Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 26 APR 2024 12:06 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆک بارزانی: هیچ چەکێک هێندەی یەکڕیزیمان کاریگەر نییە..پێنج لایەنە سیاسییەکەی هەرێم ستاییشی رۆڵی سەرۆک بارزانی دەکەن
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-(سەرۆك بارزانی) لە پێشوازی سەرکردەی حزب و لایەنە سیاسییەکانی هەرێم رایگەیاند کە، بۆ ئێستا و داهاتووشمان هیچ چەکێک هێندەی یەکڕیزیمان کاریگەر نییە..لای خۆیشیانەوە سەرکردەی حزب و لایەنە سیاسییەکانی هەرێم ستایشی رۆڵی (سەرۆک بارزانی)ـیان کرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنشەممە ٢٦ـی ٢ـی ٢٠١٥ لە سەلاحەدین سەرۆکی هەرێمی کوردستان (مەسعود بارزانی) پێشوازیی لە سەرکردەی حزب و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، سەرەتا (سەرۆك بارزانی) بەخێرهاتنی ئامادەبووانی کرد، دواتر کورتەیەکی لەبارەی سەردانەکەی بۆ ئەورووپا و بەشداریی لە کۆنفڕانسی میونخ پێشکەش کرد و ڕوونی کردەوە کە ئێستا هەموو جیهان بەچاوی ڕێزەوە دەڕواننە کوردستان و پێشمەرگە و ئازایەتی و سەرکەوتنەکانی پێشمەرگە بۆ هەموومان مایەی شانازیین. (سەرۆک بارزانی) ڕوونیشی کردەوە کە ڕێزگرتن لە کوردستان و ئازایەتیی پێشمەرگە هەر لەسەر ئاستی بەرپرسانی ئەو وڵاتانەدا نییە بەڵکوو خەڵکی ئەو وڵاتانەش ئێستا کوردستان و پێشمەرگە وەک تاکە هێزێک دەناسن کە توانیویەتی تەلیسمی داعش بشکێنێت.
دواتر (سەرۆك بارزانی) بە وردی باسی ڕەوشی بەرەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و قەیرانی دارایی کرد و سوپاسی خۆڕاگریی خەڵکی کوردستانی کرد کە بە یەکڕیزی و تەباییان، پشتیوانی پێشمەرگە بوونە و تەئکیدی کردەوە کە بۆ ئێستا و داهاتووشمان هیچ چەکێک هێندەی یەکڕیزیمان کاریگەر نییە و ئەوەی سەرکەوتنمان مسۆگەر دەکات ئەو یەکڕیزییەیە و نابێ ڕێگە بدەین ناحەزان بەهیچ شێوەیەک درز بخەنە ڕیزەکانمان. (سەرۆك بارزانی) جەختیشی کردەوە کە وێڕای تەحەدیاتی بەردەممان، ئاییندەیەکی ڕوون لەبەردەم خەڵکی کوردستانە.
پاشان، (د. ئاشتی هەورامی) وەزیری سامانە سروشتییەكان، ڕاپۆرتێكی لەبارەی ڕێككەوتنی حكوومەتی هەرێم و بەغدا پێشکەش کرد و بە تێروتەسەلی وردەكارییەكانی هەناردەكردنی نەوتی بۆ ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە ڕوون کردەوە و، بەڕێز دکتۆر عەلی سندی وەزیری پلاندان ڕوونکردنەوەی پێویستی لەبارەی وردەکارییەکانی کێشەی دارایی پێشکەش کرد.
دواتر سەرکردەی حزب و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان وێڕای پێزانینیان بۆ ڕێکخستنی کۆبوونەوەکە و ستاییشی ڕۆڵی (سەرۆک بارزانی) و ناردنی سڵاو بۆ پێشمەرگە قارەمانەکان، پشتیوانیی خۆیان بۆ سیاسەتی نەوت و سەربەخۆیی ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی و تەئکیدیان کردەوە کە خەڵکی کوردستان بە یەکڕیزی و یەک ئیرادەییەوە داکۆکی لە مافە دەستوورییەکانی خۆی دەکات. تەئکیدیشیان کردەوە کە ئەو ئێستا گەلەکەمان خاوەنی بڕیار و ئیرادەی خۆیەتی و ئەوە بەرهەمی خەبات و قوربانیدانی چەندین ساڵەی گەلەکەمانە و لەژێر هیچ گوشارێکدا دەستبەرداری نابین.
ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە هەروەها جەختیشیان کردەوە کە لەم دۆخەی ئێستادا پێویستە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی کوردستان زیاتر بە هەستکردن بە بەرپرسیارێتی نیشتیمانی مامەڵە لەگەڵ ڕەوشەکەدا بکەن و وەک پێشمەرگە بەرگری لە مافەکانی گەلەکەیان بکەن.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەشدا (سەرۆک بارزانی) وەڵامی سەرنج و تێبینییەکانی ئامادەبووانی کۆبوونەوەکەی دایەوە.




دوایین هەواڵەکان

چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ دکتۆر جەرجیس حەسەن بەڕێوەچوو

FRIDAY, 26 APRIL 2024 01:04:37

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی پێنجشەممە لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ (دکتۆر جەرجیس حەسەن) بەڕێوەچوو.

 

فازڵ میرانی: پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌

THURSDAY, 25 APRIL 2024 21:04:43

ھەولێر-KDP.info- به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی له‌م هه‌لومه‌رجەدا دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌، ده‌شڵێت، ده‌بێت ئه‌مڕۆ بپارێزن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازییه‌كانی دوێنێ به‌رده‌وام بن.

 
شێروان دوبەردانی" ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ زێدەڕۆیی بکەنە سەر مافەکانی کورد و پارتی"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 20:04:44

نەینەوا -KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتی دەڵێت، ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ  دەستوەردان لە پۆستە کارگێڕییەکانی نەیەنەوا بکەن و گۆڕانکاری لەو پۆستانە بکەن کە پشکی پارتی و کوردن..دەشڵێت، ئێمە بەرەنگاریان دەبینەوە.

 
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (سەید مەحموود تاوەگۆزی) دەکات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 19:04:31

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (سەید مەحموود سەید حسێن تاوەگۆزی) دەکات.

 
بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر"بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت

THURSDAY, 25 APRIL 2024 17:04:26

ھەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر دەڵێت، نرخی گۆشت لە بازاڕەکانی هەرێم دادەبەزێت..دەشڵێت، بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact