Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 18 APR 2024 14:10 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

باس: کۆسرەت ڕەسووڵ: نابێ یەکێتی دوای سەرکێشیی گۆڕان بکەوێ.. نەوشیروان مستەفا لە یەکێتی بە گومانە
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  بە گوتەی سەرچاوەیەکی گۆڕان لەناو کۆبوونەوەکەی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕندا، (نەوشیروان مستەفا) گومانی لە یەکێتی ھەیە و پێیوایە پشتی پارتی بەرنادا؛ هاوکات سەرچاوەیەکی یەکێتی ڕایگەیاندووە، (کۆسرەت ڕەسووڵ) دەڵێت، نابێ یەکێتی دوای ئەم سەرکێشییەی گۆڕان بکەوێت، کە ئەوسەری دیار نییە.

کۆبوونەوەی نێوان بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە دوای دەنگۆی ئەو ناڕەزاییانە دێت، کە لەناو یەکێتیی نیشتمانیدا سەبارەت بە نزیکبوونەوە لە گۆڕان بەرز بووەتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەکی نزیک لە بزووتنەوەی گۆڕان کە پێگەی هەفتەنامەی "باس" بڵاوی کردووەتەوە، لە ماوەی ڕابردوودا ئەو ڕێکخراوە چەند پەیامێکی ئاراستەی یەکێتی کردووە و پرسیاری لە ھەڵوێستی ڕاستەقینەی یەکێتی کردووە سەبارەت بەو پرۆژەیەی بۆ ھەمواری پرۆژەیاسای دەستوور بڵاوی کردووەتەوە، ھەروەھا چۆنیێتیی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان، کە لەم کاتەدا پارتی دەیەوێ سەرۆکی ھەرێم راستەوخۆ لە لایەن خەڵکەوە ھەڵبژێردرێ، بەڵام گۆڕانیش دەخوازێ لە پەرلەمان ھەڵبژێردرێ.

ھەر بەپێی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، لە دوای ئەوەی کە ناڕەزایی لەناو بەشێکی زۆری سەرکردایەتیی یەکێتیدا سەبارەت ھەماھەنگیی یەکێتی و گۆڕان زیادی کردووە، (نەوشیروان مستەفا) کەوتووەتە گومانەوە لە یەکێتی و پێی وابووە، کە ھەنگاوەکانی یەکێتی تاکتیکین و لە ڕاستیشدا سەبارەت بە چۆنیێتیی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان، یەکێتی، پشتی پارتی بەرنادات.

بەگوێرەی قسەکانی ئەو سەرچاوەیە، بزووتنەوەی گۆڕان ئاگادارە کە ئێستا جگە لە ھەردوو جێگرانی سکرتێری گشتی، بەشێکی کارای ئەندامانی تری سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، ئەگەرچی لە ھەندێ پرسدا ھاوبۆچوونی گۆڕانن، بەڵام لە ھەمان کاتدا بەئاشکرا داکۆکی لە مانەوە و ویلایەتی نوێی (سەرۆک بارزانی) دەکەن و پێیان وایە، سیستمی حوکمڕانیی ھەرێم ھەرچیەک بێ، بەڵام نابێت کەسێکی تر لە جێی (سەرۆک بارزانی) دابنرێت، یان دەسەڵاتەکانی سەرۆکی ھەرێم تەنیا تەشریفاتی بن، بەڵکو بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەکە، ئەوان، واتە ئەو کاراکتەرە دیارانەی یەکێتی، لەگەڵ چارەسەری تەوافوقیدان.


ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش دا، کە شاندی یەکێتی لە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ گۆڕاندا ئەوەی نەشاردووەتەوە، کە ڕەنگە دواجار پرسی ویلایەتی نوێی سەرۆک، تەوافوق، چارەسەری بکات.


ئەو سەرچاوەیە ڕوونی کردەوە، کەوا لە کۆبوونەوەکەدا ڕەچاوی ھەستیاریی بارودۆخی ھەرێمی کوردستانیش کراوە و گوتی: "گۆڕان نایەوێت دەرەنجام بکەوێتە گەمەی بەرژەوەندیخوازانەی یەکێتییەوە"، گوتیشی: "سەرەڕای ھاوھەڵوێستیی گۆڕان و یەکێتی لەم کۆبوونەوەیەدا، بەڵام تا ئەم ساتە، گۆڕان نیازی یەکێتیی لا ئاشکرا نییە و گومانی لە ھەڵوێستی یەکێتی ھەیە".


سەرچاوەکەی گۆڕان ئاماژەی بەوە دا، سەبارەت بە پرسی سەرۆکایەتیی ھەرێم، ئێستا ئێران کەناڵێکی گەرمی پەیوەندیی ھەیە.

لەلایەکی دیکە و پەیوەست بەم بابەتە، بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کە بەشداری کۆبوونەوەکان بووە. لە دوای کۆتاییھاتنی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ گۆڕان، شاندەکەی یەکێتی، سەردانی (کۆسرەت ڕەسووڵ) جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی کردووە و ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەیان بۆ باس کردووە، ئەویش کۆمێنتی سەبارەت دانیشتنەکە ئەوە بووە، کە نابێ یەکێتی دوای ئەم سەرکێشییەی گۆڕان بکەوێت، کە ئەوسەری دیار نییە!
 




دوایین هەواڵەکان

ئیمام ئۆغۆڵو بۆ فەلاح حەسەن: خۆم بە دۆستی گەلی کوردستان دەزانم

THURSDAY, 18 APRIL 2024 13:04:19

ئیستەنبوڵ-KDP.info- ئیکرەم ئیمام ئۆغڵو سەرۆکی گەورە شارەوانی ئیستەنبوڵ ئاماژە بەوە دەکات، میللەتی کورد میللەتێکی رەسەنن و ئەو خۆی بە دۆستی گەلی کوردستان دەزانێت.

 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆدایە بۆ دروستکردنی یەکڕیزی

THURSDAY, 18 APRIL 2024 13:04:07

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی هەولێری پارتی دەڵێت، سەدا 90ـی ئەو حزبانەی ناویان پێشکەشی کۆمیسیۆن کردووە پێیانوایە بەبێ پارتی هەڵبژاردن ناکرێت. ئاماژە بەوەش دەدات، "چارەکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی سەرەتایەکە بۆ چارەکردنی کێشەکانی دیکەش".

 
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی دڵشاد چاوشلی دەکات

THURSDAY, 18 APRIL 2024 11:04:56

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی دڵشاد چاوشلی دەکات.

له‌ بەرەبەیانییه‌وه‌ تا ڕۆژی دوایی جەژنی سەری ساڵی ئێزدیان لە KDPیه‌وە بزانە

WEDNESDAY, 17 APRIL 2024 21:04:20

ھەولێر-KDP.info- جەژنی چوارشەممەی سەری ساڵی ئێزدیان (کۆنترین و پیرۆزترین جەژنی ئێزدیانە، ھەر ساڵێک ئەم جەژنە دەکەوێتە چوارشەممەی یەکەم لە مانگی نیسانی خۆرھەڵاتی، بە بڕوای ئێزدییانیش ئەم جەژنە دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای دروستبوونی گەردوون.

 
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی یەكێتیی ئەورووپا لە عێراق دەكات

WEDNESDAY, 17 APRIL 2024 21:04:55

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی چوارشەممە 17ی نیسانی 2024 لە شاری هەولێر سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازیی لە بەڕێز تۆماس سیلەر باڵیۆزی یەكێتیی ئەورووپا لە عێراق كرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact