كه‌ركووك-KDP.info- (سه‌ڵاح ده‌لۆ) سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی كه‌ركووك – گه‌رمیان ده‌ڵێت، "ریفراندۆم پرۆسه‌یه‌كی چاره‌نووسسازه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركووك بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و سه‌ربه‌خۆییی كوردستان و، پێویسته زۆر به دیققه‌ت و به‌وردی بۆ خه‌ڵكی روون بكه‌ینه‌وه و، شه‌قامی كوردی و هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی شاری كه‌ركووكیش بزانن ئه‌م پرسه په‌یوه‌ندی به گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركووكه‌وه هه‌یه بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و، هه‌نگاوێكی دیكه‌یه بۆ نزیكبوونه‌وه له سه‌ربه‌خۆییی كوردستان".
به‌بۆنه‌ی 39یه‌مین ساڵیادی هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی پێشكه‌وتنخوازی گوڵان، به‌رله نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له هۆڵی (لایف ستی) به هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان هه‌ردوو ده‌زگای رۆشنبیری و راگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی كه‌ركووك – گه‌رمیان و لقی 3ی پارتیی دیموكراتی كوردستان، بۆ هه‌ڤاڵ (سه‌ڵاح ده‌لۆ) سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی كه‌ركووك – گه‌رمیان و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان سیمینارێك ساز درا.
له‌دوای ساتێك وه‌ستان بۆ حورمه‌ت و رێزلێنان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی كوردستان، هه‌ڤاڵ (محه‌مه‌د كه‌مال) به وردی باسی خاڵه به‌هێزه‌كانی شۆڕشه‌كه‌ی كرد و، تیشكی خسته سه‌ر هه‌لومه‌رجی هه‌ڵگیرسانی، سه‌رباری ئه‌و شكست و پیلانه نێوده‌وڵه‌تییانه‌ی له كورد كرا.
دوای (سه‌ڵاح ده‌لۆ) به تێروته‌سه‌لی باسی هه‌موو لایه‌نه‌كانی شۆڕشی گوڵانی كرد، ئینجا هاته سه‌ر باسی دواده‌رئه‌نجامه‌كانی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان (مه‌سعوود بارزانی) بۆ ئه‌مه‌ریكا و كۆڕبه‌ندی بارزگانیی جیهانی له ئوردن، سه‌ره‌تا تیشكی خسته سه‌ر بابه‌تی پێكه‌وه‌ژیانی نه‌ته‌وه و پێكهاته‌كان له شاری كه‌ركووك و، گوتی: "كه‌ركووك شاری پێكه‌وه‌ژیانه، شاری هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانه، به‌ڵام مێژوو و جیۆگرافیای كه‌ركووك كوردستانه و، ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، سه‌یریش له‌وه‌دایه دوژمنانیشمان ئه‌م راستییه باش ده‌زانن!".
له‌سه‌ر پرسی ریفراندۆم و گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركووك بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان (ده‌لۆ) گوتی: "ساڵێك پێش ئێستا كورد نه‌یده‌توانی باسی سه‌ربه‌خۆیی بكات. به‌ڵام ئێستا ڕاشكاوانه كورد باسی سه‌ربه‌خۆییی خۆی له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆییدا ده‌كات''، زیاتر گوتی: "بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركووك بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، پێویسته پرۆسه‌ی ریفراندۆم ئه‌نجام بدرێت، ریفراندۆمیش پرۆسه‌یه‌كی چاره‌نووسسازه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركووك بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و سه‌ربه‌خۆییی كوردستان، پێویسته زۆر به دیققه‌ت و به‌وردی بۆ خه‌ڵكی روون بكه‌ینه‌وه و، شه‌قامی كوردی و هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی شاری كه‌ركووكیش بزانن ئه‌م پرسه په‌یوه‌ندی به گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركووكه‌وه هه‌یه بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و، هه‌نگاوێكی دیكه‌یه بۆ نزیكبوونه‌وه له سه‌ربه‌خۆییی كوردستان".
(ده‌لۆ) به روونییش ده‌رباره‌ی ئه‌و ده‌نگه نه‌شازه‌ی باسی دابڕاندنی كه‌ركووك ده‌كات له هه‌رێمی كوردستان گوتی: "ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا باسی هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆیی كه‌ركووك ده‌كرا، هه‌ڵبه‌ت وه‌ك ده‌نگێكی نه‌شاز، من دڵنیام هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان كۆكن له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركووك بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی ریفراندۆمه‌وه ده‌بێت، سه‌باره‌ت به مادده‌ی 140، به‌لای ئێمه‌وه ئه‌م مادده‌یه جێبه‌جێ بووه و، ته‌نیا ریفراندۆممان ماوه ئه‌نجامی بده‌ین".
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا به‌رپرسی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی كه‌ركووك گه‌رمیان ئاماژه‌ی به خۆڕاگریی كادرانی پارتی دا و، گوتی: "كادرانی پارتیمان له هه‌موو بارودۆخێكدا درێژه به خه‌باتی خۆیان ده‌ده‌ن، بۆیه لێره‌وه داوایان لێده‌كه‌م ددان به‌خۆیاندا بگرن و خۆڕاگرانه كاری حزبی و نه‌ته‌وایه‌تیی خۆیان بكه‌ن و، یه‌كڕیزیی بپارێزن چونكه به یه‌كڕیزی پرۆسه‌ی ریفراندۆم سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت".
راپۆرت: جومعه جه‌باری