ھەولێر-KDP.info- شاندێکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمان سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد و هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەب و ژمارەیەک لە ستافی دێسک و یۆنیتەکانی مەکتەب پێشوازیان لێ کردن.
ھەولێر _KDP.info_ بەرپرسێکی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی ئاشکرایکرد، بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار دینار بۆ مووچەی کەمئەندامان زیاد دەکرێت، گوتیشی: لە ھەرێمی کوردستان ٧٤ ھەزار کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت مووچەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت.
ھەولێر-KDP.info- ڕۆژێ پێنجشەممە 18ی نیسانی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە دادوەر عەباس فەرحان حەسەن سەرۆکی بازنەی هەڵبژاردنی کۆمیسیۆن و دادوەر عامر موسا محەمەد ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد.
ھەولێر _KDP.info_ گوتەبێژی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان دەڵێت: حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاسانکاری زۆر باشی بۆ وەبەرھێنەری بیانی کردووە، ئێستا وەبەرھێنەرانی بیانی ٥٠ پڕۆژەیان بە سەرمایەی نزیکەی ١١ملیار دۆلار لە ھەرێمی کوردستان ئەنجام داوە.
ھەولێر _KDP.info_ گوتەبێژی وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی: سیستەمی پڕۆژەی ھەژماری من زۆر لە پڕۆژەکەی عێراق پێشکەوتووترە و ئێستا لێکتێگەیشتنی باش لە نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و عێراق لەسەر ئەو پڕۆژەیە ھەیە.
ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی هەولێری پارتی دەڵێت، سەدا 90ـی ئەو حزبانەی ناویان پێشکەشی کۆمیسیۆن کردووە پێیانوایە بەبێ پارتی هەڵبژاردن ناکرێت. ئاماژە بەوەش دەدات، "چارەکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی سەرەتایەکە بۆ چارەکردنی کێشەکانی دیکەش".
ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان، پەیامێکی پیرۆزبایی ڕاگەیاند، کە ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
ھەولێر-KDP.info- مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە پەیامێکی پیرۆزبایی راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتی: