Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 25 APR 2024 17:11 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

تاریق گەردی: كۆبوونەوەمان لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق ئەرێنی بوو
| KDP.info


بەغدا-KDP.info- ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق (د. تاریق گەردی) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لیژنەكەیان لەگەڵ شاندی وەزارەتی نەوتی عێراقدا كۆ بووەتەوە و چەندین داتا و زانیارییان لەلایەن وەزیری نەوتەوە پێ دراوە.

ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق (د. تاریق گەردی) بە ‌ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ئەمڕۆ لیژنەكەمان لەگەڵ شاندی وەزارەتی نەوتی عێراق بە سەرۆكایەتیی (د. عادل عەبدولمەهدی) كۆ بووەوە و، لە سەرەتادا باسمان لە بابەتێكی ناوخۆیی كرد بە تایبەتی هەماهەنگی لە نێوان لیژنەی نەوت و گاز و وەزارەتی نەوت و چۆنیەتیی كاركردن و دانانی پلانەكان بوو و، ‌بڕیاریشمان دا هەماهەنگیی تەواو لە نێوانماندا هەبێت و هەموو مانگێك كۆبوونەوە بكەین".

(گەردی) گوتیشی: "‌تەوەری دووەم تایبەت بوو بە پرسیاركردن لەسەر رێككەوتن لە نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا و، تێیدا وەزیری نەوت باسی لەو خاڵە كرد كە حكوومەتی هەرێم ناڕازی بووە لە مانگی چوار سەرەڕای ناردنی بری نەوت بە زیادەیشەوە، بەڵام حكوومەتی بەغدا بەشەبوودجەی هەرێمی بە تەواوی نەناردووە،‌ لە روونكردنەوەكەیشیدا گوتی، حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە مانگی نیساندا (15,149,000 ) بەرمیل نەوتی ڕادەستی كۆمپانیای سۆمۆ كردووە كە دەكاتە (505000) بەرمیل لە رۆژێكدا، بەمەیش دەبووایە پشكی تەواو رەوانە بكەین، چونكە (360000) بەرمیل رۆژانە بە تەنیا لە هەرێمی كوردستان رەوانە كراوە لەبری ئەوەی ئێمە (250) هەزار بەرمیلمان بۆ دیاری كرابوو كە دەكاتە (10,807,000) بەرمیل نەوت تەنیا لە هەرێمی كوردستان رەوانە كراوە و (4,342,000) بەرمیل نەوت لە كەركووك ڕەوانە كراوە كە دەكاتە (144,000) بەرمیل نەوت رۆژانە، بەڵام گوتی ئێمە وەكو وەزارەتی نەوت تەنیا ژمارەكان دەدەین بە حكوومەت و ناردنی پارەیش لە ئەستۆی حكوومەتدایە".

(د. تاریق) زیاتر گوتی: "وەزیری نەوت بە شێوەیەكی ناڕاستەوخۆ ددانی بەوەدا نا كە كەموكوڕی هەبووە و دەبوایە هەرێم لە مانگی ڕابردوودا بڕی تەواوی پارەكەی لەلایەن حكوومەتی ناوەندییەوە بۆ ‌ڕەوانە كرابایە،‌ ئاماژەیشی دا كە، خۆی نامەیەكی تایبەتی بۆ سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران نووسیوە".

پێوەست بە بوودجەی ئەم مانگەی هەرێم و ناردنی لەلایەن بەغداوە، ئەو ئەندامەی لیژنەی نەوت و گاز لە ئەنجوومەنی نوێنەران گوتی: "وەزیری نەوت پێی ڕاگەیاندین كە، پێشبینی دەكەم حكوومەتی عێراق بۆ ئەم مانگە هەڵوێستێكی ئەرێنیی هەبێت و ئەو بەشەی دیكەی مانگی چوار جیاوازییەكەی قەرەبوو بكاتەوە و لەگەڵ بەشی مانگی پێنجیش بینێرێت، لە دوا ئاماریشدا كە پێی داین، لە سەرەتای مانگی ئایارەوە تا 25ـی مانگ، هەرێمی كوردستان زیاتر لە (10) ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕادەستی كۆمپانیای سۆمۆ كردووە، واتا بە ناردنی (244 ) هەزار بەرمیلی نەوتی رۆژانەی هەرێم و (164) هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی كۆمپانیای كەركووك، دەكاتە رۆژانە (410 ) هەزار بەرمیل نەوت و، پێشبینییش دەكرێت ئەو ئاستە لە رۆژانی داهاتوودا زیاد بكرێت بۆ ئەوەی حكوومەتی عێراق لەگەڵ وەزارەتی داراییدا، پشكی هەرێمی كوردستان بە تەواوەتی بنێرن".

دەشڵێت: "وەزیری نەوت ئاماژەیشی دا كە، پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و حكوومەتی بەغدا لە رووی بواری نەوت و رێككەوتنەكەوە بەرەو پێشكەوتن دەڕۆن ‌و،‌ پابەندبوونی خۆی وەكو وەزارەتی نەوتی حكوومەتی عێراق دووپات كردەوە بەوەی كە رێككەوتنی نێوان هەردوولا بە وردی جێبەجێ بكرێت، هەرچەندە گرفتی پەیوەندیی نێوان هەردوولا لەسەر كڕین و فرۆشتنی نەوت نییە بە تەنیا، بەڵكە لەسەر زۆر بابەتی دیكەیە و، ئەگەر كێشەیشمان هەبێت پێویستە چارەی بكەین ‌و رێككەوتنەكە سەر بگرێت". ‌

نەشوان بەرزنجی




دوایین هەواڵەکان

پرۆفیسۆر خەلیل ئیسماعیل: ھەڵبژاردن بەبێ پارتی عاقیبەتی باش نابێت"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 15:04:43

ھەولێر-KDP.info- مامۆستایەکی زانکۆ دەڵێت، نزیکبوونەوە لەنێوان لایەنەکان بۆ بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن  و نەرمی نواندن بەرامبەر  مەرجەکانی پارتی ھەیە..دەشڵێت، ھەڵبژاردن بەبێ پارتی دەکرێت، بەڵام عاقیبەتی باش نابێت و پرۆسەی حوکمڕانی شەلەل دەبێت.

 
پەدەکەسە: چاوەڕوانبن ھێزی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بارەگاکانمان دەپارێزێت

THURSDAY, 25 APRIL 2024 15:04:16

ھەولێر-KDP.info-  كارزانی سه‌باح هه‌ورانی، رۆژنامه‌نووس راپۆرتێكی ئاماده‌ كردووه‌ تێیدا هاتووە: باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ سووریا سه‌ركۆنه‌ی سووتاندنی باره‌گای پارتی دیموكراتی كوردستانی سووریا له‌ شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای كوردستان كرد و سه‌ركرده‌یه‌كی ئه‌و حزبه‌ زانیاری نوێ ده‌خاته‌روو.

 
مەسعود کاڕەش" لەھەولێر ئامادەکاری بۆ وەرزی گەرماو دابین کردنی ئاو دەکرێت"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 14:04:29

ھەولێر -KDP.info-  جێگری پارێزگاری ھەولێر ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، لە چەند رۆژی داھاتوو کۆبوونەوەیەک بۆ ئامادەکاریانی وەرزی گەرما و بەرەنگابوونەوەی وشکەساڵی دەکرێت و دەشڵێ، ھەر شوێنێک پێویستی بە بیر ھەبێت ئەوە بیری ئاوی بۆ دابین دەکرێت.

 
بەردی بناغەی پڕۆژەی کۆرنیشی رووبارێ روویێ شین و یاریگایەکی وەرزش دانرا

THURSDAY, 25 APRIL 2024 14:04:45

ئامێدی-KDP.info- لەژێر چاودێریی پارێزگاری دهۆک بەردی بناغەی دوو پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری ناحیەی شێلادزێی سەر بە قەزای ئامێدی دانرا. پارێزگار دووپاتی دەکاتەوە، لە جێبەجێ کردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانیان بەردەوام دەبن.

 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری پێشووی موسەننا کرد

THURSDAY, 25 APRIL 2024 12:04:06

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری پێشووی موسەننا کرد و بارودۆخی سیاسیی عێراق و دۆخی پارێزگاکانیان تاوتوێ کرد.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact