هه‌ولێر ـــ-KDP.info مانگی سووری ئیمارات، بڕیاری دا زانگە (نه‌خۆشخانه‌ی له‌دایكبوون)ـێک له شاری هه‌ولێر بكاته‌وه، پارێزگاری شاری هه‌ولێریش سوپاسی ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ریه ده‌كات.
نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر پێشوازى له شاندێكی شانشینی ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌ب كرد كه پێك هاتبوو له شێخ ڕاشد مه‌نسووری سەركونسووڵی ئیمارات له هه‌ولێر و د. محه‌مه‌د فه‌لاحی ئه‌مینداری گشتیی مانگی سووری ئیمارات.
به‌پێی ڕاگه‌یێنراوی پارێزگای هه‌ولێر، هه‌ردوو لا گفتوگۆیان له‌سه‌ر پرسی ڕه‌وشی ئاواره‌كان و، سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه كردووه. بڕیاریش دراوە به‌رنامه‌ی ساڵی 2015ی مانگی سووری ئیمارات به توانست و پشته‌وانییه‌كی باشتر له پار، به هه‌ماهه‌نگیی پارێزگای هه‌ولێر جێبه‌جێ بكرێت و، چه‌ند كار و پڕۆژه‌یه‌كی فریاگوزاری و ته‌ندروستییش جێبه‌جێ بكرێت؛ له‌وانه دروستكردنی زانگەیەک.
پارێزگاری هه‌ولێر سوپاس و پێزانینی حكوومه‌تی هه‌رێم و، پارێزگای هه‌ولێری بۆ گه‌ل و حكوومه‌تی ئیماراتی یه‌كگرتوو ی عەرەب و، هاوكارییه‌كانی مانگی سووری ئیمارات، دووپات كرده‌وه و، هه‌موو پشتى وانییه‌كی پارێزگای بۆ سه‌رخستنی كار و به‌رنامه‌كانیان ده‌ربڕی