كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو قەداسەتی پاتریارك مار دەنخای چوارەم له دڵه‌وه خه‌مبارى كردین، به‌م بۆنه‌یه‌وه به ناوى خۆمان و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشى له ده‌سته‌ى كه‌نیسه‌ى ئاشووریى ڕۆژهه‌ڵات و بڕوادارانى ئه‌م كه‌نیسه‌یه ده‌كه‌ین، هیوادارین خواى گه‌وره ئارامییان پێ ببه‌خشێت و خوالێخۆشبوو به دلۆڤانیى خۆى شاد بكات.
به كۆچى دواییى قەداسەتی پاتریارك مار دەنخای چوارەم، كه‌سایه‌تییه‌كى كارا و كاریگه‌رمان له ده‌ست دا، كه هه‌میشه ڕۆڵێكى گه‌وره‌ى له بره‌ودان به پێكه‌وه‌ژیان و گیانى ته‌بایى و ئاشته‌وایى له‌سه‌ر ئاستى كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه و جیهاندا گێڕاوه. هیوادارین ئه‌مه دوایین كۆستى كه‌نیسه‌ى ئاشووریى ڕۆژهه‌ڵات بێت و خواى گه‌وره سه‌بووریى هه‌موو لایه‌ك بدات.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان.
27-3-2015