به‌غدا-KDP.info- بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌ڵێت، له‌لایه‌ن بانكى ناوه‌ندیى عێراقه‌وه ئاگادار كراونه‌ته‌وه كه، بڕیارى لابردنى سفره‌كانى سه‌ر دراوى عێراقى به‌رده‌وامه و درواێكى نوێ كه بە زمانى كوردیش لەسەری نووسراوه، ده‌خرێته بازاڕه‌وه .
بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق (ئه‌حمه‌دى حاجى ڕه‌شید ) به ماڵپه‌رى فه‌رمیی پارتیی دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "پرسیارم ئاراسته‌ى راوێژكارى بانكى ناوه‌ندى كرد له‌باره‌ى لابردنى سفره‌كانى سه‌ر دراوى عیراقى، ئەویش گوتی: ئه‌و پرۆژه‌یه به‌رده‌وامە و كارى تێدا ده‌كه‌ین كه ئه‌مرۆ یاخود به‌یانى ده‌یخه‌ینه بازاڕه‌وه، به‌ڵام من پێموانییە له‌مساڵدا بخرێـته بازاڕه‌وه، له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك، یه‌كه‌میان: تێچوویه‌كى زۆرى ده‌وێت، دووه‌م: بارى ئابووریمان ناجێگیره، سێیه‌م: نموونه‌كان ته‌واو نه‌بوونه ".
(ئه‌حمه‌دى حاجى ڕه‌شید) گوتیشى: "وەک ئەوەی پێیانڕاگەیاندووین، دراوه نوێیەکە، بە زمانى كوردی و عه‌ره‌بى له‌سه‌ر ده‌نووسرێت، چونكه بڕیارى ده‌ستووره"، گوتیشی، له‌مه‌ودوا دوو جۆری تر پاره جاپ دەکرێ كه 50 هه‌زار دینارى و 100 هه‌زار دینارییە، جۆرى 50 هه‌زار دینارییه‌كه ئەم ساڵه لە چاپ دەدرێ بەڵام 100 هه‌زارییەکە له‌وه ده‌چێت ئه‌مساڵ ئاماده نه‌بێت ".
بەڵام وەک بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایى دەڵێێ، هێشتا یه‌كلا نه‌بووەته‌وە كه لابردنى سفره‌كانی سەر دراوی عێراقی ئه‌مساڵ ساز دەدرێ یاخود نا، چونكه دواى ده‌ركردنى و پاشان كێشانه‌وه‌ى له بازاڕ، زیانێكى زۆرى ده‌بێت، بۆیه ئه‌گه‌ر گه‌یشتنه ئه‌و ڕاستییه‌ى ئه‌مساڵ ناتوانن سفره‌كان لابده‌ن، ئه‌وا دراوى 50 هه‌زار دینارییه‌كه لە چاپ دەدەن.
نه‌شوان به‌رزنجى