هه‌ولێر-KDP.info- به‌رپرسى لقى 2ى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان، ده‌ڵێت، پارتى چه‌ند كارتێكى سیاسى و یاسایى هه‌یه هه‌ركاتێك بیه‌وێت به‌كاریان ده‌هێنێت، به‌ڵام وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێ، بۆ دوای سازانیان هه‌ڵگرتوون.
(عه‌لى حوسێن) به‌رپرسى لقى 2ى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان، به ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "ئه‌وه‌ى له په‌رله‌مان ڕوویدا خه‌ڵكى زۆر نیگه‌ران كردووه، خه‌ڵك و كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى و ڕێكخراوه‌كان و خانه‌واده‌ى شه‌هیدان و سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانى كۆمه‌ڵگاى كوردستانى خستووه‌ته جووڵه و نیگه‌رانیه‌وه، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ش نییه كه بیانه‌وێت به‌رگرى له پارتى بكه‌ن، به‌ڵكو ئه‌وان نیگه‌رانن له‌وه‌ى ئه‌و ئاراسته‌یه‌ی گیراوه‌ته‌به‌ر ئاراسته‌یه‌كه یه‌كڕیزیى پێكهاته‌كانى كوردستان و خه‌ڵكى كوردستان و هێزه سیاسییه‌كانى كوردستان له‌م قۆناغه تێكده‌دات؛ له‌به‌ر ئه‌وه له ماوه‌ى ڕابردوو پێكهێنانى حكوومه‌ت، چوون بۆ به‌غدا و ده‌ستوورى عێراق و نووسینه‌وه‌ى ده‌ستوورى كوردستان هه‌مووى به ڕێككه‌وتن بووه، بۆیه ئه‌وه‌ى له په‌رله‌مان كرا له ده‌ره‌وه‌ى ڕێككه‌وتن بوو، خه‌ڵك باش ئه‌وه ده‌زانێت، ئه‌وه‌ى ئه‌وان كردیان پارتى ده‌یتوانى هه‌موو ڕۆژێك بیكات، به‌ڵام پارتى نه‌یكردووه، چونكه هه‌ستى به به‌رپرسیاره‌تى كردووه.''
به‌رپرسی لقی دووی پارتی گوتیشی، ''بۆچوونێكى دیكه هه‌یه كه ده‌گوترێ ئه‌مانه خۆیان به چوار لایه‌ن هه‌ژمار ده‌كه‌ن و پارتییان به ته‌نیا هێشتووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌یرى ده‌نگه‌كان بكرێت، خۆ ده‌نگى ئه‌وانه‌ى ناو په‌رله‌مان و ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مان وه‌ك یه‌ك بوو، ئاخر پارتى به قه‌د هه‌موویانه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر پارتى مه‌به‌ستى بێت جووڵانه‌وه‌یه‌كى سیاسى بكات زۆر دۆخه‌كه ده‌گۆڕێت، به‌ڵام پارتى ده‌یه‌وێت بڕیاره سیاسییه‌كان به ته‌واقوفى بێت و نایه‌وێت بابه‌تى براوه و دۆڕان فه‌رز بكرێت.''
ئه‌و روونی كرده‌وه، گۆڕان به 24 كورسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى دراوه‌تێ، یه‌كێتىییش به 18 كورسى 5 وه‌زیرى دراوه‌تێ و به‌قه‌د پارتى وه‌زیرى هه‌یه، به‌ڵام لێره خه‌ڵك ئه‌وه حیساب ده‌كات كه له‌م دۆخه پارتى و هێزه سیاسییه‌كان پێكه‌وه ڕه‌چاوى به‌رژه‌وه‌ندیى كه‌سى و حزبى نه‌كرێت، ڕه‌چاوى پێكه‌وه كاركردن بكه‌ن؛ هه‌ڵبه‌ت ئه‌و په‌یامه‌ى ئه‌و ڕۆژه براده‌ران دایان له په‌رله‌مان، بابه‌ته‌كه ئه‌وه نییه له ڕووى یاساییه‌وه دروسته یان دروست نییه، چونكه زۆر شت هه‌یه ئێمه ده‌توانین له ڕووى یاساییه‌وه كارى بۆ بكه‌ین، به‌ڵام ئێمه ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیى خه‌ڵك و كوردستان‌مان له‌به‌ر چاو نه‌گرت ئیتر بۆ بیكه‌ین؟ بۆیه پارتى هیچ كات ده‌ستى بۆ ئه‌وه‌ش نه‌بردووه".
(عه‌لى حوسێن) جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه: "پارتى كارتى دیكه‌ى سیاسى هه‌یه، سه‌رجه‌میشیان یاسایین و سه‌ركه‌وتنى یاسایى به ده‌ست ده‌هێنن، به‌ڵام جارێ له گفتوگۆداین، نامانه‌وێت به‌كاریان بهێنین؛ ئێستا ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ گفتوگۆ و سازان ئه‌و كارتانه ناخرێنه گه‌ڕ، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش سه‌رى نه‌گرت، ئێمه ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ خه‌ڵك بۆ گه‌ل با خه‌ڵك بڕیار بدات كه ده‌یانه‌وێت سه‌رۆكێكیان هه‌بێت له هه‌رێمى كوردستان، كه ئایا ئه‌و سه‌رۆكه سه‌رۆكێك بێت به ده‌نگى خه‌ڵك به‌هێز بێت، یان خه‌ڵك ده‌یه‌وێت سه‌رۆكێك بێت بێده‌سته‌ڵات و به ڕێككه‌وتنى سیاسى دابنرێت و، هه‌ر كات مه‌به‌ستیان بوو لاى بده‌ن و به‌بێ ده‌سته‌ڵات بهێڵرێته‌وه، بێگومان ده‌بێت خه‌ڵك خۆى بڕایر له‌سه‌ر ئه‌م پرسه گه‌لێك گرینگه بدات".
كارزان هه‌ورامى