هەولێر-KDP.info- سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان جەخت دەکاتەوە "شه‌ڕوانانى كورد قاره‌مانانه به‌ره‌نگارى تیرۆر بوونه‌ته‌وه و به‌رخودانى كۆبانی مایه‌ى شانازیى كورد و هه‌موو جیهانه"، هاوکات دووپاتى كرده‌وه، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو پشگیرییه‌كى سه‌ربازى و مرۆیى بۆ كۆبانی به‌رده‌وام ده‌بێت. ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا كه هه‌ر له ده‌ستپێكى هێرشى تیرۆریستانه‌وه بۆ سه‌ر كۆبانی، سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێم و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان له‌سه‌ر هێڵ بوون.
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان(نێچیرڤان بارزانى)، پێشوازى له كۆمیته‌ى لایه‌نه سیاسییه‌كانى كوردستان كرد كه نوێنه‌رایه‌تیى (42) حیزب و لایه‌نى سیاسیى هه‌ر چوار پارچه‌ى كوردستان ده‌كه‌ن.
له دیدارێكدا كۆمیته‌ى لایه‌نه سیاسییه‌كان تیشكى خسته سه‌ر ئامانجى دروستبوونى، كه كاركردنه بۆ پته‌وكردنى یه‌كڕیزیى لایه‌نه كوردسانییه‌كان و ئاماژه‌یان به دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێم و په‌رله‌مانى كوردستان و نوێنه‌رانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دا و، باسیان له‌و كار و چالاكى و خۆپیشاندانانه كرد كه بۆ پشتگیریى كۆبانی ئه‌نجامیان داون. هه‌روه‌ها ڕێككه‌وتنى لایه‌نه سیاسییه‌كانى ڕۆژاواى كوردستانیان به هه‌نگاوێكى مێژوویى له قه‌ڵه‌م دا و ڕۆڵى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان(مه‌سعوود بارزانى)ـیان بۆ لێكنزیككردنه‌وه‌ى لایه‌نه‌كان و سه‌رپه‌رشتیكردنى ڕێككه‌وتنه‌كه به‌رز نرخاند و، هیوایان خواست ئه‌م هه‌نگاوه ببێته هۆى به‌ستنى كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى.
كۆمیته‌كه هه‌روه‌ها داواى كرد، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیارى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌رباره‌ى مامه‌ڵه‌كردنى فه‌رمى له‌گه‌ڵ ئیراده‌ى ڕۆژاواى كوردستان جێبه‌جێ بكات و مۆڵه‌تى كردنه‌وه‌ى فه‌رمیى كانتۆنه‌كانى ڕۆژاوا له هه‌رێمى كوردستان بدات، هه‌روه‌ها داوایان كرد سه‌رۆكوه‌زیران ڕۆڵى خۆى له پته‌وكردنى یه‌كڕیزیى لایه‌نه‌كان و پشتگریى ڕۆژاوا بگێڕێت. هه‌روه‌ك چوونى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانیان بۆ به‌رگرى له كۆبانی به هه‌نگاوێكى مه‌زنى مێژوویى كه ده‌بێته هۆكارى پته‌وبوونى یه‌كێتى نه‌ته‌وه‌یى و یه‌كڕیزیى كورد و كوردستانیان، له قه‌ڵه‌م دا.
لاى خۆیه‌وه (نێچیرڤان بارزانى)، ده‌ستخۆشى له پێكهێنانى كۆمیته‌كه كرد و سوپاس و پێزانینى بۆ ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه گرینگه و كار و چالاكییه‌كانى ده‌ربڕى، هه‌موو پشتگیرى و پشتیوانییه‌كى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیشى بۆ كۆبانی دووپات كرده و ڕایگه‌یاند: "شه‌ڕوانانى كورد قاره‌مانانه به‌ره‌نگارى تیرۆر بوونه‌ته‌وه و به‌رخودانى كۆبانی مایه‌ى شانازیى كورد و هه‌موو جیهانه"، هیوایشى خواست چوونى پێشمه‌رگه ببێته هۆى سه‌ركه‌وتنى یه‌كجارى له كۆبانی.
سەرۆکوەزیران هاوکات دووپاتى كرده‌وه، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو پشگیرییه‌كى سه‌ربازى و مرۆیى بۆ كۆبانی به‌رده‌وام ده‌بێت. ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا كه هه‌ر له ده‌ستپێكى هێرشى تیرۆریستانه‌وه بۆ سه‌ر كۆبانی، سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێم و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان له‌سه‌ر هێڵ بوون، سوپاسى كۆمارى توركیایشى كرد كه ڕێگه‌ى به چوونى پێشمه‌رگه بۆ كۆبانی داوه.