Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 25 APR 2024 01:04 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

کۆنسووڵی ئوردن: تاكە پەناگەی پێکهاتە جیاکان لە ناوچەكەدا، هەرێمی كوردستانە.. کۆنسووڵی ئیتاڵیا، قارەمانەتیی پێشمەرگە بەرز دەنرخێنێ
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  هەردوو كۆنسووڵی ئیتاڵیا و ئوردن لە هەولێر، لە دوو دیداری جیایاندا لەگەڵ بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پ د ك(هێمن هەورامی)، قارەمانەتیی پێشمەرگە و پێشوازی هەرێمی كوردستان لە ئاوارەكانی شەڕی داعشیان كرد بەرز نرخاند. هاوکات لەسەر ئەو باوەڕە بوون کە، تاكە پەناگە لە ناوچەكەدا هەرێمی كوردستانە، كە بووەتە جێگای پێكەوەژیانی هەموو ئایین و ئایینزا و نەتەوە جیاوازەكان، بۆیە پێویستە هەموو جۆرە هاوكارییەكی سەربازی و مرۆییەكان چڕتر بكرێنەوە.

ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی و بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پ د ك(هێمن هەورامی) و ژمارەیەك لە هەڤاڵانی ئەندام مەكتەب، پێشوازییان لە هەریەكە لە (كارمیلو فیكارا) كۆنسووڵی ئیتالیا و (فایز الخوری) كۆنسووڵی ئوردن لە هەولێر كرد.
لە سەرەتای دانیشتنەكاندا (هێمن هەورامی) بە ناوی سەركردایەتیی پارتیی دیموكراتی كوردستانەوە، زۆر سوپاسی هەردوو وڵات و حكوومەت و خەڵكی ئیتاڵیا و ئوردن كرد، بۆ هاوكارییەكانیان لە شەڕی دژی داعش و بە هاناوەهاتنی ئاوارەكانی ئەو ناوچانەی لە ژێر دەستی داعشدان بۆ هەرێمی كوردستان.
(هەورامی) هاوکات رایگەیاند کە، پێشمەرگەی كوردستان توانیویەتی بە هاوكاری و پاڵپشتیی هێزەكانی هاوپەیمانان پێشووەچوونێكی سەركەوتووانە لە هەموو بەرەكانی شەڕدا بە دەست بێنێت، هەروەها داوایشی لە هەردوو كۆنسووڵی ئیتاڵیا و ئوردن كرد، كە بەردەوام بن لە هاوكارییەكانیان لە پاڵپشتیی هێزی پێشمەرگە بۆ راوەدوونان و لە ناوبردنی تیرۆریستانی داعش.
لە لایەن خۆیەوە (كارمیلو فیكارا) كۆنسووڵی ئیتاڵیا لە هەولێر، قارەمانەتیی پێشمەرگە و پێشوازی هەرێمی كوردستان لە ئاوارەكانی شەڕی داعش كرد بەرز نرخاند.
لای خۆیەوە كۆنسووڵی ئوردن لە هەولێر (فایز الخوری)، تیشكی خستە سەر مێژووی هەردوو خەڵكی ئوردن و كوردستان، هەر لەم روانگەیەیشەوە بە پێویستی زانی پاڵپشتیی هەرێمی كوردستان بكەن لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان، ئەوەشی نەشاردەوە كە تاكە پەناگە لە ناوچەكەدا هەرێمی كوردستانە، كە بووەتە جێگای پێكەوەژیانی هەموو ئایین و ئایینزا و نەتەوە جیاوازەكان، بۆیە پێویستە هەموو جۆرە هاوكارییەكی سەربازی و مرۆییەكان چڕتر بكرێنەوە.
بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتیی دیموکراتی كورستان، بە هەردوو كۆنسووڵی میوانی راگەیاند، "هەرێمی كوردستان و جەنابی (سەرۆك بارزانی) زۆر بە جیددی كار لە سەر بنبڕكردنی تیرۆریستانی داعش دەكەن و لە هەموو بەرەكانی جەنگدا پێشڕەوی دەكەن بۆ راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش، تەنانەت سەرباری ئەو هەموو تێبینیانەی كە لە سەر حكوومەتەكەی (عەبادی) هەبوو، بەڵام بەشداریمان كرد بۆ ئەوەی روونتر بتوانرێت چارەی نالەباریی دۆخی عێراق و ناوچەكە بكرێت."
لە كۆتایدا هەردوو كۆنسووڵی میوان، جەختیان لە هاوكارییەكانی حكوومەتەكیانیان كردەوە لە بۆ هەرێمی كوردستان لە شەڕكردن دژی داعش.
 




دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی ناوخۆ ئاگادارییەك ئاراستەی ئەو ئەفسەر و كارمەندانە دەكات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 00:04:55

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاگادارییەك ئاراستەی ئەو ئەفسەر و كارمەندانە دەكات كە بی مۆڵەتی خوێندن بڕوانامەیان بەدەست هیناوە و تاوەكوو ئێستا بۆیان هەژمار نەكراوە.

 
ھەرێمی کوردستان بەشداری لە دیداری ئەبوزەبی بۆ وەبەرھێنان دەکات

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 19:04:39

ھەولێر -KDP.info- دەستەی گشتی وەبەرھێنان بەشداری لە سێزدەمین دیداری وەبەرھێنان لە ئەبوزەبی دەکات و سەرۆکی دەستەی گشتی وەبەرھێنانیش دەڵێ، ھەرێمی کوردستان بۆ جاری یەکەمە بەشداری لە دیدارەکە دەکات.

 
ئەنجومەنی وەزیران: بەپێی یاسا بەرکارە فیدڕاڵییەکان، بەشی بەغدا لە داهاتی نانەوتی هەرێم دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 19:04:56

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی نیسانی 2024، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

 
مەحموود محەممەد: وەک پارتی لەگەڵ سیستەمی هەڵبژاردن و ڕێگریی لە بەشداریی پێکهاتەکان، کۆک نەبووین

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 18:04:37

مەحموود محەممەد: وەک پارتی لەگەڵ سیستەمی هەڵبژاردن و ڕێگریی لە بەشداریی پێکهاتەکان، کۆک نەبووین

 
راوێژکارێکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکان: ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کاریگەری ھەبووە"

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 17:04:54

ھەولێر-KDP.info- دوای ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کرانەوەیەک ھەیە لەنێوان ھەرێم و بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی ھەرێم و دەنگەکانی کورد لە کەرکووک و نەینەوا و خانەقین گۆڕانکاریان پەیداکردوە. 

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact