هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌ندامێكى لیژنه‌ی كاتی بۆ پێداچوونه‌وه به په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایده‌گه‌ینێت، له دواى ته‌واوكردن و پێشكه‌شكردنى پرۆژه‌یاسایى په‌یڕه‌وى نوێى ناخۆى په‌رله‌مان، بریاره بەم نزیکانە نزیك بخرێته به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنى پهڕلهمانەوە.
(ئامینه زكرى) ئه‌ندامى لیژنه‌ی كاتی بۆ پێداچوونه‌وه به په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌ڕله‌مان دواى ئه‌وه‌ى ماوه‌ى ساڵێكه كارى له‌سه‌ر ده‌كه‌ین و، ئێستا تەواو بووە، به شێوه‌یه‌كى فه‌رمى پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تیى په‌ڕله‌مان كرا؛ دواتر داوامان كرد به زووترین كات بخرێته به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنى په‌ڕله‌مانی کوردستانەوە."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ی كاتی بۆ پێداچوونه‌وه به په‌یڕه‌وی ناوخۆى په‌ڕله‌مان گوتیشى، "سه‌رۆكى په‌ڕله‌مانیش ڕاگه‌یاند كه دواى گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ جێگر و سكرتێرى په‌ڕله‌ماندا، حه‌فته‌ى دادێ ئه‌و په‌یڕه‌وه نوێیه، به مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن و په‌سندكردنی ده‌خرێته به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانەوە."
پرۆِژهی نوێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌ڕله‌مانى كوردستان ماوه‌ى نزیكه‌ى سالێكه له‌لایه‌ن 13 په‌رله‌مانتار له گشت فراكسیۆنه جیاوازه‌كانى نێو په‌ڕله‌مانى كوردستان كارى له‌سه‌ر كراوە، كه پێكهاتووه له 149 مادده و دوازده به‌ش.
نه‌شوان به‌رزنجى