سلێمانى-KDP.info- به‌رپرسى لقى 4ى پارتیى دیمورکراتى کوردستان له سلێمانى پێداگرییان له‌سه‌ر داواکاریی خۆیان که وه‌رگرتنی پۆستی قایمقامی هه‌ڵه‌بجه‌یه ڕاده‌گه‌یه‌نێت و جه‌خت ده‌کاته‌وه که، هه‌ر لێدوانێکى تریش له غه‌یرى ئه‌وه ناچێته خانه‌ى لێدوانى فه‌رمیى لیژنه‌ى دانوستانکار و هه‌ڵوێستى فه‌رمیى پارتییه‌وه.
(سه‌عید پشده‌رى) به‌رپرسى لقى 4-ى پارتیى دیموکراتى کوردستان له سلێمانى، به ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتیى دیموکراتى کوردستانى راگه‌یاند: ”ئیمه به فه‌رمى رای خۆمان له‌سه‌ر دانوستان بۆ پێکهێنانى حکوومه‌تى بنکه‌فراوانى لۆکاڵى سلێمانى ناردووه بۆ هه‌ردوو لایه‌نى بزووتنه‌وه‌ى گۆران و یه‌کێتیى نیشتمانى کوردستان که لیژنه‌یه‌کى هاوبه‌شیان هه‌یه، زۆر به راشکاوى داکۆکیمان له‌سه‌ر ئه‌وه کرد که ده‌بێت رێز له رێککه‌وتنه‌که‌ى لایه‌نه سیاسییه‌کان له هه‌له‌بجه بگیرێت که پێوه‌سته به دابه‌شکردنى پۆسته‌کانى هه‌ڵه‌بجه، به‌ڵام به داخه‌وه هێشتا وه‌ڵامێکى روون نییه.”
پێوه‌ست به‌وه‌ى که بۆ تائیستا یه‌کێتى و بزووتنه‌وه‌ى گۆران هه‌ڵوێستى فه‌رمیى خۆیان به پارتى رانه‌گه‌یاندووه، (پشده‌رى) گوتى: ”بۆچى پۆستى پارێزگار له هه‌ڵه‌بجه بۆ بزووتنه‌وه‌ى گۆران دانراوه و به‌ریان که‌وتووه، پۆستى سه‌رۆکى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا به‌ر یه‌کێتیى نیشتمانى کوردستان که‌وتووه و بۆیان دیارى کراوه، پۆستى جێگرى پارێزگار به‌ر لیستى خزمه‌ت که‌وتووه و بۆیان دیارى کراوه، ته‌نیا لایه‌ن که بێبه‌ش کراوه پارتیى دیموکراتى کوردستانه، که بریار بوو پۆستى قایمقامى هه‌ڵه‌بجه‌مان پێ بدرێت، بۆیه ئێمه سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که ده‌بێت رێز له‌و رێککه‌وتنه بگیرێت، ئاخر کاتێک ئێمه بمانه‌وێت حکوومه‌تێکى بنکه‌فراوان که هه‌موو لایه‌نه‌کان به‌یه‌که‌وه شه‌ریکى راسته‌قینه بین، له پلان و چاودێرىکردن و مامه‌ڵه‌کردن و به‌رپرسیاره‌تیى ئه‌نجامه‌کانى ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ى که پێشکه‌ش ده‌کرێت، بێگومان ده‌بێت رێز له‌و رێککه‌وتنانه بگیرێت.”
له‌باره‌ی هۆکارى دواکه‌وتن و هه‌ڵوێستى فه‌رمیى گۆران و یه‌کێتییش بۆ پارتى، (پشده‌رى) گوتى: ”چه‌ند زووتر ئه‌و حکوومه‌ته بنکه‌فراوانه له پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه پێک بهێنرێ ئه‌وه‌نده زیاتر به‌رژه‌وه‌ندیى گشتى و به‌رژه‌وه‌ندیى هاووڵاتى تێدایه؛ ڕوونیشه که پارتی هۆکار نییه له دواکه‌وتنه‌که‌ى، چونکه ئێمه ده‌مانه‌وێت به فیعلى به‌شدار بین و هه‌ڵوێستى خۆیشمان به راشکاوى له‌گه‌ڵ هه‌ردوولایه‌ن راگه‌یاندووه، به‌ڵام ئێمه به‌شدارییه‌کى فیعلیمان ده‌وێت له هه‌ردوو پارێزگاکه. ئه‌و به‌شدارییه فیعلییه‌یش تاکو ئێستا به‌رجه‌سته نه‌بووه، به‌ڵام ئێمه له دوادانیشتنمان که له مه‌کۆى سه‌ره‌کیى بزووتنه‌وه‌ى گۆران له‌گه‌ل لیژنه‌ى هاوبه‌شى هه‌ردوو لا ئه‌نجاممان دا، له دواى دوو رۆژ ئێمه وه‌ڵامى خۆمان به فه‌رمى و به نووسراو بۆ هه‌ردوولایه‌ن ناردووه، که‌چی تاکو ئێستا وه‌ڵامى فه‌رمیى ئه‌وان بۆ ئێمه نه‌هاتۆته‌وه که مانگێک زیاتر به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕ بووه.”
پێوه‌ست به داواکاریى پارتى بۆ پۆستى قایمقامى هه‌ڵه‌بجه و داواکاریى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان له‌سه‌ر پۆستى قایمقامى دهۆکیش (سه‌عید پشده‌رى) گوتى: ”ئه‌وه دووره له راى فه‌رمیى یه‌کێتیى نیشتمانى، چونکه له دانیشتنه‌کاندا هیچ جارێک باس له‌وه نه‌کراوه که دانوستانى سلێمانى ببه‌سترێته‌وه به هى هه‌ولێر یان دهۆک، به پێچه‌وانه‌وه ئێمه وه‌کو لیژنه‌ى دانوستان له چوارچێوه‌ى سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه قسه‌مان له‌سه‌ر دابه‌شکردنى پۆسته‌کان کردووه، له‌و کۆبوونه‌وانه‌شدا به هیچ جۆرێک نه بریار بووه نه باسى لێوه کراوه که هه‌مووى بکرێته یه‌ک مه‌له‌ف و به‌یه‌که‌وه رێککه‌وتنىان له‌سه‌ر بکرێت؛ جیا له‌وه‌ش له دانوستانه‌کانى خۆماندا باسى ئیستحقاقى ئینتخابیى خۆمان کردووه، که هێزى سێیه‌مین له پارێزگاى سلێمانى، له‌م سۆنگه‌یه‌وه ئێمه داوا ده‌که‌ین ئه‌و پۆستانه‌ى خۆمان پێ بدرێت، به‌ڵام جگه له ژماره‌که له رووى پۆسته‌وه ئێمه له‌سه‌ر نه‌وعیه‌ته‌که‌ش ته‌ئکید ده‌که‌ینه‌وه و نه‌رمییشمان نواندووه که له رووى نه‌وعییه‌وه ئێمه ناڵێین هه‌موو پۆسته‌کان له 100% بۆ ئێمه بێت، به‌لام به‌بێ ئه‌و پۆستانه‌ى که به ئێمه ده‌درێت ره‌نگدانه‌وه‌ى به‌شداریى فیعلیمان ده‌ست پێده‌کات. هه‌ڵبه‌ت زیاتر له مانگێکیشه چاوه‌ڕوانین به‌ڵام تائیستا وه‌ڵامێکى فه‌رمى به ئێمه نه‌گه‌یشتۆته‌وه، پێشمان وا نییه ئه‌وه‌نده کۆسپێکى گه‌وره بێت که ئه‌وان بیانه‌وێت چاره‌ى بکه‌ن که رێککه‌وتنێکى پێشوه‌خته‌ى لایه‌نه سیاسییه‌کان هه‌یه و هى هه‌موو لایه‌نه‌کان وه‌کو خۆى جێبه‌جێ کراوه ته‌نیا پارتیى دیموکراتى کوردستان بێبه‌ش کراوه له‌و رێککه‌وتنه.”
له‌باره‌ی ئه‌وه‌یشه‌وه که پارتى ته‌نازوولى له پۆستى قایمقامى هه‌ڵه‌بجه کردووه، به‌رپرسى لقى 4ى پارتى له سلێمانى گوتى: ”به نووسراوى فه‌رمى هه‌ڵوێستى خۆمان وه‌کو لیژنه‌ى دانوستانکارى پارتى بۆ پێکهێنانى حکوومه‌تى بنکه‌فراوانى هه‌ڵه‌بجه داوه‌ته هه‌ردوو لایه‌ن، له‌وێشدا تۆمار کراوه که ئێمه ته‌ئکید ده‌که‌ینه‌وه که ده‌بێت رێز له‌و رێککه‌وتنه بگیرێت که له هه‌ڵه‌بجه کراوه، به‌پێى ئه‌و رێککه‌وتنه‌ش قایمقامى هه‌ڵه‌بجه به‌ر پارتیى دیموکراتى کوردستان ده‌که‌وێت و، زۆریش سوورین له‌سه‌ر داواکارییه‌که‌ى خۆمان. هه‌ر لێدوانیکى تریش له غه‌یرى ئه‌وه ناچێته خانه‌ى لێدوانى فه‌رمیى لیژنه‌ى دانوستانکاره‌وه و هه‌ڵوێستى فه‌رمیى پارتىیه‌وه.”