مۆسكۆ-KDP.info- ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (ڤلادیمێر پوتین) هاوكاری و پشتیوانیی سه‌ربازیی وڵاته‌كه‌ی به (حه‌یده‌ر عه‌بادی)ی میوانی ڕاگه‌یاند، تا له به‌رپه‌رجدانه‌وه‌ی داعشدا كه‌ڵكی لێ ببینن.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه له‌م هه‌فته‌یه‌دا حكوومه‌ته‌كه‌ی (عه‌بادی) گه‌وره‌شارێكی دیكه‌ی ستراتیژی له‌ده‌ست دا، به‌ڵام له ڕووسیا گوتی، ویستوویه‌تی له‌گه‌ل ڕووسیا بره‌و به پێوه‌ندییه‌كانی بدات و گوتیشی كه، ئامۆژگاری 'هێزێكی دیاریكراو'ی پشتگوێ خستووه كه به (عه‌بادی) گوتووه، ئه‌م سه‌ردانه‌ت بۆ مۆسكی ئه‌نجام مه‌ده.
سه‌رۆكی رووسیا(ڤلادیمێر پوتین) له گوتوێژی له‌گه‌ڵ (عه‌بادی)دا له كرملین گوتی، ''ئێمه هاوكارییه‌كانمان له بواری ته‌كنه‌لۆژیای سه‌ربازیدا پێوه‌ندییه‌كانمان فراوان ده‌كه‌ین.'' وه‌هایش عێراقی ناو برد كه شه‌ریكی دێرینیانه له ناوچه‌كه‌دا.
(پوتین) گوتی، پێوه‌ندییه‌كانمان به سه‌ركه‌وتوویی پێشوه‌چوون به خۆیانه‌وه ده‌بینێ.. كۆمپانیاكانمان له وڵاته‌كه‌تاندا كار ده‌كه‌ن و قسه‌مان له‌سه‌ر وه‌به‌رهێنانه به ملیاران دۆلار.''
(عه‌بادی)یش گوتی، هه‌ردوو لامان جه‌ختمان له‌سه‌ر په‌ره‌دان به پێوه‌ندییه‌كان له هه‌موو بواره‌كان كرده‌وه، به هاوكاریی سه‌ربازی، ته‌كنیكی، ئابووری، به كه‌رتی نه‌وت و غازیشه‌وه.
زریان زیاد