Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 27 APR 2024 03:07 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

لە ئه‌ورووپا و شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستاندا یادی 39 ساڵەی شۆڕشی گوڵان بەرز ڕاگیرا
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- بە بۆنەی 39ـیەمین ساڵەی هە‌ڵگیرسانی شۆڕشی گوڵانی پێشكەوتنخوازەوە، لە شارو شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان و دەرەوەی وڵاتیش یادی ئەو شۆڕشە بەرز ڕاگیرا و، بە گرینگییەوە ڕۆشنایی خرایە سەر پێویستیی هەڵگیرساندنی شۆڕشی گوڵان و باس لە دەستكەوتە گرینگەكانی ئەم شۆڕشە كرا.

سلێمانی

بەو بۆنەیەوە و لە شاری سلێمانی، ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتیی دیموكراتی كوردستان ژمارەیەك پەرتووكی بەسەر ژمارەیەك ڕۆشنبیر و ڕۆژنامەنووسی شارەكەدا دابەش كرد. فارس نه‌ورۆڵی گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتیی دیموكراتی كوردستان - سلێمانی، به‌ ڕۆژنامه‌وانانی گوت، له‌م ڕۆژه‌دا ویستمان هاوشێوه‌ی پێشمه‌رگه‌ كه‌ ئه‌وان به‌ چه‌كه‌كانیان و ئێمه‌یش لێره‌ به‌ ڕه‌واجدان به‌ كتێب و هاندانی لاو و گه‌نجانمان بۆ خوێندنه‌وه‌، به‌ره‌وڕووی فكری توندڕۆیی داعش ببینه‌وه‌.

پیرمام

هاوكات لە شارەدێی پیرمام لە هۆڵی شەهید (ئیدریس بارزانی) سیمینارێك بە سەرپەرشتیی ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی (عومەر عوسمان) و بە ئامادەبوونی (فەریق شێروان) بۆ ژمارەیەك لە بەشداربووانی شۆڕشی گوڵان بەڕێوە چوو. لە سیمینارەكەدا بە شێوەیەكی تێروتەسەل باس لە بایەخی هەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵان كرا.

هەروەها لە تەوەرێكی دیكەی سیمینارەكەدا شەڕی دژ بە داعش و بارودۆخی ناهەمواری عێراق و هەروەها سەردانە سەركەوتووەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ دەرەوەی وڵات، گفتوگۆی لە بارەوە كرا.

ڕانیه‌
هەروەك لقی یازدەی پارتیی دیموكراتی كوردستانیش لە ڕانیە كۆڕێكی بەو بۆنەیەوە بۆ بەرپرسی لق ساز كرد. لە سەرەتای كۆڕەكەدا هەردوو شاعیری میللیی دەڤەرەكە (ئەنوەر میراودەلی) و (تەنیا ئاكۆ) چەند پارچە هەڵبەستێكی نیشتمانی و نەتەوەییان پێشكەش كرد.

دواتر بەرپرسی لق لە گوتەیەكدا تیشكی خستە سەر هەڵگیرساندنی شۆڕشی گوڵان و هەروەها ڕێكخستنەوەی ڕێكخستنەكانی پارتیی دیموكراتی كوردستان و شەڕكردن لە پێناو مافە ڕەواكانی گەلی كوردستان. لە تەوەرێكی دیكەیشدا باس لە دەستكەوت و گرینگییەكانی ئەم شۆڕشە و بەرەی كوردستانی و ڕاپەرین كرا.

جەختیش لەسەر ئەوە كرایەوە كە، پێویستە هەڤاڵان لەم قۆناخەی شەڕی تیرۆریستانی داعشدا، بە هەمان هەستی بەرپرسیارەتیی خۆیان هەڵسن و ئەركی نەتەوەییان جێبەجێ بكەن.

له‌نده‌ن
هه‌ر بە بۆنەی 39 ساڵەی هەڵگیرساندنی شۆڕشی پێشکەوتووخوازی گولان، لیژنەی ناوچەی پارتیی دیموکراتی کوردستان له‌  لەندەن سیمینارێکی ساز دا.
لەو سیمینارەدا کە سەرەتا بە دەقیقەیەك وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان و سەروەریان بارزانی نەمر و کاکە ئیدریسی هەمیشە زیندوو دەستی پێکرد، هەڤاڵ کەمال ئامێدی بەرپرسی لیژنەی ناوچەی لەندەن باسی لە گەورەییی ئەو شۆڕشە مەزنە کرد لە مێژووی پڕخەباتی گەلەکەمان. 
ئاماژەیشی دا کە شۆڕشی پێشکەوتووخوازی گوڵان هیوا و ئومێدێكی گەورەی بەخشییە گەلی کورد، لە دوای ئەوەی شۆڕشی ئەیلوولی مەزن بە سەرۆکایەتیی بارزانی نەمر بە پیلانێکی نێودەوڵەتی دووچاری نسکۆ هاتەوە. هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە هەموو ئەو دەستکەوتانەی کە بە دەست هاتوون به‌رهه‌می ئەو شۆڕشە مەزنە بوو بە سەرۆکایەتیی کاکە ئیدریسی هەمیشە زیندوو و جەنابی سەرۆك بارزانی.  
دواتر هەڤاڵ خەسرۆ ئاژگەیی کارگێڕی ڕێکخستنی لیژنەی ناوچەی لەندەن، وێڕای پیرۆزبایی ئەو یادەوەرییە مەزنە ئاماژەی دا، کە هەڵگیرساندنی شۆڕشی گوڵان وەڵامدانەوەیەکی بەهێز بوو بۆ دوژمنانی گەلەکەمان، کە لە خەون و خەیاڵی ئەوەدا دەژیان کە ئیتر گەلی کورد و سەرکردایەتییەکەی لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوولی مەزنه‌وه‌ ناتوانێت جارێکی تر تەنها بیریش لە درێژه‌دان به‌ شۆڕش بکاتەوە، كه‌ بۆ وەدەستهێنانی مافەکانیه‌تی.
 ئاژگەیی لە لایەکی ترەوە دەستکەوتەکانی ئەو شۆڕشەی بە زێڕین ناوزەد کرد و گوتی، تا پارتی مابێت مافەکانی گەلی کورد بە هەدەر ناچێت.
 
هه‌ر له‌و سیمیناره‌دا هەڤاڵ شێرکۆ حەبیب ئەندامی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتیی دیموكراتی كوردستان ئاماژەی دا، پارتیمان هەموو کاتێك پێشەنگی کوردایەتی بووە و خاوەن دەستکەوتی مێژوویی بووە بۆ گەلی کورد و بەردەوامیش دەبێت لە پێشەنگیکردن تا گەلی کورد بە تەواوی مافەکانی خۆی دەگات. 
حەبیب گوتیشی، شۆڕشی گوڵان وەرچەرزانێکی مێژوویی بوو لە مێژووی پڕ خەبات و بەرخودانی گەلەکەمان و، دەستکەوت لە دوای دەستکەوتی وەدەستهێنا و بووە هۆکاری ئەوەی کە گەلی کورد ببێتە فاکتەرێکی بەهێز و یاریکەرێکی سەرەکی لە ناوچەکە. 
ده‌رباره‌ی دۆخی هەنووکەیی کوردستان و شەڕی تیرۆریستانی داعشیش گوتی، پارتیمان وەک هەمیشه‌ قوربانی بە زۆرێك لە بەرژەوەندییەکان و مافەکانی خۆی داوە بۆ ئەوەی تەبایی و یەکڕیزیی گەلی کورد بپارێزێت، بەردەوامیش دەبێت لەو هەڵوێستەی بۆ ئەوەی هیچ کەلێنێك بۆ ناحەزانی گەلەکەمان نەیەتە ئاراوە بۆ ئەوەی بتوانن دۆخی ناوخۆیی کوردستان تێک بدەن. 
 
به‌رده‌ڕه‌ش

له‌ لایەكی دیكەیشەوە و هەر بە بۆنەی هەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵانی پێشكەوتنخوازەوە، لە بەردەڕەش دەزگای ڕۆشنبیریی خازر سیمینارێكی بۆ ڕۆژنامەنووس (سەعید مەموزینی) ساز كرد و تێیدا ڕۆشنایی خرایە سەر زەروورەتی هەڵگیرساندنی شۆڕشی گوڵان، بەو پێیەی شۆڕشی گوڵان تەواوكەر و درێژەپێدەری شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بوو.

لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا كۆڕگێڕ باسی لە ساتەوەخت و قۆناخی هەڵگیرساندنی شۆڕشی گوڵانی كرد و ڕایگەیاند، لەو كاتەدا ئەركێكی قورس كەوتبووە سەر شانی پارتیی دیموكراتی كوردستان، بەڵام ئیرادەی باوكی ڕۆحی نەتەوەی كورد (بارزانی نەمر) توانی سەركەوتن بە دەست بهێنێت.
 




دوایین هەواڵەکان

پەیامێک لە سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە

FRIDAY, 26 APRIL 2024 23:04:07

ھەولێر-KDP.info- ئەمشەو مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند: "بە توندی سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەمشەو بۆ سەر كۆرمۆر دەکەم. سەرەخۆشی لە کەسوکاری ئەو چوار هاووڵاتییە سیڤیلە دەکەم کە گیانیان لەدەست دا، هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم. وەزارەتی تەندروستییم ڕاسپاردووە کە هەموو هاوکاری و پاڵپشتییەکی پێویست پێشکەش بکات.

 
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (خالید ئیبراهیم ڕەزگەیی) دەکات

FRIDAY, 26 APRIL 2024 22:04:35

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (خالید حاجی ئیبراهیم ڕەزگەیی) دەکات.

 
پەیامێک لە سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانەوە لەبارەی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر

FRIDAY, 26 APRIL 2024 22:04:54

ھەولێر-KDP.info- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر دەکات و رایدەگەیێنێت، "ئه‌م هێرشانه‌ ئارامى و سه‌قامگیریى وڵات ده‌خه‌نه‌ مه‌ترسییه‌وه‌ و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵ پێویسته‌ ئه‌ركى خۆیان بۆ رێگرى له‌و هێرش و په‌لامارانه‌ و دۆزینه‌وه‌ى ئه‌نجامده‌رانى له‌هه‌ر لایه‌نێك بن، بگێڕن و به‌ سزاى یاسایى بگه‌یه‌نرێن". 

 
بەیاننامەیەک لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە

FRIDAY, 26 APRIL 2024 22:04:16

ھەولێر-KDP.info- حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەبارەی ھێرشی تیرۆریستی بۆ سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ئیدانەی ئەو کارە تیرۆرستیە دەکات.

 
نەوزاد ھادی بۆ پەرلەمانتاران و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگا: خزمەتی خەڵکی بکەن

FRIDAY, 26 APRIL 2024 21:04:32

مووسڵ-KDP.info- بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی نەینەوا لەگەڵ پەرلەمانتارانی پەرلەمانی عێراق لە بازنەی نەینەوا و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لەسەر لیستی پارتی کۆبووەوە 

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact