ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (سەید مەحموود سەید حسێن تاوەگۆزی) دەکات.
ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر دەڵێت، نرخی گۆشت لە بازاڕەکانی هەرێم دادەبەزێت و دەشڵێ، بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت.
بەغدا -KDP.info- ئەندامێکی لیژنەی ئابووری لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، لادانی سفرەکانی سەر دراوی عێراقی ھەنگاوێکی باشە و کاریگەری زۆر دەبێت لەسەر دراوی عێراقی، بەڵام بابەتێکی ئاسانیش نییە.
ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی پێنجشەممە 25ی نیسانی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە قەداسەتی پاتریاك مارئاوای سێیەم پاتریاكی كەنیسەی ڕۆژهەڵاتی ئاشووری لە جیهان و مەترانەكانی (كۆمەڵەی پیرۆز)ـی كرد.
ھەولێر-KDP.info- مامۆستایەکی زانکۆ دەڵێت، نزیکبوونەوە لەنێوان لایەنەکان بۆ بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن و نەرمی نواندن بەرامبەر مەرجەکانی پارتی ھەیە..دەشڵێت، ھەڵبژاردن بەبێ پارتی دەکرێت، بەڵام عاقیبەتی باش نابێت و پرۆسەی حوکمڕانی شەلەل دەبێت.
ھەولێر-KDP.info- بەرپرسانی باڵای حزبی سۆسیال دیموکرات و بزووتنەوەی ئیسلامی و حزبی زەحمەتکێشان، سەردانەکەی سەرۆککۆماری تورکیا بۆ ھەولێری پایتەختی کوردستان بەگرنگ دەزانن لەم كاتهدا، ھاوکات پێشیان وایە، دەوڵەتی تورکیا پێگەی ھەرێمی کوردستانی لا گرنگە و دەیەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ فراوان بکات لەڕووی دیبلۆماسی و سیاسی و ئابووری.
ھەولێر-KDP.info- رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆککۆماری تورکیا بەسەردانێکی فەرمیی کەمێک پێش ئێستا گەیشتە ھەولێر.
تورکیا-KDP.info- سینان چفتیۆرەک، ئەندامی دەم پارتی دەڵێت، سی ساڵە لە ناوچەکە لە نێوان چەندین وڵاتاندا شەڕوپێکدادان ھەیە و ھەندێک جار شەڕ دەچێتە وڵاتانی دیکەشەوە و ئەمەش ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر ھەموو ناوچەکە ھەیە، کوردستانیش بەشێکە لەو گەمە ھەرێمیە کە ناوچەکە تێیکەوتووە و بەشێکی وڵاتان دەیانەوێت لە پرسی کوردستان بدەن، چونکە لە ژێر ھەر بەردێکی ناوچەکە پرسی کورد ھەیە و دەبێت بە ئاگا و ژیرانەوە مامەڵە لەگەڵ پرسەکە بکەن.