هەولێر-KDP.info- حكوومه‌تى هه‌رێم ئه‌و هێرشه چه‌كدارییه كه دوێنێ چوارشه‌ممه كرایه سه‌ر په‌رله‌مانى كه‌نه‌دا و تیایدا سه‌ربازێك گیانى له ده‌ست دا، ڕیسوا دەکات. هاکات هاوسۆزى و هاوخه‌میى حكوومه‌ت و خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان بە خانه‌واده‌ى قوربانییه‌كه و خه‌ڵك و حكوومه‌تى كه‌نه‌دا ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
دەقی پەیامی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:
به توندى ئیدانه‌ى ئه‌و هێرشه چه‌كدارییه ده‌كه‌ین كه دوێنێ چوارشه‌ممه كرایه سه‌ر په‌رله‌مانى كه‌نه‌دا و تیایدا سه‌ربازێك گیانى له ده‌ست دا، هه‌روه‌ها هاوسۆزى و هاوخه‌میى حكوومه‌ت و خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ى قوربانییه‌كه و خه‌ڵك و حكوومه‌تى كه‌نه‌دى ڕاده‌گه‌یه‌نین.
له كاتێكدا هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كى نێوده‌وڵه‌تى بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر به‌رپا بووه و ڕۆژانه پاشه‌كشه‌یان پێ ده‌كه‌ن و ده‌یانشكێنن، چاوه‌ڕوانكراوه كه له هه‌ر كوێى جیهانى پێشكه‌وتوو و له هه‌ر وڵاتێكى ئه‌ندامى ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌تییه بۆیان بلوێت، تیرۆریستان هه‌وڵى تیرۆرستیى خۆیان بده‌ن، به‌ڵام ئه‌م هه‌وڵانه خواست و مكوڕیى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆ نه‌هێشتن و بنه‌بڕكردنى تیرۆر زیاتر ده‌كات و هانى ده‌دات كه شێلگیرانه‌تر له دژى تیرۆریستان بوه‌ستێته‌وه.
دووباره هاوسۆزى و هاوخه‌مى له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت و گه‌لى كه‌نه‌داى دۆست دووپات ده‌كه‌ینه‌وه و هه‌مووان پێكه‌وه تا كۆتایى له دژى تیرۆر ده‌جه‌نگین.
ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
23ى ئۆكتۆبه‌رى 2014