Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 25 APR 2024 08:00 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ده‌زگای بارزانی، سووته‌مه‌نی و خواردن و جلوبه‌رگی بۆ ٢٠٠٠ ئاوارەی سەر چیای شه‌نگال برد
| KDP.info


شنگال -KDP.info- له‌ درێژه‌ی كار و چالاكییه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بۆ ئاوارەانی سه‌ر چیای شه‌نگال بۆ چه‌ندین جار تیمی ده‌زگا به ‌شێوه‌یه‌كی به‌رنامه‌دار كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كانی ده‌باتە سه‌ر چیاكه ‌و، به‌سه‌ر ئاوارەاندا دابه‌شی ده‌كات، له‌ هه‌ڵمه‌تێكی نوێدا به‌ ئاماده‌بوونی (شێخ عه‌زیز شێخ ڕه‌زا) سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی خۆراك و سوته‌مه‌نی و جلوبه‌رگ و خواردنی به‌یانیان گه‌یانده‌ 2000 هه‌زار ئاوارە له‌سه‌ر چیای شه‌نگال.

له‌ درێژه‌ی كار و چالاكییه‌ به‌رده‌وامه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بۆ ئاوارەانی سه‌ر چیای شه‌نگال، پاش ئه‌وه‌ی له‌ ڕێگه‌ی ئاسمانی و وشكانییه‌وه‌ چه‌ندین جار كۆمه‌ك و هاوكاری به‌رفراوانی گه‌یانده‌ ئاوارەانی سه‌ر چیاكه‌؛ ئێستا به ‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام خۆراك و پێداویستیی زستانه‌یان بۆ دابین ده‌كات و، بە تیمه‌كانیدا بۆیانی دەنێرێت؛ له‌ هه‌ڵمه‌تێكدا له‌سه‌ر چیای شه‌نگال به‌ ئاماده‌بوونی شێخ عه‌زیز شێخ ڕه‌زا سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، تیمی ده‌زگا هه‌ستان به‌ دابینكردنی خۆراكی مانگانه‌ بۆ 2000 هه‌زار خێزان كه‌ بۆ هه‌ر خێزانێك كارتۆنێك برنج و ساوار و ڕۆن و فاسۆلیا و خوێ و ئاوەته‌ماته ‌و، لەو بابەتانەی تێدایه‌،  له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی 40 لیتر سووته‌مه‌نی بۆ هه‌ر خێزانێك كه‌ لەو وه‌رزی سه‌رما و بارانەدا پێویستییه‌كی زۆریان پێ هه‌بوو؛ ئاوارەکانی سه‌ر چیاكه‌ زۆر سوپاسی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانییان كرد كه‌ تاكه‌ ده‌زگا بووه‌ توانیویه‌تی سووته‌مه‌نیان بۆ دابین بكات، كه‌ تاوه‌كو ئێستا زیاتر له‌ 240000 لیتر سووته‌مه‌نییان به‌سه‌ردا دابه‌ش كراوه‌, هه‌روه‌ها ئومێدی زیاتریان به‌ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هه‌بوو كه‌ درێغی ناكات له‌ گه‌یاندنی كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كان و ئومێدی به‌رده‌وامی و سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌زگا خواست، هاوكات هه‌ر له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا ده‌ست كرا به‌ دابه‌شكردنی (20000) پارچه‌ پارازتە (معه‌له‌بات) كه‌ بیکەنە ناشتا، هه‌روه‌ها 3800 كیسه‌ جلوبه‌رگ و ساقۆ (قه‌مسه‌ڵه)‌ی گه‌ورانە دابه‌ش كران.




دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی ناوخۆ ئاگادارییەك ئاراستەی ئەو ئەفسەر و كارمەندانە دەكات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 00:04:55

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاگادارییەك ئاراستەی ئەو ئەفسەر و كارمەندانە دەكات كە بی مۆڵەتی خوێندن بڕوانامەیان بەدەست هیناوە و تاوەكوو ئێستا بۆیان هەژمار نەكراوە.

 
ھەرێمی کوردستان بەشداری لە دیداری ئەبوزەبی بۆ وەبەرھێنان دەکات

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 19:04:39

ھەولێر -KDP.info- دەستەی گشتی وەبەرھێنان بەشداری لە سێزدەمین دیداری وەبەرھێنان لە ئەبوزەبی دەکات و سەرۆکی دەستەی گشتی وەبەرھێنانیش دەڵێ، ھەرێمی کوردستان بۆ جاری یەکەمە بەشداری لە دیدارەکە دەکات.

 
ئەنجومەنی وەزیران: بەپێی یاسا بەرکارە فیدڕاڵییەکان، بەشی بەغدا لە داهاتی نانەوتی هەرێم دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 19:04:56

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی نیسانی 2024، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

 
مەحموود محەممەد: وەک پارتی لەگەڵ سیستەمی هەڵبژاردن و ڕێگریی لە بەشداریی پێکهاتەکان، کۆک نەبووین

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 18:04:37

مەحموود محەممەد: وەک پارتی لەگەڵ سیستەمی هەڵبژاردن و ڕێگریی لە بەشداریی پێکهاتەکان، کۆک نەبووین

 
راوێژکارێکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکان: ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کاریگەری ھەبووە"

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 17:04:54

ھەولێر-KDP.info- دوای ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کرانەوەیەک ھەیە لەنێوان ھەرێم و بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی ھەرێم و دەنگەکانی کورد لە کەرکووک و نەینەوا و خانەقین گۆڕانکاریان پەیداکردوە. 

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact