واشنتن-KDP.info- وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه دروشمی "لبیك یا حسین" كه حه‌شدی شه‌عبییه‌كانی عێراق ده‌یڵێنه‌وه، ده‌داته به‌ر ڕه‌خنه و ده‌ڵێ، ئه‌مه تاییفیه‌ته و بۆ پڕۆسه‌ی سه‌ربازی و ڕزگاركردنی ئه‌نبار هاوكاری ناكات.
گوته‌بێژ به ناوی پێنتاگۆن(ستیڤ وارین) گوتی ''ناو و دروشمی تاییفی به ئاشكرا له چوارچێوه‌ی پڕۆسه‌ی ره‌مادیدا هاوكار نابێت''، گوتیشی ''له ڕوانگای ئه‌مه‌ریكاوه، هێرشه فراوانه‌كه هێشتا به‌رپا نه‌كراوه.''
هێزه‌كانی عێراق و حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه هه‌ڵمه‌تی گه‌مارۆدان و پاشان ئازادكردنی ڕه‌مادی به‌رپا كرد، تا له چنگ ڕێكخراوه تیرۆریسته‌كه‌ی داعشی ده‌ربێننه‌وه؛ ئه‌مه‌ریكایش ده‌یه‌وێ نیگه‌رانییه‌كانی به‌غدا بڕه‌وێنێته‌وه كه حكوومه‌ته‌كه‌ی ڕه‌خنه‌ی له ئاستی سوپای عێراق گرتبوو.
ده‌رباره‌ی ئه‌و دروشمه تاییفییه‌یش كه وه‌ك گوته‌بێژی فه‌رمیی چه‌كدارانی حه‌شد ده‌ڵێت، ترسی لای سوننه‌كانی ئه‌نبار دروست كردووه، ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه هیچ سه‌رجاوه‌یه‌كی ه‌فرمی نه‌یانگوتووه‌ته‌وه.
زریان زیاد