Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 26 APR 2024 19:32 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

نەخشەی دەوڵەتی داعشی گۆڕی.. پێشمەرگە، ئەمڕۆ شەممە ئامانجەکەی پێکا
| KDP.info


سەرۆک بارزانی لە بەرەکانی جەنگی دژ بە تیرۆر.

لەندەن-KDP.info- رۆژنامەی Daily Mailـی بەریتانیایی لە ریپۆرتێکدا نووسیویەتی کە، ئەو ئۆپەراسیۆنەی هێزی پیشمەرگەی کوردستان لە سنووری شنگال بەرپای کرد، نەخشەی دەوڵەتی ئیسلامیی داعشی گۆڕی و پێشمەرگە گەورەترین سەرکەوتنی تۆمار کرد.

مێدیایی بەریتانیا بە بایەخەوە لە سەرکەوتنی هێزی پێشمەرگەی ڕوانیوە و، ئۆپەراسیۆنە مێژووییەکەی پێشمەرگە کە چوارشەممەی ڕابردوو لە دژی تیرۆریستانی داعش دەستی پێ‌کرد و، ئەمڕۆ شەممە بە تەواوی ئامانجەکەی پێکا، لە مێدیای بەریتانیا ناو براوە بە گۆڕانکاری لە نەخشەی جیۆگرافیی دەوڵەتی ئیسلامیی داعش، هەروا گەورەترین ئۆپەراسیۆنێک بووە کە لە دژی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەکەدا بەرپا کرابێت و سەرکەوتنی وا گەورەی تیادا تۆمار کرابێت.

یەکێک لەو مێدیایانەی کە بایەخی بە ئۆپەراسیۆنی هێزی پێشمەرگە داوە، رۆژنامەی Daily Mailـی بەریتانیاییە، وێڕای ئەوەی ڕۆژنامەکە ڕۆشنیایی خستووەتە سەر ئۆپەراسیۆنەکە، هاوکات پێشکەشکردنی هاوکاریی مرۆییشی بۆ ئاوارەکانی سەرچیای شنگال بە گرینگ زانیوە.
ڕۆژنامەکە هەروەها نووسیویەتی، "هێزەکانی پێشمەرگە، هاوکارییەکانیان گەیاندە سەر چیای شنگال، ئەو هاوکارییەیش دوای ئەوە هات کە لە ئۆپەراسیۆنێکی گەورەدا هێزەکانی پێشمەرگە بۆ ئەو ناوچانەی کە تیرۆریستانی داعش داگیری کردبوون، توانییان گەمارۆی داعش تێک‌بشکێنن و هاوکارییەکانیش بگەیەننە سەر چیا".


هەر پێوەست بە ئۆپەراسیۆنەکەی پێشمەرگە، ڕۆژنامەکە ئاماژەی داوە، "ئۆپەراسیۆنەکەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، بۆ شنگال و گەیشتنیان بەسەر چیای شنگال، بەسەرکەوتوویی کارەکانی تەواو کرد و، گۆڕانکاری لە نەخشەی دەوڵەتی ئیسلامیی داعشدا کرد".
دەزگای خێرخوازیی بارزانی گەورەترین هاوکاریی ڕەوانەی سەرچیای شنگال کرد و، لەلایەن هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە هاوکارییەکان بە زوویی گەینرایە سەر چیا، پێوەست بەم هاوکارییە، رۆژنامەی Daily Mail نووسیویەتی، "هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە کاتی گەیشتنە سەر چیای شنگال، خواردن و هاوکاری و پێداویستیی دیکەیان گەیاندە سەرچیا و، رۆژی شەممەیش هاوکاریی گەورەیان گەیاندە سەر چیا، ئەمە لە کاتێکدایە کە 3 ڕۆژە ئۆپەراسیۆنەکە بەردەوامی هەیە و، فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانانیش پاڵپشتیی ئەو ئەو ئۆپەراسیۆنەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بوون."
ڕۆژنامەکە چەند گوتەیەکی ئاوارەکانی سەرچیای شنگالی وەرگرتووە و لەنێویدا بایەخی بە گوتەی ئاوارەیەک داوە کە دەڵیت، "لەوەتەی لێرەم، میوەم نەبینیوە"، لە کاتی پێشکەشکردنی میوەجاتیش لە لایەن هێزی پێشمەرگە بۆ ئاوارەکان، ئەو هاووڵاتییە دەڵێت، "لەوەتەی لێرەم یەکەمجارمە پرتەقاڵ ببینم"، هەروەها رۆژنامەکە لە وەسفی ئاوارەکاندا نووسیویەتی کە ئەوان لە چۆنیەتیی بەرگەگرتنیان لەبەر گەرما و سەرمای چیادا، سوودیان لە پێستی سووتاوی بەر خۆر و بەرگی ڕەنگ‌خۆڵگرتوو بینیوە".
ئاوارەکان، لەگەڵ بینینی دیمەنی رزگاربوونی یەکجارەکی، گوتوویانە کە، پێویستیان بە هاوکاری نەما، "پێویستیمان بەو رزگارکردنە هەبوو کە پێشمەرگە ئیتر دڵنیایی رزگاربوونی یەکجارەکی بۆ هێناین."
ڕۆژنامەکە جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە سەر سەرکەوتنی ئۆپەراسیۆنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و نووسیویەتی کە، ڕۆژی چوارشەممەی رابردوو هێزەکانی پێشمەرگە گەورەترین ئۆپەراسیۆنیان بەرپا کرد کە، تا ئێستا لە هیچ شوێنێک بەو قەبارەیە تیرۆریستانی داعش رووبەرووی نەبوونەتەوە و، پێشمەرگە گەورەترین سەرکەوتنی بە دەست هێنا.
وەک رۆژنامەکە باسی کردووە، دوای ئەو سەرکەوتنە گەورەیەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان کە لە ناوچەی زوممار و شنگال تۆماری کرد، ژمارەیەک لە بەرپرسە باڵاکانی عێراق سەرقاڵی ئەوەن کە لە پڕ هێرش بۆ سەر مووسڵ دەست پێ‌بکەن، بەڵام پسپۆڕانی سەربازیی ئەمەریکایی، هۆشدارییان داوەتە سوپای عێراق کە، لە ئێستادا کاتی رزگارکردنی مووسڵ نییە، چونکە هێشتا سوپای عێراق بە تەواوی بۆ بەرپاکردنی ئۆپەراسیۆن لە شاری مووسڵ ئامادە نییە.

شاو کوردی




دوایین هەواڵەکان

چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ دکتۆر جەرجیس حەسەن بەڕێوەچوو

FRIDAY, 26 APRIL 2024 01:04:37

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی پێنجشەممە لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ (دکتۆر جەرجیس حەسەن) بەڕێوەچوو.

 

فازڵ میرانی: پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌

THURSDAY, 25 APRIL 2024 21:04:43

ھەولێر-KDP.info- به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی له‌م هه‌لومه‌رجەدا دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌، ده‌شڵێت، ده‌بێت ئه‌مڕۆ بپارێزن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازییه‌كانی دوێنێ به‌رده‌وام بن.

 
شێروان دوبەردانی" ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ زێدەڕۆیی بکەنە سەر مافەکانی کورد و پارتی"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 20:04:44

نەینەوا -KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتی دەڵێت، ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ  دەستوەردان لە پۆستە کارگێڕییەکانی نەیەنەوا بکەن و گۆڕانکاری لەو پۆستانە بکەن کە پشکی پارتی و کوردن..دەشڵێت، ئێمە بەرەنگاریان دەبینەوە.

 
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (سەید مەحموود تاوەگۆزی) دەکات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 19:04:31

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (سەید مەحموود سەید حسێن تاوەگۆزی) دەکات.

 
بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر"بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت

THURSDAY, 25 APRIL 2024 17:04:26

ھەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر دەڵێت، نرخی گۆشت لە بازاڕەکانی هەرێم دادەبەزێت..دەشڵێت، بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact