Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 20 APR 2024 10:25 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆك بارزانی و داووئۆغڵۆ جەختیان لە پتەوكردنی پێوەندییەكان كردەوە.. تورکیا هاوکاریی هەرێم دەکات
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  لە پرێسكۆنفڕانسی هاوبەشیاندا، (سەرۆك بارزانی) و (ئەحمەد داوودئۆغڵۆ) جەختیان لە پتەوكردنی پێوەندیی نێوان هەرێم و توركیا كردەوە، (داوودئۆغڵۆ)یش جەختی کردەوە کە ئەوان خاوەنی بڕیارن و هەرچییەك پێویست بێ بۆ یارمەتیدانی حكوومەتی هەرێم دەیکەن.

ئەمڕۆ هەینی لە شاری هەولێر، (مەسعوود بارزانی) پێشوازی لە سەرۆك وەزیرانی توركیا(ئەحمەد داوودئۆغلو) كرد.

لە دیدارەكەدا سەرۆكوەزیرانی توركیا خۆشحاڵیی خۆی بۆ سەردانی كوردستان و دیداری لەگەڵ (سەرۆك بارزانی) نیشان دا و سەرەخۆشیی خۆیشی بۆ كەسوكاری شەهیدان و قوربانیانی تەقینەوەی تیرۆریستیی ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردووی شاری هەولێر بە (سەرۆك بارزانی) ڕاگەیاند.

 هەروەها وێڕای ئاماژەدان بە گرنگی و بایەخی سەقامگیریی عێراق و هەرێمی كوردستان بۆ وڵاتەكەی ئەوەی دووپات كردەوە كە توركیا لە شەڕی دژی تیرۆریستان هاوكاری هەرێمی كوردستان و عێراق دەبێت. هەر لەم كۆبوونەوەیەدا سەرۆكوەزیرانی توركیا ئامادەیی وڵاتەكەیشی خستە ڕوو بۆ بەردەوامبوون لە یارمەتیدانی مرۆڤیی بۆ هەرێمی كوردستان لە حەواندنەوەی ئاوارەكان و هەروەها قووڵتركردنەوەی پەیوەندییەكان و فراوانتركردنی بازرگانی و پەیوەندیی ئابووریی نێوان هەردوولا.

لەبەرانبەردا (سەرۆك بارزانی) بەخێرهاتنی سەرۆكوەزیرانی توركیای كرد و سەردانی سەرۆك وەزیرانی توركیای بۆ هەرێمی كوردستان بە دەرفەتێكی باش زانی بۆ نەهێشتن و قسەكردن لەسەر ئەو كەموكوڕییانەی لە هاوكاری و هەماهەنگیی هەردوولا لە بوارە جیاجیاكاندا لە ئارادان.

هەر لەم كۆبوونەوەیەدا هەردوولا جەختیان لە بەردەوامیی ڕاوێژ و هاوكاریی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا كردەوە لە شەڕی دژی تیرۆر و پتەوتركردنی پەیوەندییەكان.

 لە تەوەرێكی دیكەی ئەم دانیشتنەدا هەڕەشەكانی تیرۆریستانی داعش و بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و ناوچەكە خرایە بەر باس و لەبارەی چۆنییەتی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان و هاوكاریی و هەماهەنگیی زیاتری نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا لەم بارەیەوە بیروڕا ئاڵوگۆڕ كرا.

دواتر (سەرۆك بارزانی) و (ئەحمەد داوودئۆغڵۆ)، لە پرێسكۆنفڕانسێكی هاوبەشدا كۆبوونەوەكەیان بە ئەرێنی ناوبرد و، جەختیان لە هاریكاریی زیاتری نێوان توركیا و هەرێمی كوردستان كردەوە.
لە دەستپێكدا (سەرۆك بارزانی)، وێڕای بەخێرهێنانی سەرۆكوەزیرانی توركیای، هاوكات كۆبوونەوەكەی بە ئەرێنی ناوبرد و، رایگەیاند كە لە كۆبوونەوەكەیاندا،  قسەیان لەسەر هاتنی داعش و پێوەندیی نێوان توركیا و هەرێم، لایەنی ئابووری و سایسی كردووە و، هاوڕا بوون.
لای خۆیەوە سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا(ئه‌حمه‌د داوودئۆغلو)، "بابەتی سەردانمان ئێستای عێراق و لێرەیشەوە باسی دۆخی بەغدامان کرد و بۆچوونی خۆمانمان لەگەڵ سەرۆک بارزانیدا باس کرد.
(ئه‌حمه‌د داوودئۆغلو) هەروەها سەرەخۆشیی خۆیشی بۆ كەسوكاری قوربانییەكانی هەرێمی کوردستان کە لە جەنگی دژ بە داعشدا گیانی خۆیان بەخت کردووە، راگەیاند و گوتی کە هاوخەمتانین.
ئەو دەربارەی سەردانی بۆ بەغدا گوتی، لە پێکهاتەی حکوومەتی عێراق، کۆی لایەنەکان هەست دەکەن کە لە پێکهاتەی نوێیی حکوومەتدا بەشدارن و ئەمەیش کاریگەریی باشی دەبێ.
زیاتر گوتی، "بێگومان هیچ لایەنێک نابێ خۆی لە دەرەوەی پرۆسەکە ببینێ و بەشداریی هەمووانیش مایەی سەرکەوتنی پرۆسە سیاسییەکەیە."
سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئاماژەیشی دا کە، سەردان و دیداریان بۆ بەغدا باش بوون، "بەو هیوایەین دۆخێکی باشتر بێتە کایەوە."

سەرۆکوەزیرانی تورکیا دەربارەی هاوکاریی سەربازیی بۆ هەرێمی کوردستان گوتی، "سەقامگیری و ئاساییشی عێراق بۆ تورکیا گرینگە، هاوکات سەقامگیرییی هەرێم بۆ تورکیا گرینگە و هەر هاوکارییەکی پێویست پێشکەش بە هەرێم دەکەین، لە ڕووی مێژوویی و سیاسییەوە گرینگە بۆ ئێمە بایەخ بە سەقامگیریی هەرێم بدەین، پێوەست بە مەشقیش باسمان لێی کردووە و ئەمە پرسێکە لە داهاتوودا بڕیاری لێ دەدەین."
دەربارەی پرسی ڕێدان بە چوونی پێـشمەرگە بۆ بۆ کۆبانی، (داوودئۆغڵو) گوتی، "ڕێدان بە پێشمەرگە بۆ کۆبانی ڕەنگدانەوەی هەماهەنگیی نێوان هەرێم و تورکیایە، بۆ هەر هاوکاری و هەماهەنگیێکیش بۆ هەرێمی کوردستان ئێمە ئامادەین."
پێوەست بە هەرێمی كوردستانەوە (داوودئۆغڵۆ)، زیاتر قسەی كرد و رایگەیاند كە، "ئێمە مێژوو و خزمایەتیمان لەگەڵ خەڵكی كوردستاندا هەیە، بۆیە زیاتر برە و بە پێوەندیەكان دەدەین."
لەبارەی قەبارەی بازگانییشەوە سەرۆکوەزیرانی تورکیا دەڵێت، توركیا و عێراق قەبارەی بازرگانیی نێوان 12 ملیار دۆلارە و، 4 ملیار دۆلاری لەگەڵ هەرێمە.

پێوەست بە پرسی داعشیش، سەرۆكوەزیرانی توركیا گوتی، "لەگەڵ (سەرۆك بارزانی) باسی لەشكركێشیی داعشمان كرد."
لەبارەی رێكکەوتنی نێوان بەغدا و هەولێری نێوان حكوومەتی هەڕێمی كوردستان و حكوومەتی ناوەندی، (سەرۆك بارزانی) رایگەیاند، رێكەوتنی هەولێر و بەغدا ئەوەیە، ئەوان بە دوو وەجبە پێشینیەیەك بنێرن كە هەر وەجبەی  500 ملیۆن دۆلار بێت و، هەرێمی كوردستانیش 150 هەزار بەرمیل بە رێگەی ئەو بۆرییە نەوتەی بە خاكی هەرێمدا دەچێتە توركیا، رۆژانە بینیرێت.

(سەرۆک بارزانی)، دەربارەی ڕەوانەکردنی هێزی زیاتر بۆ کۆبانیی ڕۆژاوای کوردستان، رایگەیاند، دۆخی مەیدانی بڕیار دەدات کە پێویست دەکات پێشمەرگەی زیاتر ڕەوانەی کۆبانی دەکرێت یان نا.

 




دوایین هەواڵەکان

وەزیری بازرگانی ھەنگاوەکانی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵ بۆ KDP ئاشکرا دەکات

FRIDAY, 19 APRIL 2024 21:04:30

ھەولێر-KDP.info- وەزیری بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا بڕی وەرگرتنی گەنمی ھەرێمی کوردستان لەلایەن بەغدا دیاری نەکراوە، بڕیاریشە حکوومەتی ھەرێم و بەغدا بە ھەماھەنگی بڕەکە دیاری بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش خۆمان ئامادەکردووە.

 
شاخەوان عه‌بدوڵڵا بۆ KDP: دەرکردنی ئەو ماڵە کوردانەی خانەقین ڕاگیرا

THURSDAY, 18 APRIL 2024 23:04:20

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی، دەرکردنی ئه‌و ماڵە کوردانه‌ی لە خانووی شارەوانی بوون کە بڕیاری لێدرابوو راگیرا.

 
ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن نوژەن دەکرێتەوە

THURSDAY, 18 APRIL 2024 20:04:17

سۆران _KDP.info_بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی: بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران نوژەن دەکرێتەوە.‌

 
پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی پێشوازیی لە شاندێکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمان کرد

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:30

ھەولێر-KDP.info- شاندێکی  کۆمەڵەی دۆستایەتی  کورد و ئەڵمان سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد و هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەب و ژمارەیەک لە ستافی دێسک و یۆنیتەکانی مەکتەب  پێشوازیان لێ کردن.

ھەوراز عەبدولقادر: بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار بۆ مووچەی ئەم توێژە زیاد دەبێت

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:31

ھەولێر  _KDP.info_ بەرپرسێکی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی ئاشکرایکرد، بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار دینار بۆ مووچەی کەمئەندامان زیاد دەکرێت، گوتیشی: لە ھەرێمی کوردستان ٧٤ ھەزار کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت مووچەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact