Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 26 APR 2024 23:48 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆكئەركانی سوپای ئەمەریكا: بۆ کەمکردنەوەی ئاستەنگەكانی هاوكاریكردنی پێشمەرگە کار دەکەین
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  لە دیداریدا لەگەڵ (سەرۆک بارزانی)، سەرۆكی ئەركانی سوپای ئەمەریكا ژەنەڕاڵ (ڕایمۆند ئۆدێرنۆ) ڕایگەیاند کە، وڵاتەكەی لە هاوكاری و پاڵپشتیكردنی پێشمەرگە و سوپای عێراق بەردەوام دەبێت و كاریش بۆ ئەوە دەكات كە لە هاوكاریكردنی پێشمەرگەدا ئاستەنگەكان كەم ببنەوە. ئەوەیشی ڕاگەیاند كە، هاتووە لە نزیكەوە بارودۆخی مەیدانی و كاری هاوبەش و هەماهەنگیی نێوان هێزی هاوپەیمانان و پێشمەرگە و هێزە عێراقییەكان ببینێت و، ئاگاداری ڕاو و بۆچوونەكانی (سەرۆك بارزانی) بێت لەبارەی چۆنییەتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعش.


ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 25ـی 11ـی 2014 لە شاری هەولێر بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان(مەسعوود بارزانی) پێشوازی لە سەرۆكی ئەركانی سوپای ئەمەریكا ژەنەڕاڵ (ڕایمۆند ئۆدێرنۆ) و شاندێكی یاوەری كرد كە لە  باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق(ستیوارت جۆنز) و كۆنسووڵی گشتیی ئەمەریكا لە هەولێر(جۆزێف پێنینگتۆن) و ژمارەیەك پلەدار و ڕاوێژكای سوپای ئەمەریكا پێك هاتبوو.


لە دیدارەكەدا كە سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان(نێچیرڤان بارزانی) و ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێم(مەسروور بارزانی) و وەزیری پێشمەرگە(مستەفا سەیدقادر) و سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێم(فواد حوسێن) و جێگری وەزیری پێشمەرگە(ئەنوەر حاجی عوسمان) و (فەریق شێروان و فەریق جەبار یاوەر) ئەندامانی فەرماندەیی گشتیی هێزەكانی پاراستنی هەرێم و گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان(سەفین دزەیی) ئامادەی بوون، سەرۆكی ئەركانی سوپای ئەمەریكا لە گوتەیەكدا نیگەرانیی خۆی نیشان دا بەرانبەر ئەو بارودۆخە نالەبارەی لە ئەنجامی هەڕەشەی تیرۆریستان تووشی عێراق بووە.


ژەنەڕاڵ (ڕایمۆند ئۆدێرنۆ) ئەوەیشی ڕاگەیاند كە، هاتووە لە نزیكەوە بارودۆخی مەیدانی و كاری هاوبەش و هەماهەنگیی نێوان هێزی هاوپەیمانان و پێشمەرگە و هێزە عێراقییەكان ببینێت و، ئاگاداری ڕاو و بۆچوونەكانی (سەرۆك بارزانی) بێت لەبارەی چۆنییەتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعش.


سەرۆكی ئەركانی سوپای ئەمەریكا خۆشحاڵیی خۆیشی بۆ ئەو هەماهەنگییە كەموێنەیە نیشان دا، كە لەنێوان هێزەكانی وڵاتەكەی و هێزی پێشمەرگەی كوردستاندا هەیە و، جەختی كردەوە كە ئەو هەماهەنگیی و هاوپەیمانییە ئەنجامی زۆر باشی لێ كەوتووەتەوە و وەك هەماهەنگیی نێوان دوو شەریك وایە. سەرۆكی ئەركانی سوپای ئەمەریكا لە درێژەی قسەكانیدا وێڕای ئاماژەدان بە ئاڵۆزیی بارودۆخەكە، ئەوەی دوپات كردەوە كە وڵاتەكەی لە شەڕی تیرۆردا بەردەوام دەبێت لە هاوكاری و پاڵپشتیكردنی پێشمەرگە و سوپای عێراقی و كاریش بۆ ئەوە دەكات كە لە هاوكاریكردنی پێشمەرگەدا ئاستەنگەكان كەم ببنەوە.


ژەنەڕاڵ (ڕایمۆند ئۆدێرنۆ) دەستخۆشی لە هێزەكانی پێشمەرگە كرد كە قارەمانانە ڕووبەڕووی تیرۆریستان بوونەتەوە و سەرەخۆشیی خۆیشی لە (سەرۆك بارزانی) و خێزان و كەسوكاری ئەو پێشمەرگانە كرد كە لە شەڕی تیرۆریستانی داعشدا گیانی خۆیان بەخشیوە و شەهید بوونە.


لە بەرانبەردا (سەرۆك بارزانی) بە گەرمی بەخێرهاتنی سەرۆكی ئەركانی سوپای ئەمەریكا و شاندی یاوەری كرد و لە وتەیەكدا تیشكی خستە سەر بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و پەلاماری تیرۆریستان بۆ سەر مووسڵ و هەرێمی كوردستان و ئاماژەی بەوەدا كە بۆ چارەسەری ئەو بارودۆخە نالەبارەی هاتووەتە كایەوە پێویستە لە تەك چارەسەری سەربازی، چارەسەری سیاسیی واقعبینانەیش بۆ بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق هەبێت.


(سەرۆك بارزانی) لەبارەی سەركەوتنەكانی پێشمەرگە ئەوەی بۆ شاندی میوان خستەڕوو كە پێشمەرگە لە كۆبانی هەتا جەلەولا بە درێژایی هەزار و پێنجسەد كیلۆمەتر بە ئیمكانیات و چەكی كەم، توانی ڕووبەڕووی ڕێكخراوێكی تیرۆریستیی پڕچەك ببێتەوە كە ئیمكانیات و چەكی پێشكەوتووی دوو دەوڵەتی كەوتووەتە دەست.


(سەرۆك بارزانی) ئەوەیشی دووپات كردەوە كە تیرۆریستانی داعش هەڕەشەیەكی گشتیین بۆ سەر هەموو لایەك، بۆیە بۆ لەناوبردنیان هەوڵێكی هەمەلایەنە پێویستە و نابێ تیرۆریستان لە عێراق و سووریا و هیچ شوێنێك پەناگەیان هەبێت.


هەر لەم كۆبوونەوەیەدا بارودۆخی مەیدانی لە بەرەكانی شەڕی دژی داعش و پێداویستییەكانی هێزی پێشمەرگە و هەروەها چۆنییەتی فراوانتركردنی هەماهەنگی و هاوكاریی نێوان هێزەكانی ئەمەریكا و پێشمەرگە و سوپای عێراقی، خرایە بەر باس و هەردوولا جەختیان لە هەماهەنگی و بەردەوامیی كاری هاوبەشی نێوانیان لەشەڕی دژی تیرۆریستان كردەوە.




دوایین هەواڵەکان

پەیامێک لە سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە

FRIDAY, 26 APRIL 2024 23:04:07

ھەولێر-KDP.info- ئەمشەو مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند: "بە توندی سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەمشەو بۆ سەر كۆرمۆر دەکەم. سەرەخۆشی لە کەسوکاری ئەو چوار هاووڵاتییە سیڤیلە دەکەم کە گیانیان لەدەست دا، هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم. وەزارەتی تەندروستییم ڕاسپاردووە کە هەموو هاوکاری و پاڵپشتییەکی پێویست پێشکەش بکات.

 
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (خالید ئیبراهیم ڕەزگەیی) دەکات

FRIDAY, 26 APRIL 2024 22:04:35

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (خالید حاجی ئیبراهیم ڕەزگەیی) دەکات.

 
پەیامێک لە سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانەوە لەبارەی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر

FRIDAY, 26 APRIL 2024 22:04:54

ھەولێر-KDP.info- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر دەکات و رایدەگەیێنێت، "ئه‌م هێرشانه‌ ئارامى و سه‌قامگیریى وڵات ده‌خه‌نه‌ مه‌ترسییه‌وه‌ و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵ پێویسته‌ ئه‌ركى خۆیان بۆ رێگرى له‌و هێرش و په‌لامارانه‌ و دۆزینه‌وه‌ى ئه‌نجامده‌رانى له‌هه‌ر لایه‌نێك بن، بگێڕن و به‌ سزاى یاسایى بگه‌یه‌نرێن". 

 
بەیاننامەیەک لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە

FRIDAY, 26 APRIL 2024 22:04:16

ھەولێر-KDP.info- حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەبارەی ھێرشی تیرۆریستی بۆ سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ئیدانەی ئەو کارە تیرۆرستیە دەکات.

 
نەوزاد ھادی بۆ پەرلەمانتاران و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگا: خزمەتی خەڵکی بکەن

FRIDAY, 26 APRIL 2024 21:04:32

مووسڵ-KDP.info- بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی نەینەوا لەگەڵ پەرلەمانتارانی پەرلەمانی عێراق لە بازنەی نەینەوا و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لەسەر لیستی پارتی کۆبووەوە 

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact