هه‌رشه‌م -KDP.info- به مه‌به‌ستی بره‌ودان به بواری ته‌ندروستی له كه‌مپی ئاوارەکانی هه‌رشه‌م، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی مانگی سووری ئیماراتی له ڕێوڕه‌سمێكدا دوو نه‌خۆشخانه و نانهواخانهیهكیان بۆ ئاوارەکانی كه‌مپه‌كه کردەوە.
له‌درێژه‌ی كار‌و چالاكییه به‌رده‌وامه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌سه‌رجه‌م كه‌مپه‌كاندا، ئه‌مرۆ جگه له دابه‌شكردنی یارمه‌تی و پێداویستی به‌سه‌ریاندا، هاوكات هه‌وڵیداوه له‌ڕووی ته‌ندروستیشه‌وه گرنگیان پێبدات، له‌و میانه‌شدا به هاوكاری له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی مانگی سووری ئیماراتی له ڕێوڕه‌سمێكدا به ئاماده‌بوونی (مو‌سا ئه‌حمه‌د) جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و (دكتۆر محه‌مه‌د عه‌تیق ئه‌مین عامی) ڕێكخراوی مانگی سووری ئیماراتی هه‌ستان به كردنه‌وه‌ی دوو نه‌خۆشخانه له كه‌مپه‌كه‌دا، كه گرنگییه‌كی تایبه‌تی ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆش و دابینكردنی پێداویستیی ته‌ندروستی بۆ ئاوارەکان، هه‌روه‌ها له كه‌مپه‌كه‌دا نانه‌واخانه‌یه‌ك كرایه‌وه، كه ڕۆژانه سێ ژه‌م نانی گه‌رم بۆ ئاوارەکان دروست ده‌كات و به سه‌ریاندا دابه‌شی ده‌كات.