ئامه‌د-KDP.info- سەرۆکی پێشووی 'شاره‌وان'ـی ئامه‌د و ڕۆشنبیر و ڕووناكبیر (عه‌بدوڵڵا ده‌میرباش) ده‌ڵێت،رۆڵی سه‌رۆك بارزانی ڕۆڵێكی دیرۆكی و كوردانە و كوردستانییه؛ ده‌شڵێت، ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی كه پێشمه‌رگه و شه‌ڕڤانان له به‌ره‌كانی جه‌نگ به ده‌ستیان هێنا، به تایبه‌ت له ڕزگاركردنی كۆبانێدا، هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستانی به دڵ و ڕۆح و گیان كرده یه‌ك.
سەرۆکی پێشووی 'شاره‌وان'ـی ئامه‌د و ڕۆشنبیر و ڕووناكبیر (عه‌بدوڵڵا ده‌میرباش) به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند: "پیرۆزبایی و سڵاو و ڕێزم ئاراسته‌ی هه‌موو كورد و كوردستانیان ده‌كه‌م، به بۆنه‌ی ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی كه پێشمه‌رگه و شەڕڤانان له به‌ره‌كانی جه‌نگدا به ده‌ستیان هێنا، به تایبه‌ت له ڕزگاركردنی كۆبانێدا كه هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان، به دڵ و ڕۆح و گیان بوونه یه‌ك؛ به تایبه‌ت هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و، یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه، بوونه پشتی یه‌كتر بۆ پاراستنی كورد و كوردستان."
سەرۆکی پێشووی 'شاره‌وان'ـی ئامه‌د له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا، به تایبه‌ت سوپاسی سه‌رۆك بارزانی ده‌كات، كه به هه‌وڵی بێوچانی خۆی توانیی، هاوكاریی هاوپه‌یمان بۆ كۆبانێش ده‌سته‌به‌ر بكات و، پێشمه‌رگه‌ش بۆ پشتیوانیی شه‌ڕڤانان بنێرێته كۆبانێ؛ ڕۆڵی سه‌رۆك 'بارزانی'ـی به ڕۆڵێكی دیرۆكی و كوردانە و كوردستانی زانی.
حه‌كیم حیكمه‌ت