کەرکووک-KDP.info- شەڕ لە میحوەری کەرکووک بەرەدەوامە و ھێزەکانی پێشمەرگەیش لە دۆخی هەڵمەتبردنن و گەییشتوونەتە پردی تەللوەرد و پێشڕەویی پێشمەرگە بەردەوامە و چەندین تەرمی تیرۆریستانیش لە گۆڕەپانی شەڕدا کەوتوون.
بەڕێوبەری راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان عەمید(ھەڵگورد حیکمەت) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "دوای ئەوەی تیرۆریستانی داعش لە میحوەری کەرکووک ھێرشیان کردە سەر ھێزی پێشمەرگە و چەند شوێنێکیان کۆنترۆڵ کرد، لەئێستادا ھێرشەکە پێچەوانە بووەتەوە و ھێزی پێشمەرگە لە پێشرەویدایە و لە ئێستادا گەیشتوونەتە سەر پردی تەللوەرد."
عەمید(ھەڵگورد حیکمەت)گوتیشی، ژمارەیەکی زۆری چەکدارانی داعش کوژراون و زیاتر لە 10تەرمیشیان کە بیانین کەوتوونەتە دەست ھێزی پێشمەرگەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، تائێستا شەڕ بەردەوامە و ھێزی پێشمەرگە لە پێشرەویدایە.
بڵند ئیبراھیم