Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 23 APR 2024 11:16 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بزانە هیگڵ بۆ دەستی لە کار کێشایەوە.. لە پڕچەککردنی پێشمەرگە، هەڵوێستی ڕوون نەبوو
| KDP.info


واشنتن--KDP.info  وەزیری بەرگریی ئەمەریکا (چاك هیگڵ)، ئەمڕۆ دووشەممە بە فەرمی كورسییەكەی ڕادەستی سەرۆکەکەی کردەوە، رۆژنامەكانی جیهان تا ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، سیناریۆی جیاواز لە پشتی دەستلەكاركێشانەوەی (هیگڵ)ـەوە دەدەركێنن، لەم راپۆرتەدا دواسیناریۆكان شیی كراونەتەوە.


(چاك هیگڵ)، پیاوە تەمەن 68 ساڵییەكەی ئەمەریكا و، رۆڵگێڕی وڵاتەكەی لە جەنگی ئەمەریكای دژ بە ڤێتنام، ئەمڕۆ دەستی لە پۆستی وەزیری بەرگریی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریكا هەڵگرت و، كورسییەكەی چۆڵ كرد. میدیاكانی جیهان تێكڕا، شیكاری بۆ هۆكاری دەستلەكاركێشانەوەی (چاك هیگڵ) دەكەن. میدیای هەندێ وڵات بە رۆییشتنی (هیگڵ) دڵخۆشن و، هەندێكی دیكەیش غەمگین.


رەنگە هەواڵی رۆییشتنی (هیگڵ) بۆ سووریا، عێراق و ئێران، تا ڕاددەیەك خۆش نەبێت، چونكە ئەو پیاوە هەمیشە لەبەردەم (ئۆباما)دا بەربەستێكی گەورە بوو كە، نەیدەویست وڵاتەكەی دەست بخاتە نێو كاروباری سووریا و عێراقەوە. بەڵام رەنگە بۆ ئێمەی كورد هەواڵی رۆییشتنی، گرینگی نەبێت، چونكە ئەو دژی لێدانی تیرۆریستانی داعش بوو، هەڵوێستێكی روونی لە پێدانی چەك بۆ پێشمەرگە نەبوو، ئەگەرچی كۆشكی سپی دەڵێ، هۆكاری رۆییشتنی (هیگڵ) داعش نییە، بەڵام رۆژنامەی واشنتن پۆست، پشتی بە سەرچاوەكانی ئەستوورە كە، (هیگڵ) بە هۆی نەبوونی ستراتیژیەتێكی روونی لە بەرامبەر لێدانی تیرۆریستانی داعش، كورسییەكەی چۆڵ كردووە.


رۆژنامەی واشنتن پۆست، پێوەست بە رۆییشتنی وەزیری بەرگریی وڵاتەكەی زیاتر نووسیویەتی، لەژێر گوشاردا دەستی لە كار كێشاوەتەوە و، هۆكارەكەیش دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەو جیاوازییەی (هیگڵ) کە لەگەڵ (ئۆباما)دا هەیبووە.
لە دیتی رۆژنامەی واشنتن پۆستەوە، جیاوازییەكە پێوەست بە پرسی ئەمنییە، بۆ جیهانی دەرەوەی ئەمەریكا، بەو هۆیەیشەوە كۆشكی سپی، گوشاری خستە سەر (هیگڵ) و ناچار بە دەستلەكاركێشانەوەی كرد.


واشنتن پۆست هەروەها نووسیویەتی، (هیگڵ) دوو ساڵی لە وەزیری بەرگریی ئەمەریكا تەواو نەكرد، لە 2013 بوو بە وەزیر و لە 2014 دەستی لە كار كێشایەوە، ئەمەیش پێوەندی بە ستراتیژیەتی ئەمنیی (ئۆباما)وە هەیە كە، بۆ دوو ساڵی دیكە دایڕشتووە و وەزیری بەرگری بە بەربەست لە بەردەم ئەو ستراتیژیەتەی خۆی ئەمنییە زانیووە.
رۆژنامەكە هۆكارێكی دیكەی دەستلەكاركێشانەوەی وەزیری بەرگریی بۆ پرسی جەنگی راستەوخۆی ئەمەریكا دژ بە تیرۆریستانی داعش و رەوانەكردنی راوێژكارانی سەربازی بۆ عێراق گەڕاندووەتەوە، كە (هیگڵ) دژی ئەو بڕیارانەی (ئۆباما) بووە.


بە گوێرەی لێکدانەوەکانی واشنتن پۆست، وەزیری بەرگریی ئەمەریكا بە راشكاوی بە (ئۆباما)ـی راگەیاندووە كە، ئەو نایەوێ وڵاتەكەی دەست بخاتە نێو مەلەفی سووریا و عێراقەوە، بەتایبەت لە رەوانەكردنی سەربازی ئەمەریكا و تەرخانكردنی بودجە بۆ جەنگی دژ بە تیرۆریستانی داعش.
بەڵام ماڵپەڕی دۆیچەفیلە سیناریۆیەكی دیکەی بۆ رۆییشتنی (هیگڵ) هەیە كە بە گوێرەی زانیارییەكانی، كۆمارییەكان گوشاریان خستووەتە سەر (هیگڵ) و داوایان لێی كردووە دەست لە ئیدارەی (ئۆباما) هەڵگرێت.


ئەو ماڵپەڕە ئەڵمانیاییە، دەربارەی رۆییشتنی (هیگڵ) وەها دەڵێت، كۆمارییەكان خۆیان داوایان كردووە كە وەزیری بەرگری دەست لە ئیدارەی (ئۆباما) هەڵگرێت، چونكە كۆمارییەكان سیاسەتی ئێستای (ئۆباما) لە رۆژهەڵاتی ناوین بە سەركەوتوو نازانن.
ماڵپەڕەكە دەڵێت، لە دوو ساڵی داهاتوودا كۆمارییەكان دێنە حوكم، بۆیە نایانەوێ لەسەر دەستی (هیگڵ) كە كۆمارییە و لە ئیدارەی (ئۆباما) وەزیر بوو، پارتییەكەیان ببنە بەشێك لەو رەخانانەی كە ئەمەریكا لە ئیدارەی (ئۆباما)ـی هەیە.

ماڵپەڕەكە سیاسەتی (ئۆباما)ـی لە رۆژهەڵاتی ناوین بە شكست ناو بردووە، بەتایبەت لە پرسی سستیی (ئۆباما) بەرامبەر بە داعش، كۆبانی و عێراق، كە بۆچی تا ئێستا (ئۆباما) لەو پرسەدا نیتوانیوە بە یەكجارەكی داعش لە ناوچەكەدا وەدەرنێ.


شاو كوردی

 




دوایین هەواڵەکان

دڵنیاین بڕیاری دیکەش لەلایەن سەرۆکی حکوومەتەوە لە بەرژەوەندی ھاووڵاتیان دەدرێت

TUESDAY, 23 APRIL 2024 10:04:57

دھۆک-KDP.info- پسپۆرێکی ئابووری پێی وایە، بڕیارەکانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ کەمکردنەوەی باج و داشکاندنی قەرزی حکوومەت لای ھاووڵاتیان سەقامگیری ئابووری و کۆمەڵایەتی پەیداکردووە دەشڵێ، لە داھاتوودا بڕیاری دیکەش لە بەرژەوەندی ھاووڵاتیان دەدرێت.

 
ڕاگەیاندنی پارتی: پشتیوانیی خۆمان بۆ گۆڤارەی (سڤۆرە) دووپات دەکەینەوە

TUESDAY, 23 APRIL 2024 10:04:23

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی (٢٦)ەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری سڤۆرە، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرنووسەر و سەرجەم کارمەندان و ھونەرکاران لە گۆڤاری سڤۆرە کرد.

 
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا

TUESDAY, 23 APRIL 2024 00:04:54

ھەولێر-KDP.info- لە کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا، هاوڕابوون لە سەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لە ڕێگەی دانوستان لەسەر بنەمای دەستوور.

 
سه‌ركۆمارى توركیا به‌رده‌وامیى پشتگیریى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه‌

MONDAY, 22 APRIL 2024 23:04:29

ھەولێر-KDP.info- ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2024/4/22 له‌ چوارچێوه‌ى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ عێراق، به‌ڕێز ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆمارى توركیا و شاندێكى یاوه‌رى، گه‌یشته‌ هه‌رێمى كوردستان و له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى هه‌ولێر له‌لایه‌ن به‌ڕێزان نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سروور بارزانى، سه‌رۆك وه‌زیران، قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران و ژماره‌یه‌ك له‌ وه‌زیران و به‌رپرسانى باڵاى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ پێشوازى لێكرا.

 
ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی سەرۆك بارزانی و سەرۆك كۆماری توركیا

MONDAY, 22 APRIL 2024 23:04:04

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 22ی نیسانی 2024 لە شاری هەولێر، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کرد و لەگەڵیدا کۆبوویەوە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact