هەولێر-KDP.info-سەرچاوەیەکی ئاگادار دەڵێ، پێشنیاز دراوەتە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ئەم مانگە دوو موچە بدرێتە فەرمانبەران.
سەرچاوەیەکی ئاگادار کە نەویست ناوی ببرێت، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت، ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ وەزارەتی داراییدا لە پرسوڕاوێژدانە بۆ جێبەجێكردنی ئەو پێشنیازە.
حەفتەی ڕابردوو 527ملیار دینار لە بەغداوە گەیشتە هەولێر و، سەرەتای ئەم حەفتەیشە 500ملیۆن دۆلار قەرزەکە لە توركیاوە گەیشتووە.
بە پێی زانیارییەكان بۆ دابەشكردنی دوو مووچە پشت بەو دوو سەرچاوەیە دەبەسترێت، بەڵام وا دیارە كورت دەهێنێت و بەشی دوو مووچە ناکات؛ ئاخر حكوومەت بۆ ئەو کارە پێویستی بە تریلیۆنێكو700ملیار دینار دەبێت.
بە دابەشكردنی مووچەی پێشمەرگە، دانی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران دەستی پێكردوە.
یەحیا سابیر