەو ھەڵوێستەی وەرنەگرتووە و، ''ئەگەر گوشارمان لەسەر بوایە دەچووین پڕۆژەی پارتیمان پەسەند دەکرد، وەک ئهوهی ئەوان پڕۆژەی گۆڕان و یەکێتی و ئێرانیان پەسەند کرد، بەڵام ئێمە لەگەڵ ئەوەدا نین یەکریزیی نێو ماڵی کوردی تێکبدرێت.''
ڕاشكاوانهیش گوتی، ''شەرمە بۆ پەرلەمان لەلایەن پاسدارانهوه پاسەوانی بکرێت، با ئەوان ھەزار پاسەوانی بردبایه پهرلهمان، بۆیە ئەو ھەڵوێستانەی لە ژیانی خۆم شانازی پێوە دەکەم، ئەمە یەکێکە لەو ھەڵوێستانە.''
دهربارهی پرسی ئهگهری چوونه نێو ڕیزهكانی پارتیی دیموكراتی كوردستانیشهوه، (دۆسکی) رایگەیاند، ''شەرم نییە ئەگەر بچمە نێو ریزەکانی پارتییەوە، چونكه پارتی حیزبێک نییە شەرمی لێ بکەم و بە عەیب بۆ من حیساب بێت، چونكه پارتی حیزبێکی کوردستانییە و ٧٠ساڵ خەباتی بۆ کوردستان کردووە، بهڵام من بڕیارم نەداوە بچمە ناو ھیچ حیزبێکهوه.''
ھێمای بۆ ئەوەش کرد، زۆرینەی سەرکردایەتیی یەکگرتووی ئیسلامی لەگەڵ ئەو ھەڵوێستەی ئێمەدان و، پێویستە ھەموویشیان شانازی بەو ھەڵوێستەی ئێمەوە بکەن.
بڵند ئیبراھیم