هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌دات، په‌رله‌مان به‌رده‌وامه له به‌دواداچوونی زێده‌ڕۆیی بۆ سه‌ر زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان و ده‌شڵێت: "سه‌رۆكی حكوومه‌ت زۆر به جیددی هاتووه‌ته سه‌ر خه‌ت".
ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان (د. فرسه‌ت سۆفی) به ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتیی دیموركراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تدا، تایبه‌ت بوو به زێده‌ڕۆیی سه‌ر زه‌وی حكوومه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێستا لیژنه‌یه‌ك پێك هاتووه، كه جێگری سه‌رۆكوه‌زیران سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌یه، له هه‌مان كاتدا ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ڕاپۆرتی خۆیان پێشكه‌ش كرد و هه‌موویشمان ڕه‌زامه‌ند بووین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێت ئه‌و دۆخه‌ی له كوردستان هه‌یه سنووری بۆ دابنرێت، چوكه زێده‌ڕۆیی له سنوور ده‌رچووه و ده‌بێت ڕێوشوێنی پێویست بگیرێته به‌ر".
(سۆفی) گوتیشی: "هه‌موو ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له‌باره‌ی زێده‌ڕۆیی پرسیاریان ئاڕاسته‌ی حكوومه‌ت كردووه، حكوومه‌تیش پڕۆژه‌یه‌كی داوه‌ته په‌رله‌مان تا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕێگری له زێده‌ڕۆیی بكرێت".
ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو، به‌شێك له به‌رپرسان زێده‌ڕۆییان كردووه، بۆیه لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وانیشدا ده‌كرێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه‌یشی دا: "سه‌رۆكی حكوومه‌ت زۆر به جیددی هاتووه‌ته سه‌ر خه‌ت بۆ سزادان و به دواداچوونی ئه‌وانه‌ی زێده‌ڕۆییان كردووه".
كارزان سه‌باح هه‌ورامی